داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌خشین .. خه‌رمان به‌ره‌که‌ت

فاروق عه‌لی‌


ئه‌مڕۆ به‌فه‌ڕمی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین کرایه‌وه‌، پیرۆزبایی  و ده‌ستخۆشی له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خۆشخانه‌که‌ ده‌که‌م و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم ..

نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین یه‌کێکه‌له‌به‌رهه‌مه‌کانی به‌رنامه‌ی به‌خشین -ی که‌نالی ئاسمانیی په‌یام کە ‌له‌ (٢٠٠٩/٦/١٥ )دامان مه‌زراند، که ‌ستافی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌وکاتی که‌نالی ئاسمانیی په‌یام بڕیاری له‌سه‌رداو له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی خزمه‌تگوزاری دا خستیه‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌، ئه‌ڵبه‌ته‌ بڕیاردان له‌سه‌ر کارێکی له‌وشێوه‌یه‌و جێبه‌جێکردنی لای زۆرکه‌س موجازه‌فه‌یه‌کی گه‌وره‌بوو، وه‌دڵنیانه‌بوون له‌سه‌رکه‌وتنی، به‌ڵام سوپاس بۆخوا به‌نیه‌تی باشه‌وه‌ده‌ستمان پێکردو به‌هه‌وڵ و دڵسۆزی و شه‌ونخونی ئه‌ندامه‌کانی ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌وفراوانتر هه‌نگاوی نا، تاکرایه‌ ده‌زگای به‌خشین و ئه‌مڕۆش پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی پێشکه‌شی هاوڵاتیان کرد، که‌کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشینه‌ له‌سلێمانی، ئه‌گه‌ر چی به‌جه‌سته‌ نه‌متوانی له‌ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌که‌ی دا به‌شداربم، به‌ڵام دڵم له‌وێ بوو وه‌خۆشحال بووم به‌تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین و هه‌رپرۆژه‌یه‌کی تری به‌خشین که‌پێی هه‌ڵده‌ستێ به‌ته‌واوکاری ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌زانم که‌ ئێمه‌‌وهاوکارانم له‌ساڵی ٢٠٠٩ ده‌ستمانپێکرد، ئه‌ڵبه‌ته‌ له‌سه‌ره‌تاو كۆتایی نابێت چاکه‌و هاوکاری خێرۆمه‌ندان له‌بیربکرێت، چونکه‌ ده‌زگاو به‌رنامه‌ی به‌خشین و ته‌واوی پرۆژه‌کانی له‌سه‌ر گیرفانی ئه‌وان ده‌توانێ به‌رده‌وام بێت، بۆیه‌ دوعای خێرم هه‌یه‌ بۆ ته‌واوی خێرخوازان و هیوادارم خوای گه‌وره‌ به‌ره‌که‌تی زیاتر بخاته‌ سه‌روه‌ت و سامانیان و خۆیان و ماڵ و منداڵیان به‌دور بگرێت له‌هه‌ر به‌ڵاو موسیبه‌تێک… 

لێره‌شه‌وه‌ سوپاس و ده‌خۆشیم هه‌یه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی ئێستای به‌خشین که‌لێبڕاوانه‌ له‌پرۆژه‌که‌دا کارده‌که‌ن و خزمه‌ت ده‌که‌ن. 

له‌کۆتاییدا ئه‌مه‌وێ بڵێم: هه‌رگیز نابێ گرنگی و بایه‌خی که‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام به‌که‌م بزانرێت له‌پرۆژه‌کانی به‌خشین دا، چونکه‌ ئه‌وە که‌ناڵی په‌یام بوو بۆیه‌که‌مجار موجازه‌فه‌ی کردوو به‌رنامه‌که‌ی ئاماده‌و پێشکه‌شکردو که‌ش و هه‌وای له‌باری بۆ ڕه‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوو بێت .. که‌ناڵی په‌یام ئه‌گه‌رچی له‌ پرۆژه‌کانیشدا ناوی نه‌هێنرێت، به‌ڵام په‌یام وه‌ک مانگی چوارده‌ به‌سه‌ر پرۆژه‌کانی به‌خشین دا به‌دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌ …

792 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە