داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

چۆن پاره‌ی دزراو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، ڕه‌وه‌ندی كوردی ده‌توانێت چی بكات؟

فه‌رمان ره‌شاد



چه‌ندین رێگای جۆراوجۆر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی دزراوی هاوڵاتیان بگه‌رێندرێته‌وه‌، ئه‌و دیارده‌یه‌ش ته‌نها په‌یوه‌ست نیه‌ به‌هه‌رێم به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی دنیا هه‌یه‌،به‌ڵام پرۆسه‌یه‌كی تابلێ ئاڵۆزه‌ و كاری وردی زۆر ده‌وبێت، به‌تایبه‌ت چونكه‌ ئه‌و به‌نكانه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی متمانه‌ بۆخۆیان به‌تایبه‌ت له‌لای به‌رپرسانی وڵاتانی گه‌نده‌ڵ به‌ئاسانی ناچنه‌ ژێر باری پرۆسه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌، چونكه‌ زیانێكی مادی زۆر ده‌كه‌ن، بۆیه‌ش به‌ ئاسانی یارمه‌تی هیچ وڵاتێك ناده‌ن له‌ پرۆسه‌كه‌. لێره‌ قسه‌ له‌سه‌ر چه‌ند رێگایه‌ك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و پرۆسه‌ و باشترین رێگاش ده‌خه‌ینه‌ به‌رباس بۆ دۆخی ئێستای هه‌رێم.

یه‌كێك له‌و رێگایانه‌ی كه‌ پشتی پێده‌به‌سترێت بۆ گه‌رانه‌وه‌ی پاره‌ی دزراو، ئه‌وه‌یه‌ دادگای وڵاته‌كه‌ داوایه‌ك ئاراسته‌ی دادگای نێوده‌وله‌تی بكات بۆ ئه‌وه‌ی دادگای نێوده‌وله‌تی به‌دواداچون بكات له‌و وڵاته‌ی كه‌ پاره‌كه‌ تێدا هه‌ڵگیراوه‌، پیرۆ یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ له‌و رێگایه‌ توانی پاره‌ی سه‌رۆكی له‌كارلادراو بیرۆڤی ئه‌لبیرتۆ له‌ بانكێكی سویسرا بلۆك بكات پاشان بیگه‌رێنێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی.

رێگایه‌كی تر ده‌توانرێ له‌رێگای كۆمپانیاكانی تایبه‌تمه‌ند به‌و بواره‌ ئه‌وكاره‌ بكرێت نه‌یجیریا له‌و رێگایه‌ توانی پاره‌ی سه‌رۆكی كۆچكردوی وڵاته‌كه‌ی بگه‌رێنێته‌وه‌. به‌هه‌مان شێوه‌ فلیپین له‌ ساڵی 1986 دوای ئه‌وه‌ی به‌ شۆرشێكی سپی سه‌رۆك له‌كارلابرا ده‌ستكرا به‌گه‌راندنه‌وه‌ی پاره‌ی سه‌رۆكی له‌كارلادراو كه‌ پرۆسه‌كه‌ 18 ساڵی خه‌یاند. ئه‌ویش له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی به‌ناوی لیژنه‌ی (لیژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بۆ حكومرانی باش)

كێشه‌ی ئه‌و رێگایانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ ره‌سمیه‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دادگاوه‌ بكرێت، زیاتر ئه‌و نمونه‌ بۆ وڵاتانێك گونجاوه‌ كه‌ شۆرش و راپه‌رینیان كردبێت یان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتدار دورخرابێته‌وه‌، كه‌ ئه‌و دۆخه‌ له‌ئێستا له‌هه‌رێم به‌رده‌ست نیه‌.

رێگایه‌كی تر هه‌یه‌ كه‌ ئێستا بۆ هه‌رێمی كوردستان گونجاوه‌‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت پاره‌ی خه‌ڵكی كوردستانیان تێدا هه‌لگیراوه‌ ده‌توانرێ له‌رێگای داواكاری گشتی ئه‌و وڵاتانه‌ داوا تۆماربكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش  ده‌كرێت سود له‌ رێكخراوی نێوده‌وله‌تی بۆ شه‌فافیه‌ت وه‌ربگیرێت به‌و پێیه‌ی یه‌كێك له‌و بواره‌ سه‌ره‌كیانه‌ی كه‌ كاری تێداده‌كه‌ن گێرانه‌وه‌ی پاره‌ی نایاسایی به‌رپرسه‌ باڵاكانی وڵاتانی دنیایه‌ بۆ وڵاته‌كه.


948 جار خوێندراوەتەوە
13/05/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە