Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

سۆران عومه‌ر

‌له‌په‌راوێزی گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕوس نه‌فت و هه‌رێمی كوردستان
ئه‌نجامدانی ڕێكه‌وتن و گرێبه‌ستی ئه‌مڕۆی روس نه‌فت و هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابوری له‌نێوان ئیجورشاین به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ڕوس نه‌فت و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان بۆ مه‌سه‌له‌ی وه‌به‌رهێنانی بواری نه‌وت و غازی هه‌رێمه‌ به‌ دروستكردنی بۆریه‌كی هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌توانای گواستنه‌وه‌ی 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ی هه‌یه‌و به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ هه‌رێم نه‌وتی خاو ده‌فرۆشێ به‌ ڕوس نه‌فت له‌ پاڵاوگه‌كانی ئه‌و كۆمپانیا له‌ ئه‌ڵمانیا، تاكۆتایی ساڵی 2017 ش هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نرێته‌ 1 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا.
ئه‌م گرێبه‌سته‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌ مانگی 2ی ئه‌مساڵی له‌ له‌نده‌ن ڕێكه‌وتنێك له‌نێوان هه‌رێم و ڕوس نه‌فت ئه‌نجامدرا بۆ كڕینی نه‌وتی هه‌رێم له‌ 2017 تاكو 2019 به‌پاره‌ی پێشه‌كی.
ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌م گرێبه‌سته‌دا :
- ئه‌م گرێبه‌سته‌ ته‌نها گرێبه‌ستێكی بواری نه‌وت نیه‌، به‌ڵكو ڕه‌هه‌ندی گه‌وره‌ی سیاسیشی هه‌یه‌!
- په‌رله‌مانی كوردستان په‌ك خراوه‌و بێ ئاگایه‌ له‌م گرێبه‌سته‌و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی!
- هیچ لایه‌نێكی به‌شداربووی ناو حكومه‌ت ئاگاداری ئه‌م گرێبه‌سته‌و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی نیه‌.
- تا ئێسته‌ نازانرێ ئه‌و پاره‌ پێشه‌كییه‌ی كه‌وه‌ریانگرتووه‌ چه‌نده‌و چی لێكراوه‌؟
- دۆخی ئابوری و دارایی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و موچه‌خۆران و پێشمه‌رگه‌و بازاڕو به‌ڵێنده‌رو وه‌به‌رهێنه‌كان له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌ تا ئێسته‌ هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م دۆخه‌ خراپه‌ دانه‌نراوه‌ پاش ئه‌نجامدانی ئه‌م گرێبه‌سته‌ش.
- تائێسته‌ كاره‌ساتی بواری نه‌وت ناشه‌فافی دات و نادیاری گرێبه‌سته‌كانیه‌تی كه‌ گرفت و قه‌یرانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌رهه‌مهێناوه‌.
ئه‌م گرێبه‌سته‌ كاتێك بۆ خه‌ڵكی كوردستان گرنگه‌ كه‌ داهاته‌كه‌ی دیارو شه‌فاف بێت و له‌ژێر چارودێری دا بێت و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ خراپه‌ به‌كاربهێنرێ، ئه‌گه‌ر نا ده‌یان گرێبه‌ست كراوه‌ به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌و ماڵوێرانی و قه‌یرانه‌ی ئه‌مڕۆیه‌.

6489 جار خوێندراوەتەوە
02/06/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە