Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

عومه‌ر گوڵپی

كاك سه‌یدگیان خێرت به‌ هه‌زار قات بۆ نووسرابێت
دوێنێ‌، سه‌عات 2ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ، پله‌ی‌ گه‌رما نزیكه‌ی‌ 39 یه‌، له‌ كاتی‌ كۆتایی‌ ده‌وام‌و هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌م له‌ بینای‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، ئافره‌تێكی‌ ته‌مه‌ن نزیكه‌ی‌ 25 ساڵ سه‌رنجی‌ ڕاكێشام كه‌ له‌سه‌ر شۆسته‌كه‌‌و له‌بن سێبه‌ره‌ چره‌كه‌ی‌ دره‌ختی‌ به‌رده‌رگادا دانیشتبوو، دیاربوو دوای‌ ته‌واوبوونی‌ كاره‌كانی‌ له‌ فه‌رمانگه‌ی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كه‌ له‌ ته‌نیشت فه‌رمانگه‌كه‌مانه‌و كاری‌ كه‌مئه‌ندامان به‌ڕێده‌كات له‌و سه‌ر شۆسته‌یه‌ گیرسابوویه‌وه‌.
به‌و نیوه‌ڕۆیه‌ كه‌ بێجگه‌ له‌ به‌نده‌و كاك سه‌یدی‌ شۆفێرو كاك سۆرانی‌ پاسه‌وان كه‌سی‌ تر له‌و ناوه‌ نه‌بوو، بۆیه‌ پێویست بوو خۆمان هه‌ڵقورتێنین‌و له‌و داده‌یه‌ بچینه‌ پێش به‌و ئومێده‌ی‌ هاوكاری‌ بكه‌ین‌و بپرسین كه‌ به‌م گه‌رمایه‌و له‌م كاته‌دا چاوه‌ڕێی‌ چی‌ ده‌كات؟
پاش گفتوگۆیه‌كی‌ كورت، زانیمان كه‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌و ماڵی‌ له‌ شارباژێڕه‌، هه‌ر ده‌یوت چاوه‌ڕێ‌ ده‌كه‌م بڕۆمه‌وه‌، پرسیمان كه‌س دێت به‌ دواتا؟ وتی‌ نه‌خێر، وتم ئه‌ی‌ كه‌س چاوه‌ڕێت ده‌كات؟ وتی‌ به‌ڵێ‌، وتمان ئه‌ی‌ ئه‌و ئه‌زانێت تۆ ته‌واو بوویت بۆ نایه‌ت به‌ دواتا؟ وتی‌ نایه‌ت‌و ئه‌بێت من بچم بۆ لای‌ ئه‌و كه‌ شۆفێره‌و بۆ شارۆچكه‌كه‌مان ده‌ڕواته‌وه‌، به‌هه‌ر حاڵ پاش ئه‌م گفتوگۆیه‌ تێگه‌یشتم كه‌ كه‌مئه‌ندامه‌و پاره‌ی‌ پێ‌ نییه‌ ته‌كسی‌ بگرێت، مۆبایله‌كه‌شی‌ وه‌حده‌ی‌ تێدا نییه‌ تا ته‌له‌فوونی‌ بۆ بكات، ئاماده‌ش نییه‌ كه‌س بیگه‌یه‌نێت، پێم وت با پاره‌ت بده‌ینێ‌ كارتی‌ پێ‌ ئاسان بكه‌یت، به‌ سه‌د شه‌رمه‌وه‌ تا ڕازیمان كرد شتێكی‌ بده‌ینێ‌، من گیرفانه‌كانم پشكنی‌ هیچم ده‌ست نه‌كه‌وت، دیاره‌ ئه‌و ته‌نها په‌نجا هه‌زاره‌ی‌ مابوویه‌وه‌ له‌ مووچه‌كه‌م كه‌ 5 ڕۆژه‌ وه‌رمگرتبوو ئه‌ویشم بیرچوو بوو له‌ ماڵ، داوام كرد كاك سه‌یدی‌ هاوڕێم 10 هه‌زار دیناری‌ پێدا، ئێمه‌ ڕۆشتین‌و كه‌ چووینه‌ نێو سه‌یاره‌كه‌ كاك سه‌ید وتی‌ ئه‌وه‌ عائیدی‌ منه‌، له‌ من نابێت‌و له‌و نابێت، كاك سه‌ید قه‌ناعه‌تی‌ پێ‌ كردم‌و وتی‌ نه‌خێر من خۆم دوو ڕۆژه‌ ئه‌مه‌وێت خێرێك بكه‌م! كاك سه‌ید شۆفێره‌و منیش به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی!
ئه‌وه‌ی‌ له‌م كۆتاییه‌دا ده‌مه‌وێت بیڵێم به‌ تۆی‌ خوێنه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تكایه‌ ئه‌م مانگه‌ مانگی‌ خێره‌، گیرفانه‌كانت بپشكنه‌و بیبه‌خشه‌ به‌و ده‌یان‌و سه‌دان هه‌ژاره‌ی‌ كه‌ له‌به‌ر به‌رزی‌ نه‌فسیان ئاماده‌ نین داوا بكه‌ن، مه‌یبه‌خشه‌ به‌وانه‌ی‌ ده‌ست پان ده‌كه‌نه‌وه‌و پیشه‌یان سواڵه‌.
ئای‌ چه‌ند ئازارێكی‌ سه‌خته‌ كه‌ ماوه‌ی‌ دوو ساڵه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ئه‌و هه‌موو هه‌ژاره‌ ده‌بمه‌وه‌.

2623 جار خوێندراوەتەوە
08/06/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە