داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

گرفتی سەرەكی ڕیفراندۆم لەكوێدایە؟

كامەران فەتاح


ئەوەی گرفتە لەئەنجامدانی ڕیفراندۆم سەركەوتن و سەرنەكەوتن نییە بەڵكو ئەو ئەنجامەی لە هەرئەگەرێكی ڕیفراندۆم دەستمان دەكەوێت گرفتە سەرەكییەكەیە و لێرەوە جیاوازییەكان دەستپێدەكات و ماڵوێرانییەكان جارێكی دیكە یەخەی خەڵكی كوردستان دەگرێتەوە.

لەهەرئەگەرێك هێزە ناوخۆییەكان بۆخەڵكی بهێنن بەهۆی جیاوازییەكانیانەوە، ئەوانەی بانگەشەی ڕیفراندۆم دەكەن و ئەوانەشی ڕەخنەی لێدەگرن هەردوولا لەخاڵێكدا كۆكن كە پێویستە لە كوردستان ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت و ئەم هەرێمە سەربەخۆبێت و ببێتە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ، ئەوەی نائومێدییەكان زیاد دەكات و خەڵكی لەمەبەستی سەرەكی ڕیفراندۆم دوودڵ دەكات ئەوەیە لەبری ئەوەی هەوڵی یەكخستنی توانا ناوخۆییەكان بدرێت بۆ بەهێزكردنی خاڵە هابەشەكان هەوڵی زەقكردنەوەی خاڵە ناكۆكەكان دەدرێت ئەمەش ئاماژەیەكی خراپە بۆگەورەنەبوونی ئامانجەكەوپێمان دەڵێت هەركات گەلێك نەیانتوانی لەسەر مەبەستێكی دیاری كراو بگەنە ڕێكەوتن بەڵگەی ئەوەیە ئەو ئامانجەی هەنگاوی بۆ دەنرێت لەپێناو هەموواندا نییە، ئاڕاستەی پێكەوە نەگونجاو دروست دەبێت وەك لەهەرێمی كوردستان لایەك بانگەشەی ئەوەدەكات پێویستە هەمووان لەچوارچێوەی یاسادا پێكەوە بڕیاربدەن و لاكەی دیكە پێی وایە خۆی بڕیاردەدات و پێویستە هەمووان لەگەڵی هەنگاوبنێن.

 زۆر قورسە ئەم دوو ئاڕاستەیە بگەنە ئەنجامێك ئەمەش حاڵی گەلی كوردبووە بەدرێژایی مێژوو، هەروەها هەرگەلێك كە سەربەخۆیی یان بەدەستیان هێنابێت ئەوكاتەبووە كۆدەنگی نیشتمانی بۆ دروست بووە  ئەویش كاتێك ئەوانەی پێگەو دەسەڵاتیان هەبووە قوربانی زیاتریانداوە و زووتر سازشیان كردووە لەسەر بیروبۆچوونەكانیان بەڵام لێرە دەسەڵاتداران نەك هەر سازش ناكەن بەڵكو كەوتونەتە بەخشینەوەی تۆمەتیش بۆ ڕەخنەگران، ئەمەش سەرەتایەكەو بۆنی ستەمكاری لێدێت لەهەرئەگەرێكی فراوانبوونی دەسەڵاتی زیاتری دەسەڵاتدران لەهەرێمی كوردستان و وادەبینرێت هەنگاوەكان لەخزمەتی خەڵكیدا بەگشتی خۆی نابینێتەوە و زیاتر خۆی لەجێبەجێكردنی كۆمەڵێك ئەجێندای حیزبیدا بەرجەستە دەبێت و بەشێكی كەمی دیاری كراو سوودمەندی سەرەكی دەبن.


1671 جار خوێندراوەتەوە
12/07/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە