Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

وریا حسێن

"پۆتین بەتەنها پێشوازی‌ لەنێچیرڤان بارزانی‌ نەکردووە".
گرێبەستەکەی‌ ڕوسیا ئاهەنگی‌ دەوێت!


گریبەستەکەی‌ وەفدی‌ حکومەت لەسان پترسبۆرگ لەنێوان (حکومەت و ڕوسنەفت) بەڕای‌ من ئەگەر هیچ نەکات ڕەنگە بڕیارەکانی‌ کرملن بەرامبەر هەرێمی‌ کوردستان بگۆڕێت یان بەلایەنی‌ کەمەوە وادەکات ڕوسیا ڕۆشنتر لەدۆخی‌ کورد بڕوانێت چونکە لەجیهاندا هەمیشە وایە بەرژوەندیە بازارگانیەکان پەیوەندیە ئابوریەکانی‌ نیوان وڵاتان دەستنیشان دەکات.

 لایەنگری‌ ئەوەم کە بەرژوەندی‌ وڵاتان لەڕێگەی‌ ئەم گرێبەستانەوە بهێنرێتە کوردستان تاوەکو ئەگەر ویستیان پەلامارمان بدەن پێش ئێمە زیان بەرخۆیان بکەوێت هەر بۆنمونە تورکیا، ئیستغنای‌ تورکی‌ لەنەوت و داهاتی‌ نەوت ئەوەندە زۆرە ئامادەن نەک پەلامار بدەن ئاڵای‌ تورکیا لە فڕۆکەخانەی‌ ئەتاتورک هەڵبکەن.
بەڵام لەگەڵ ئەوەش دەبێت ئەوەبزانرێت خۆشخەیاڵی‌ بۆ بابەتەکان وەکو ئەوەی‌ بەشێک لەبرادەدارنی‌ ڕوودا کردویانە "بەڕۆژی‌ سەربەخۆیی‌ ئابوری‌" وانیە، من مافی‌ ئەوەدەدەم ئەوان کار بۆ گەورکردنی‌ سپۆنسەرەکەیان کاک نیچیرڤان بارزانی‌ بکەن کە بەقسەی‌ خۆی‌ "نانێک دەکات بەدولەت لەگەڵ ڕووداو"، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نابێت خۆشخەیاڵی‌ بۆ میلەت دروستبکەن. چونکە ئەوە دەچێتە خانەی‌ چەواشەکردن.

بەپێی‌ پێگەی‌ سەرۆکایەتی‌ ڕوسیا:
- نێچیرڤان بارزانی‌ لەپەراوێزی‌ پانێڵەکە هاوکاتی‌ چەند سەرکردەیەکی‌ هەرێمی‌ و سەرۆک ڕێکخراو پێشوازی‌ لێکراوە، نەک کۆبونوەیەکی‌ فەرمی‌، تەنها چەند خولەکێکی‌ بەرکەوتووە بۆ قسەکردن لەگەڵ سەرۆکی‌ ڕوسیا ئەویش تەعبیری‌ پۆتینبووە لەسوپاس بۆ ئەو گرێبەستە لەگەڵ ڕوسیا بەتەنها.
- گرێبەستەکە هەمان گرێبەستە 3 ملیار دۆلاریەکەیە و ڕێکەوتن و شیرنی‌ خواردنەوەکەی‌ براوەتە سان پترس بۆرگ،  کە بەپێی‌ زانیارییەکان ئەو پارەیە هەر لەئیستاوە لەلایەن یەکێتی‌ و پارتیەوە دابەشکراوە بە ڕێزە نسبە و تەناسب، واتە ملیار و نێوێکی‌ بۆ پارتی‌ 1 ملیاری‌ بۆ یەکێتی‌، ئەوی‌ تریشی‌ بۆ بەگەڕخستنەوەی‌ پڕۆژەکان.
- ئەم گرێبەستە ڕەنگە وەکو موسەکینێکی‌ کاتی‌ بەشێک لەپڕۆژەکانی‌ هەرێم بەگەڕبخاتەوە، بەڵام ئەوەش دوبارە قەرزێکی‌ گەورە دەبێت لەسەر شانی‌ هەرێم، بەدڵنیایەوە دەبێتە کارتێکی‌ فشاری‌ سیاسی‌ لەسەر هەرێم هەرکات ڕوسیا ویستی‌ بەکاری‌ دەهێنێت، چونکە ئیستا لەهەموو کورد ڕونتر بڵێم پارتی‌ لەناو ئەتڵەسی‌ ئەمریکی‌ دایە و دوورە لەپڕۆژەی‌ ئۆراسیای‌ ڕوسیەوە ململانێکانی‌ ئەم دوو جەمسەرە بەهێزە لەهەمووکات زیاتر قوڵبونەتەوە لەسەر ڕۆژهەڵاتی‌ ناوەڕاست.

- دەوڵەت بەفشە و خۆشخەیاڵی‌ دروستناکرێت و ئابوری‌ سەربەخۆش بەقەزر و پارەی‌ پێشبینە نایەتە بەرهەم، چونکە لەساڵی‌ 2014 وە تا 2016 وڵاتانی‌ رەیعی‌ و تاک سەرچاوە لەوێنەی‌ کەنداو لەسەدا 11 % بەهای‌ ئابورییان لەدەستداوە چۆن دەکرێت ئێمە خۆشخەیاڵبین بە پرۆسەیەک کە ئایندەکەی‌ بەرەوە داڕمان دەچێت.

4472 جار خوێندراوەتەوە
03/06/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە