داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دۆخی هه‌رێم به‌ره‌و تاوان و تۆڵه‌و تیرۆرو پاشاگه‌ردانی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێ!

سۆران عومه‌ر


پاش نوێژی  هه‌ینی ئه‌مڕۆ 7/7/2017 له‌گه‌ڕه‌كی هه‌نارۆكه‌ی شاری قه‌ڵادزێ،  مامۆستای ئاینی  (حازم سدیق عه‌لی - ناسراو به‌ مامۆستا ئه‌حمه‌دی دێرێ -1972) ه‌ ته‌قه‌ی لێده‌كرێ و گیان له‌ده‌ست ده‌دات ناوبراو پێش نوێژو وتارخوێنی مزگه‌وتی ڕه‌حمان و به‌رپرسی زانایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌ له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌.
ته‌قه‌كردن و گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م مامۆستا ئاینیه‌ له‌كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی دا ئیدانه‌ ده‌كه‌ین و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ین، پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه‌ ته‌واوی توانایان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه‌، ئه‌م كوشتنه‌ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیه‌ و هیچ پاساوێكی نیه‌ نه‌ سیاسی نه‌كۆمه‌ڵایه‌تی.

ئه‌وه‌ی ئێسته‌ ڕۆژانه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان ڕووده‌دات له‌ تاوانه‌كانی كوشتن، ئه‌گه‌ر هۆكارێكی قه‌یرانی دارایی و ته‌نگژه‌ی سیاسی و نائارامی هه‌رێمه‌، هۆكارێكی دیكه‌ له‌پاڵ ئه‌م دۆخه‌دا بێ هیوا بوونه‌ له‌ په‌نابردن بۆ دادگاو یاسا له‌یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كاندا، بۆیه‌ ئه‌م دۆخه‌ مه‌ترسی زیاتری ئاڵۆزی لێده‌كرێ ئه‌وه‌تا كێشه‌ی نێوان بنه‌ماڵه‌و عه‌شیره‌ته‌كان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌و به‌هۆی ئه‌و چه‌كه‌ زۆره‌ی خراوه‌ته‌ ده‌ستی خه‌ڵك كوشتن و ته‌قه‌كردن و په‌لاماردان و تیرۆری ئاسان كردووه‌و ڕێژه‌كه‌شی به‌رزكردۆته‌وه‌. 

مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ ڕوو له‌هه‌مووان ده‌كات كه‌هه‌ركه‌س به‌پاساوی كێشه‌یه‌ك كه‌سێك تیرۆر بكات و ئه‌م كاره‌شی بۆ بچێته‌ سه‌ر، یان كه‌سانی دی كه‌ ئارامی هه‌رێمیان مه‌به‌ست نیه‌ ده‌ستی تاوانیان بگاته‌ كه‌سانێك تیرۆری بكه‌ن بۆ مه‌رامی سیاسی خراپ له‌تێكدانی نێوانی كه‌س و بنه‌ماڵه‌و عه‌شیره‌ت و لایه‌نه‌كان و دواتر به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كی كۆن دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌ بكرێ.

پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم له‌مه‌زیاتر بینه‌ری ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ نه‌بن كه‌ڕۆژانه‌ له‌هه‌رێم ڕووده‌دات و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی خستۆته‌ مه‌ترسی.

1469 جار خوێندراوەتەوە
08/07/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە