Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح



سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت، چۆن خه‌ڵکی برسیکرد؟ چۆن کۆمپانیکانی فریودا؟

له‌گه‌ڵ پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شتی حکومه‌تی هه‌رێمدا، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی و د.ئاشتی هه‌ورامی و کۆی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌رێمی نه‌وت گازدا کۆبوینه‌وه‌، به‌نده‌ وه‌ک نوێنه‌ری گۆڕان به‌شداربووم، زۆر به‌رگریان له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی کوردستان به‌سه‌ربه‌خۆ ده‌کرد. 

زۆر موناقشه‌ له‌نێوانماندا ڕویدا، وتیان: خۆمان نه‌وت بفرۆشین زیاترمان ده‌ستده‌که‌وێت، باوه‌ڕم نه‌بوو، ڕاپۆرتێکیان له‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وت و داهاته‌که‌ی پێدام. 
به‌ڵام ئێستا ده‌رکه‌وت ئه‌م ڕاپۆرته‌ ٩٢٪ دوره‌ له‌ راستی، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه‌ خۆیان نه‌وته‌که‌ بفرۆشن و پاره‌که‌ی بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و خه‌ڵک برسیکردن بێت. 
چونکه‌... 

به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌، ده‌ڵێت: به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان به‌بێ که‌رکوک له‌ کۆتای ساڵی ٢٠١٥ و له‌ ساڵی ٢٠١٦ دا یه‌ک ملیۆن ٦٠ هه‌زار به‌رمیل ده‌بێت، به‌ڵام له‌ واقعدا ته‌نیا ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیلی دیاربووه‌، جگه‌ له‌ که‌رکوک... 

داهات..

له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا، ده‌ڵێت: داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان جگه‌ له‌ که‌رکوک بۆ کۆی ساڵی ٢٠١٥ بڕه‌که‌ی ٣٢ ملیارو ٦٦٥ ملیۆن دۆلاره‌، به‌ڵام له‌ واقعدا ئه‌و داهاته‌ی جگه‌ له‌ نه‌وتی که‌رکوک هاتووه‌ته‌ خه‌زێنه‌ی حکومه‌ت ته‌نیا ٢ ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بووه‌. 

واته‌ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت وتوویه‌تی ده‌ستم ده‌که‌وێت و ئه‌وه‌ی له‌ واقعدا بینراوه‌ ٩٢.٥٪ دووربووه‌ له‌ راستی.

له‌ ساڵی ٢٠١٦ دا حکومه‌تی هه‌رێم، وتوویه‌تی ٣٨ ملیارو ٦٦٩ ملیۆن دۆلار داهاتی نه‌وت ده‌بێت به‌بێ که‌رکوک، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ واقعدا بینراوه‌ وه‌ک داهاتی هه‌رێمی کوردستان بووه‌ به‌بێ که‌رکوک ته‌نیا ٢ ملیارو ٦٠٠ ملیۆن دۆلاره‌. به‌مه‌ش ژماره‌کانی حکومه‌ت ٩٣.٢٪ دوربووه‌ له‌ ڕاستی. 

واته‌: حکومه‌ت وتوویه‌تی له‌ هه‌ردوو ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دا، بڕی ٧٠ ملیار دۆلارم ده‌ستده‌که‌وێت ته‌نیا له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا ته‌نیا ٥ ملیار دۆلار ده‌ستکه‌وتووه‌..

ئه‌گه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وتیش وه‌ربگرین به‌پێی ئه‌م ژمارانه‌ ده‌بوو داهاتی ساڵێکی نه‌وت نزیکه‌ی ٢٠ ملیار دۆلار بێت نه‌ک ٢.٦ ملیار دۆلار.
ته‌قته‌ق، وه‌ک نمونه‌ی زیندوو..

به‌پێی ئه‌م خشته‌ که‌ حکومه‌تی هه‌رێم کۆمپانیاو خه‌ڵکی کوردستانیش پێ فریودا، به‌رهه‌می نه‌وتی ته‌قته‌ق، ده‌بوو ئێستا ڕۆژانه‌ ١٥٠ هه‌زار به‌رمیل بێت، به‌ڵام له‌ واقعدا ئێستا ١٦ هه‌زار به‌رمیله‌.

که‌واته‌: ئێستا کێ چه‌واشه‌کاره‌. 

ئه‌وانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کۆمپانیاکانیان به‌لا ڕێدابرد، خه‌ڵکی کوردستانیان تووشی قه‌یران و نه‌هامه‌تی دنیاکرد یان ئێمه‌. 

ئه‌م قسه‌ ناڕاستانه‌یان بۆ ئه‌وه‌ کرد، قه‌ناعه‌ت به‌ کۆمپانیاکان و قونوسوڵگه‌ری و خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن و بڵێن: سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بفرۆشین هه‌م حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌م کۆمپانیاکانیش قازانج ده‌که‌ن، به‌ڵام زوو ده‌رکه‌وت په‌تی ئه‌م درۆ کورته‌، ئه‌مه‌یان کرد تاوه‌کو بێ چاودێری نه‌وتی کوردستان بفرۆشن و داهاته‌که‌ی دیار نه‌بێت، خه‌ڵکیش دووچاری قه‌رزاری و نه‌بوونی ببێت.. 

له‌سه‌ر ژماره‌ی ناڕاست و خه‌ڵه‌تاندنی کۆمپانیاکان و داڕوخانی کوردستان، ده‌بێت سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌کان دادگای بکرێن، ئه‌مانه‌ هۆکاری ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه‌ بوون.

تێبینی: به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ نه‌ک به‌رهه‌می نه‌وت که‌می نه‌کرد، به‌ڵکو ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر کێڵگه‌نه‌وتییه‌کانی عه‌ینزاله‌و هاڤاناو بای حه‌سه‌ن و جه‌مبورو خه‌بازو بابه‌گوڕگۆڕ، ئێستا ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌ی ئه‌و کێڵگانه‌ش ده‌فرۆشن و ته‌نیا ٥٠ هه‌زار به‌رمیلی روژانه‌ ده‌ده‌نه‌ به‌غدا.

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

990 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە