داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمه‌ڵ پێشكۆیه‌، نه‌ك پاشكۆ

لەتیف فاتیح فەرەج



كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ سیاسه‌تی ئێستایدا پاشكۆی  هیچ لایه‌ن و كه‌سێك نیه، پاشكۆیه‌تی و پێشكۆیه‌تی هه‌ر لایه‌ن و حزبێك به‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ، ئاخۆ سیاسه‌ته‌كانی بوونه‌ته‌ هۆی په‌رتبوون و ڕاڕایی نێوخۆی حزب، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ ئێستا كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێكێشه‌ ترین حزبه‌كانی كوردستانن، هه‌ڵبه‌ت من لێره‌دا باس له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكه‌م كه‌ ئێستا به‌ قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، دوای مه‌رگی رێكخه‌ره‌ گشتیه‌كه‌ی، ئه‌گه‌رچی هه‌ڵوێست و بیرو بۆچونه‌كانیشی تا ئه‌م چركه‌یه‌ هه‌ڵقوڵاوی ئه‌ندێشه‌ی رێكخه‌ری گشتیه‌كه‌ین و بڕواشم وایه‌ له‌ ئاینده‌دا تۆكمه‌ تر ده‌بێت ..

لێره‌دا قسه‌ی من له‌ سه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌، كه‌ گوایه‌  ده‌ڵێن بووه‌ پاشكۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌م قسه‌یه‌ جگه‌ له‌ دنه‌و ڕه‌مڵ هیچی تر نیه‌، دنیه‌ بۆ شێواندن و ڕه‌مڵه‌ بۆ زڕه‌خه‌ون، به‌ باوه‌ڕی من كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئێستادا له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه‌و له‌و شوێنه‌دایه‌ كه‌ ده‌بێ‌ كۆی حزبه‌كانی دیكه‌ی لێبن، له‌ ریزی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی مافخوراوی و موچه‌ دزراوی  ئه‌م نیشتمانه‌دایه‌، له‌و شوێنه‌دایه‌ كه‌ داوای شه‌فافیه‌ت " رونكاری " و دادگه‌ری و یاسا سه‌روه‌ری ده‌كرێت، كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌و شوێنه‌ی ئێستایدا پێشكۆیه‌، واته‌ رێبه‌رایه‌تی كۆخه‌ڵكێك ده‌كات، پێویسته‌ و ئه‌ركی حزب ئه‌وه‌یه‌ پێشه‌نگایه‌تیان بكات، كۆخه‌ڵكێ‌ كه‌ داوای سبه‌ینێی باشتر ده‌كه‌ن، سبه‌ینێیه‌ك مرۆڤه‌كان تیایدا شكۆمه‌ندترو خۆ خاوه‌نتر بن ..

من وه‌ك خۆم چه‌ند ساڵێكه‌ چاودێری سیاسه‌ت و ڕه‌وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م، به‌ هه‌موو جیاوازیه‌كی دنیابینی و ئایدیامه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و حزبه‌ ئیسلامیه‌ كوردیه‌ له‌ چه‌ند ساڵی رابردودا له‌ فۆڕم و چوار چێوه‌یه‌كدا ده‌جوڵێته‌وه‌، پێویسته‌ ئیسلامیه‌كانی دیكه‌ چاوی لێبكه‌ن ..

نێو خۆی كۆمه‌ڵ ئازادیه‌كی هه‌مه‌شێوه‌ی تیایه‌، ئازادی و جیاوازی به‌ مانا ئه‌رێنیه‌كه‌ی كه‌ مافی مرۆڤ و ئازادی بیروباوه‌ڕو ڕاده‌ربڕین و خۆخاوه‌نی كۆیان ده‌كاته‌وه، ڕونتر كۆمه‌ڵی ئیسلامی حزبێكی " بته‌وانی " نیه‌، له‌ سه‌ری سه‌ره‌وه‌ تا خواره‌وه‌ كادیرو ئه‌ندامی ئه‌و حزبه‌ ده‌ناسم، وێڕای جیاوازی چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش و كۆكه‌ره‌وه‌و ناوكۆییان هه‌یه، له‌ دنیای ئێستادا حزب، چه‌پ یان راست، ئیسلامی یان سیكۆلار، ئه‌وه‌یه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ ئاوازی سه‌ره‌وه‌ سه‌ما ده‌كه‌ن، یان نازانن چۆن له‌ سه‌ر پێی خۆیان بووه‌ستن ..

4292 جار خوێندراوەتەوە
15/06/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە