داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

راستییه‌ک ده‌بێت هه‌موان بیزانن

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

‌زۆر که‌س له‌ یه‌کێتی نیشتیمانی گله‌ی ده‌کات و ده‌ڵێت: گۆڕان به‌بێ یه‌کێتی چوو له‌گه‌ڵ پارتیدا ڕێککه‌وت و به‌شداری ئه‌م حکومه‌ته‌ی کرد.
بابه‌ته‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌.. 
هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌واوبووبوو، کاک نه‌وشیروان زۆر حه‌زی له‌یه‌کتر نزیکبوونه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی ده‌کرد. 
کاک نه‌وشیروان ته‌له‌فونی کرد بۆ چه‌ند به‌رپرسێکی یه‌کێتی و یه‌کێکیان د.نه‌جمه‌ددین که‌ریم بوو، کاک نه‌وشیروان وتی: دکتۆر په‌یامێکم هه‌یه‌؛ نه‌ ئێمه‌ براوه‌ین و نه‌ ئێوه‌ دۆڕاون، ده‌توانین ببین به‌یه‌ک فراکسۆن ٤٢ کورسیه‌و گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانه‌، ده‌توانین ئێمه‌ ته‌کلیفی لایه‌نه‌کان بکه‌ین بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت... 
د.نه‌جمه‌دین وتی: ئه‌وه‌ ده‌چم بۆ کۆبونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و باسی ده‌که‌م. باسی کردبوو.
ئێمه‌ چاوه‌ڕێێ وڵام بوین.. 
له‌بری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێمه‌ براده‌رێکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی په‌یوه‌ندی کردبوو به‌ بارزانیه‌وه‌و وتبووی: نه‌وشیروان ده‌یه‌وێت ئینقیلابتان به‌سه‌ردا بکات و سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆ پارتی نه‌بێت. 

له‌کاتێکدا کاک نه‌وشیروان لای ئاسایی بوو سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆ یه‌کێتیش بێت. 
ئێستاش ئه‌و براده‌ره‌ هه‌ر دۆستی پارتیه‌، وه‌رگرتنی سه‌رۆکی حکومه‌تی بۆ یه‌کێتی به‌ کوده‌تا به‌سه‌ر پارتیدا ده‌زانی!. 
هه‌ر ئه‌م براده‌ره‌ پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی گۆڕان بداته‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی( ) بڵاوی کرده‌و که‌ گۆڕان پێشنیارێکی وایکردووه‌، به‌مه‌به‌ستی تێکدانی پێشنیازه‌که‌. 
ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت یه‌کێتی وه‌ڵامی ئه‌م پێشنیاره‌ی گۆڕان نه‌درایه‌وه‌... 
-وه‌ک چۆن بۆ یه‌کێتی پێشنیارکرا، پێشنیاری یه‌ک فراکسیۆنی بۆ یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵی ئیسلامیش کراو سه‌ری نه‌گرد. 

دواتر ..
گۆڕان به‌ ڕێنوێنی کاک نه‌وشیروان پێشنیاری بۆ یه‌کێتی و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ کرد... ئه‌گه‌ر یه‌ک فراکسیۆنیش ناکه‌ین با یه‌ک وه‌فدی مفاوه‌زاتمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ پارتی، به‌مه‌ش رازی نه‌بوون. 
وتمان ئه‌گه‌ر به‌یه‌ک وه‌فدیش ڕازی نابن با یه‌ک به‌رنامه‌مان ببێت بۆ مفاوه‌زات. 
کۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ زۆربه‌ی پێشنیازه‌کان ڕازی بوو، یه‌کێتی و یه‌کگرتووش به‌هیچ ڕازی نه‌بوون. 
چه‌ندین شاهید هه‌ن بۆ ئه‌م قسانه‌ بڕۆن له‌ د.نجمه‌دین و مه‌لا به‌ختیار و مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی بپرسن. 

دواتر..
که‌واته‌: ده‌بێت قاعیده‌ی یه‌کێتی گله‌ی نه‌که‌ن و بڵێن به‌بێ یه‌کێتی ڕۆشتن بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی ڕێککه‌وتن، کاتێک یه‌کێتی هه‌موو ده‌رگاکانی داخست و ته‌نانه‌ت جوابی پێشنیاره‌کانی گۆڕانیش نه‌ده‌یاوه‌، پاشان گۆڕان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ پارتی کرد. 
 

9649 جار خوێندراوەتەوە
10/07/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە