Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

عومه‌ر گوڵپی


من وه‌ك به‌ ئاگایه‌ك له‌ كێشه‌كانی‌ ئافره‌تان‌و گرفته‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان له‌ كوردستان، پێشنیار ده‌كه‌م كۆنگره‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ فیمینیزم‌و سێیه‌مین پلاتفۆرمه‌كه‌تان، گرفتی‌ نه‌بوونی‌‌و بێ‌ كاری‌‌و هه‌ژاری‌ ئافره‌تان بكاته‌ ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ گفتوگۆو كێشه‌ی‌ كۆنگره‌و كۆنفرانسه‌كه‌تان، به‌تایبه‌ت گرفتی‌ زیاتر له‌ 30 هه‌زار ئافره‌تی‌ (هه‌تیو بار) كه‌ له‌ مانگی‌ 8ی‌ ساڵی‌ 2015ه‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌ كه‌مه‌ی‌ هه‌یانبوو ( 150 هه‌زار دینار) له‌ چوارچێوه‌ی‌ هاوكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕاگیرا، ئایا بۆ ئه‌مڕۆی‌ ژیانی‌ ئافره‌ت له‌ كوردستان مه‌سه‌له‌ی‌ نان‌و ژیانێكی‌ شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ له‌ پێش هه‌موو پرس‌و بابه‌ته‌كانی‌ تره‌وه‌ نییه‌؟ 

ئایا پرسی‌ نان‌و ئاو لای‌ هه‌موو ئازادیخوازو مرۆڤدۆست‌و دیموكراسیخوازێك له‌ پێشتر نییه‌ له‌ هه‌موو پرسه‌ ئاینی‌‌و ئایدۆلۆجییه‌كان؟

ئایا ناكرێت هێنده‌ی‌ پاره‌ی‌ بلیتی‌ فرۆكه‌و هۆتێل‌و خواردن‌و خه‌رجی‌ كۆنفرانسه‌كه‌تان شیرو نان‌و ئاو بۆ ئافره‌تانی‌ هه‌ژاری‌ ئه‌م وڵاته‌و منداڵه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن؟ به‌تایبه‌ت كه‌ به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاری‌ كۆنگره‌ی‌ فیمینیزم‌و پلاتفۆرم ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕێگه‌ی‌ حزبه‌كه‌یه‌وه‌ خاوه‌نی‌ پێگه‌یه‌كی‌ به‌هێزی‌ دارایی‌‌و حكومی‌‌و سیاسی‌‌و میدیاییه‌ له‌ 23 ساڵی‌ ڕابردوودا تا ئێسته‌ش .

به‌ش به‌حاڵی‌ خۆم به‌ ته‌واوه‌تی‌ كۆكم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ له‌ كوردستان پێویستمان به‌ گۆڕانكارییه‌كی‌ گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ بواره‌كانی‌ ئاینی‌‌و یاسایی‌‌و سیاسی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌، به‌ڵام به‌ ده‌ست‌و په‌نجه‌و بیروئه‌ندێشه‌ی‌ ڕۆشنیریی‌ كوردستانی‌‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ خۆماڵی‌، له‌ هه‌مووی‌ گرنگتر بیناكردنی‌ كاروپرۆژه‌كان به‌ پێی‌ زه‌روره‌تی‌ گرفته‌كان.

هیوادارم به‌شداربووانی‌ پلاتفۆرم‌و كۆنگره‌ی‌ فیمینیزمه‌كه‌تان له‌ بری‌ به‌ستنه‌وه‌ی‌ هه‌موو گرفته‌كان به‌ (مسوڵمانێتی‌) خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌وه‌ (وه‌ك هێندێك له‌ قسه‌كه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانتان وتیان)، ژیان‌و پارویه‌ك نانی‌ شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ بۆئافره‌تان‌و منداڵه‌كانیان بكه‌نه‌ ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ گفتوگۆكانتان‌و ڕێگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه‌ بۆ ده‌ربازبوونی‌ ئافره‌ت له‌ هه‌ژاری‌‌و بێكاری‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ زۆرێك له‌ گرفته‌كانه‌ تا ده‌گاته‌ توندوتیژی‌، هیوادارم وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ ئافره‌تانێك په‌یداكه‌ری‌ بژێویان نییه‌، كاریان نییه‌، مووچه‌یان نییه‌، چۆن چۆنی‌ ده‌ژین كه‌ به‌ هه‌زارانن؟ نه‌وه‌ك داتاشینی‌ هێندێك پرسیار كه‌ (پرس) نین له‌ كوردستان‌و گه‌ڕان به‌ دوای‌ وه‌ڵامێكدا كه‌ كه‌س حه‌ز به‌ بیستنیان ناكات.

959 جار خوێندراوەتەوە
24/05/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە