داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ریفراندۆمی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌

لەتیف فاتیح فەرەج

‌ 1
من تا ئێستاش نه‌ك به‌ گومانه‌وه‌ ته‌نانه‌ت زۆر به‌ بڕواوه‌ لام وایه‌ ئه‌م پرسی‌ ریفراندۆمه‌ له‌ خۆڵكردنه‌ چاوزیاتر نییه‌، خۆڵكردنه‌ چاو، به‌و مانایه‌ی‌ هیچ ئاماده‌كارییه‌كی‌ بۆ نه‌كراوه‌:

یه‌كه‌م: له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پارله‌مان و له‌ لایه‌ن چه‌ند حزبێكه‌وه‌ سات و كاتی‌ بۆ دیاری‌ كراوه‌و وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك بۆ پارله‌مان خراوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ چه‌ند كه‌س و حزبێكه‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌م پرسه‌ پێویسته‌ پرسێكی‌ نیشتمانی‌ بێت و له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ كاری‌ بۆ بكرێت، وه‌ك چۆن پێشتر له‌ پارله‌مانا قسه‌و باسی‌ له‌ سه‌ر كراوه‌.

دووه‌م: یه‌ك وڵات رازی‌ نه‌كراوه‌ به‌ پشتگیری‌ كردنی‌، ته‌نانه‌ت له‌ گه‌ڵ عێراق ـدا وه‌ك پێویست قسه‌ نه‌كراوه‌، عه‌ڕابه‌كانی‌ ئه‌و بانگه‌شه‌ بێناوه‌ڕۆكه‌، ئه‌وه‌نده‌ی‌ ده‌یانه‌وێ‌ ریفراندۆم بكه‌نه‌ بیانوی‌ گفتووگۆ له‌ گه‌ڵ عێراق بۆ پۆست و پاره‌، ئه‌وه‌نده‌ له‌ خه‌می‌ چاره‌نووسی‌ میله‌تا نین.

سێیه‌م:  له‌ ناوخۆدا ریفراندۆم بووه‌ به‌ كارتی‌ فشار، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ریفراندۆم ڕووی‌ ڕه‌ش و سپی‌ له‌ یه‌كتر جیا بكاته‌وه‌، سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ندێك خه‌ڵكی هه‌یه‌ بانگه‌شه‌ی‌ بۆ ده‌كه‌ن و خه‌ڵك ده‌جاشێنن، باوكیان موسته‌شار بووه‌، ئه‌وه‌ی‌ ئێستا هه‌یانه‌و نیانه‌، به‌رو بوومی‌ ئه‌و موسته‌شاری‌ و جاشێتیه‌یه‌.

2
له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا، له‌وه‌ته‌ی‌ بانگه‌شه‌كه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌، به‌ تایبه‌ت له‌و رۆژه‌وه‌ی‌ بارزانی‌ له‌ گه‌ڵ چه‌ند حزب و ئه‌ندامی‌ حزبێكا 25-9ی‌ دیاری‌ كردووه‌ و هه‌رخۆیشی‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك ده‌سكه‌وت و سه‌روه‌ری‌ نیشاندا له‌ نوسینێكا، هێرشێكی‌ ناجۆرو ناشرین و قێزه‌ون بۆ سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌، كه‌ یان تێبینیان له‌ سه‌ر ریفراندۆم هه‌یه‌، یان له‌ گه‌ڵی‌ نین، یان ده‌یانه‌وێ‌ ڕونكاری‌ زیاتریان ده‌سكه‌وێت، به‌ بڕوای‌ من له‌ گه‌ڵ نه‌بوون و نه‌خێر ئه‌و په‌ڕی‌ ئازادی‌ مرۆڤه‌ و ناكرێ‌ به‌و جۆره‌ سه‌نگه‌ریان لێبگیرێ‌ و مۆری‌ خیانه‌ت بدرێته‌ پاڵیان له‌ كاتێكا ئه‌وان هه‌زارو یه‌ك خاڵ و به‌ڵگه‌و قسه‌ی‌ حسابیان هه‌یه‌و سه‌راپاش خه‌ڵكانی‌ نیشتمان په‌روه‌رو ئازادی‌ و سه‌ربه‌خۆی‌ ویستن.

ئه‌م په‌لاماره‌ ناشرینه‌ نه‌ك ریفراندۆم، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆیش به‌ ده‌ستی‌ بارزانی‌ و ئه‌و حزبانه‌ ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، هه‌رنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئێستا ریفراندۆم له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ كۆكه‌ره‌وه‌بێت، بوو به‌ هۆكاری‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌، هه‌ڵبه‌ت هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وانه‌ نین كه‌ تێبینی‌  و سه‌رنجیان هه‌یه‌ یان ده‌ڵێن نه‌خێر، هۆكاره‌كه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ ئه‌كته‌ری‌ سیناریۆكه‌ن و بانگه‌شه‌ی‌ به‌ڵێ‌ ده‌كه‌ن.

3
هێشتا ریفراندۆم ئه‌گه‌ر بكرێ‌ له‌ كاتی‌ خۆیداو به‌ڵێخوازان په‌شیمان نه‌بنه‌وه‌ سێ‌ مانگی‌ ماوه‌، ئه‌وه‌ش زمانی‌ به‌ڵێخوازانی‌ سیناریۆكه‌، كه‌واته‌ ده‌بێ‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ چاوه‌ڕێی‌ ئه‌وه‌بین لیستی‌ نه‌خێر خوازان بكه‌ونه‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و ته‌خوینكردنه‌وه‌و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین و ناشرینترین خیانه‌ته‌ له‌ پێكه‌وه‌یی‌ و پێكه‌وه‌ ژیانی‌ ئاشتیانه‌، كه‌ بڕوام وایه‌ به‌ڵێخوازان هۆكاره‌كه‌ین، كه‌واته‌ گه‌لۆ كێ‌ خائینه‌؟

528 جار خوێندراوەتەوە
28/06/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە