Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

عه‌باس محه‌مه‌د


مشتومڕی‌ ( لامباشه‌ ) و ( لامباشنیه‌ ) كان له‌سه‌ر بابه‌تی‌ راگه‌یاندنی‌ به‌رێوه‌چونی‌ ریفراندۆم له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه‌ هه‌مان مشتومڕی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ پێش 95 ساڵ هێنایه‌وه‌ گۆڕی‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ساڵی‌ 1922 رویدا كاتێك به‌ریتانیا ی‌ داگیركه‌ر له‌سه‌ر ده‌می‌ مه‌لیك محمود له‌شاری‌ سلێمانی‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ رای‌ خه‌ڵك ،ئاخۆ پێیانباشه‌ بخرێنه‌ سه‌ر عیراق یان نا؟ راپرسیه‌كی‌ به‌ڕیوه‌برد .
ئه‌گه‌ر هیوای خۆشباوه‌ڕانه‌ی‌ یه‌كێ له‌نوسه‌ره‌كانی‌ رۆژنامه‌ی‌ ( بانگی‌ كورد )وای‌ كردبێ وتارێك ( موژده‌بۆ لامباشنیه‌كان ) بنوسێ ، ئه‌واپێویستده‌كات له‌ ئێستادا دوربینانه‌ بۆ ( لامباشه‌كان ) بنوسین .
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ بارزانی‌ و هاوپه‌یمانه‌كانی‌ به‌ ئه‌نجامدنی‌ راپرسی له‌ رۆژی‌ 25/9/2017 بۆ وه‌رگرتنی‌ رای‌ خه‌لكی‌ كوردستان به‌تێگه‌یشتنی‌ ئێمه‌ روبه‌ڕوی‌ ئاسته‌نگی‌ گه‌وره‌ بۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ نێوخۆیی‌ و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی‌ و ناكرێ ناده‌یده‌ بگیرێ .
وه‌ك هه‌میشه‌ ناكۆكی‌ ناوماڵی‌ كورد ئاماده‌ییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ گۆڕه‌پانی‌ سیاسی هه‌ریمی‌ كوردستاندا هه‌یه‌و له‌ ئیستادا دامه‌زراوه‌ گه‌وره‌كانی‌ كوردستان بونه‌ته‌قوربانی‌ خواست و هه‌ژمونی‌ سیاسی ، په‌رله‌مان په‌كخراوه‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم شه‌رعیه‌تی‌ یاسایی نیه‌و حكومه‌تیش خراوه‌ته‌ ژێر هه‌یمه‌نه‌ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌، ئه‌مه‌ وێرای‌ واقیعی‌ دوو ئیداریی‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌ درێژكراوه‌ی‌ شه‌ری‌ ناوخۆی‌ نه‌وه‌ده‌كان ،بونی‌ قه‌یرانی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ دارایی و گرفتی‌ سه‌ختی‌ ژیان به‌شێوه‌یه‌ك ئاماری‌ ترسناك هه‌یه‌ (66% هاوڵاتیان توانای‌ ده‌ستخستنی‌ بژێوییان نیه‌و له‌هه‌ژاریی ته‌واودا ده‌ژین ) نه‌بونی‌ خزمه‌تگوزاری‌ سه‌رخان و ژێرخان خه‌ڵكی‌ به‌هیلاكدا بردوه‌و ناعه‌داله‌تی‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و سودمه‌ندبون له‌سێكته‌ره‌ جیازازه‌كان كوردستانی‌ كردۆته‌ دوو چینی‌ ته‌واو جیاواز به‌شێوه‌یه‌ك چینێك به‌ده‌ست ده‌ردو نه‌خوشیه‌كانیه‌وه‌ ،له‌سه‌رجێگای‌ ماڵه‌وه‌ بێ توانای‌ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ر ده‌مرێ و ،چینێكیش بۆ دان ئێشه‌یه‌ك ده‌گاته‌ ئه‌وروپا ، پشتگوێ خستنی‌ ناره‌زایی خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌ ناشه‌فافی‌ دارایی‌ و دزی‌ و به‌هه‌ده‌ردانی‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ وڵات و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌ی‌ نایاسایی و قه‌رزارباركردنی‌ حكومه‌ت به‌ده‌یان ملیار دۆلارو، ژێرپێخستنی‌ سه‌روه‌ری‌ یاسا و ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ ،به‌شێوه‌یه‌ك به‌درێژایی چاره‌كه‌سه‌ده‌یه‌ك حوكمی‌ خوجێی‌ نه‌توانراوه‌ ته‌نها گه‌نده‌ڵێك دادگایی بكرێت . ئه‌مانه‌و ده‌یان گرفتی‌ گه‌وره‌ی‌ تر كه‌ ده‌شێ له‌هه‌رسیسته‌مێكی‌ ته‌ندروستی‌ حكومڕانی‌ دونیادا گۆڕانی‌ سیاسی و ئیداری‌ گه‌وره‌ به‌شوێن خۆیاندا بهێنن ، هێزه‌سیاسیه‌كان و خه‌ڵكوردستانی‌ كردۆته‌ دوو به‌ره‌ی‌ ته‌واو ناكۆك به‌رامبه‌ر هه‌رپێشهاتێك كه‌ داهاتویان دیاری‌ بكات .
شكستی‌ دیبلۆماسیه‌تی‌ كوردیش له‌ ئاستی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌و نێوده‌وڵه‌تی، هه‌نوكه‌ وڵاتانی‌ نه‌یاری‌ هه‌ربه‌هه‌مان نه‌فه‌سی‌ ده‌مارگیرانه‌و دوشمنانه‌ به‌خواسته‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌هێزتر له‌جاران هێشتۆته‌وه‌ .
عیراقێكی‌ بێ خاوه‌ن و خوێناو به‌جه‌نگێكی‌ ته‌واو ترسناكی‌ ناوخۆیی و زامداری‌ ده‌ستی‌ تیرۆر ،كه‌ له‌دوای‌ جه‌نگی‌ جیهانی‌ دوه‌مه‌وه‌ به‌گه‌وره‌ترین ئه‌ژمارده‌كرێ ،وڵاتانی‌ دراوسێ ( توركیاو ئێران ) ده‌نگی‌ به‌رزی‌ نه‌خێریان به‌رزترله‌جاران له‌گه‌ڵ هه‌ژمونی‌ گه‌وره‌یان له‌ناو عیراقی‌ پڕكیشه‌ ، سه‌رگه‌رمیی‌ زلهێزه‌كانیش به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ خۆیانه‌وه‌ له‌ناو گۆمی‌ شڵه‌قاوی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راست كه‌ هیچی‌ له‌قازانجی‌ ئێمه‌دانیه‌ وبه‌وته‌ی‌ كه‌سایه‌تیه‌ پایه‌بڵنده‌كانی‌ خۆشیان " بێڕه‌وشتانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كورد ده‌كه‌ن " پاساوی‌ ره‌وای‌ داوه‌ته‌به‌ره‌ی‌ ( لامباش نیه‌كان ) هیچ له‌ ئاینده‌ی‌ هه‌رێم و خه‌ڵكی‌ كوردستان و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ش تائێستا به‌ده‌ستهاتون دڵنیا نه‌بن .
هه‌نگاونانی‌ مه‌سعو بارزانی‌ به‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ته‌واو ئاڵۆزه‌ی‌ ناوخۆیه‌ی‌ كوردستان و هه‌ره‌شه‌ی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ و هه‌ڵۆستی‌ زلهێزه‌كانی‌ جیهان ، به كۆكۆدنه‌وه‌ی‌ به‌شێك له‌ حیزبه‌سیاسیه‌كان و راگه‌یاندنی‌ واده‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ راپرسی دۆخێكی‌ نائاسایی هێناوه‌ته‌ئاراو به‌ره‌ی‌ ( لامباشه‌ ) و ( لامباش نیه‌ ) كانی‌ به‌روی‌ یه‌كدا وه‌ستاندوه‌ ، هیچ كه‌سێكی‌ واقیعبینیش ناتوانی‌ چاو له‌و باره‌ ناله‌باره‌ ی‌ ناوخۆ بنوقێنێ و به‌ره‌و مه‌ترسی گه‌وره‌و كاره‌ستبارو ترسناكه‌ی‌ به‌رێ كه‌ له‌داهاتودا ده‌ره‌نجامی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ نه‌یاره‌ ده‌ره‌كیه‌كانی‌ ریفراندۆم (كه‌له‌ ئێستادا هه‌مودونیایه‌ ) ڕوبه‌رٍومان ده‌بنه‌وه‌ و دورنیه‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ " ئه‌گه‌ری‌ مردن " روبه‌ڕوو بكاته‌وه‌ .

1314 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە