داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئەگەر ڕاپەڕین نەبوایە ئێوە لەکوێ دەبوون؟!

سۆران عومه‌ر


ئەم زمان و لۆژیکەی ئەم ئەندام سەرکردایەتیەی پارتی دیموکرات قسەی پێ دەکات سەرەتا بۆ پارتی دیموکرات خراپە کەسێکی وەھا لەپۆستی سەرکردایەتیەکەیدا بێ بەم زمانە بدوێ و بازاڕیانە بەبێ زانیاری قسە بکات،  ئەگەر بۆ ئەندامانی خۆشیان قسە دەکات نەنگیە خەڵکی خۆت بە ناڕاست و بەچەواشەکاریی گۆش بکەی، خەڵکی دیکەش لەحزبەکەت توڕەتر بکەی.

دەبێ پارتی دیموکرات ڕازی نەبێ ئەم جۆرەکەسانە لەپۆستی سەرکردایەتی دا ھێندە خەڵک لەحزبەکەیان  توڕەتر بکەن و نەیاری بۆ زیاد بکەن . 
جێی نیگەرانیە ئەو حزبانە کەسانی لەم جۆرە لەناویاندا دەگاتە سەرکردایەتی.
لەم دۆخە ھەستیارەدا بەم جۆرە لێدوانانە ناتەبایی زیاتر و لێکترازان زۆرتر دەکەن .

دڵنیام بەشێک لە بەھەڵەدابردنی پارتی دیموکرات و خودی کاک مەسعود ئەم کاک عەلی و ھاوشێوەکانیەتی کەبەم بیرکردنەوەو عەقڵیەتە دۆخی ھەرێمان بەم ئاقارە گەیاند.

ھیوادارم کاک عەلی بەخۆیدا بچێتەوەو بزانێ سیاسەت بەوجۆرەیە کە دوێنێ دەیانوت ; سەرۆکی پەرلەمان تەواو جارێکی دی ناچێتەوە سەر کورسی سەرۆکایەتی! بەڵام ئەمڕۆ کۆڵێ مەمنونن بگەڕێتەوە!!  قۆناغی دیکەش دێتەپێش...دونیا ڕەش س سپی نیە! ڕەنگی دیکەشی ھەیە.

بەڵام تۆ پێت خۆشە ئێمەش بڵێین ئەگەر ڕاپەڕین نەبوایە ئێوە لەکوێ دەبوون؟

2478 جار خوێندراوەتەوە
19/07/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە