داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

کۆمه‌ڵ خزمه‌ یان خائین‌؟

فاروق عه‌لی‌

کۆمه‌ڵی ئیسلامیی، له‌و کاته‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌، گوتارێکی سیاسی نیشتمانیی دیارو رۆشنی هه‌بووه‌، له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانی ئایینی ئیسلام و نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌ڵوێسته‌کانی دارشتووه‌، خه‌می کۆمه‌ڵی ئیسلامیی، خه‌می هاوڵاتیانه‌، ئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندابێت کۆمه‌ڵی ئیسلامی پشتگیری ده‌بێ و داکۆکی لێ ده‌کات ..

دینداری و سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ریی، به‌ دوو دیوی یه‌ک دراو ده‌زانێت، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردان، به‌مافێکی سروشتی ده‌زانێت و هه‌وڵی بۆ ده‌داو پرۆژه‌ی بۆی هه‌یه‌، په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کان هاوسه‌نگ ڕاگرتووه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موویان له‌یه‌ک ئاست دا ڕاوه‌ستاوه‌و دووری و نزیکی له‌گه‌ڵ هه‌ر حزب و لایه‌نێک، له‌سه‌ر ڕێزی هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌که‌مان ڕاگرتووه‌، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ئیسلامی و که‌سایه‌تییه‌کان و ڕێبازو رێچکه‌ جیاوازه‌کانی ناو مسوڵمانان، باوه‌ڕی به‌ برایه‌تی و ته‌بایی و ڕێزی هاوبه‌ش هه‌یه‌، دینداری هیچ که‌سێک له‌سه‌ر حیسابی ئینتیما بۆ حزب و لایه‌نێکی دیاریکراو، ناکاته‌ پێوه‌ر، دژی هه‌رپه‌ڕگیری و توندوتیژیه‌ک بووه‌ که‌به‌ناوی ئیسلامه‌وه‌ئه‌نجام درابێت و خاوه‌ن تێگه‌یشتن و دیدێکی هاوسه‌نگه‌، ئه‌میره‌که‌ی و سه‌رکرده‌و کادیره‌کانی، به‌بێ شه‌رم و به‌ ئاشکرا داکۆکیکار بوون له‌ مافه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کورد،‌ له‌ هه‌ولێر بێت، یان له‌ تاران، ئه‌سته‌نبوڵ بێت، یان له‌ به‌غداد، له‌ رۆژهه‌ڵات یان ڕۆژئاوا ، یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک گوتاری نه‌گۆڕن، هه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان به‌وشێوه‌یه‌ نییه‌ گه‌ر له‌گه‌ڵم نه‌بیت که‌واته‌ دژیت.

به‌ڵام زۆرجارو له‌به‌رامبه‌ردا، هه‌ندێ که‌س ولایه‌ن سیاسه‌تی ته‌خوینکردن له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵ به‌کارده‌هێنن، هه‌ندێك به‌خزمی ده‌زانن و هه‌ندێ به‌خائین، ئه‌وکاته‌ی کۆمه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌کانی له‌گه‌ڵیان یه‌کده‌گرێته‌وه‌، لای ئه‌وان کوڕی سێو له‌باخه‌ڵه‌، گه‌ر هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان بوو، ئه‌وا "به‌کرێگیراوی ده‌ستی بێگانه‌یه‌"، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌ سیاسیه‌کانییه‌وه‌، کۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌میره‌که‌ی، که‌وتونه‌ته‌ به‌ر شاڵاوی ته‌خوینکردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك که‌س و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به‌پارتی دیموکراته‌وه‌، به‌ڵام نه‌که‌سه‌کان هێنده‌ سوقل و قورساییان هه‌یه‌ تا باوه‌ڕیان پێبکرێت، نه‌ئه‌و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنانه‌ که‌س سه‌یریان ده‌کات و جێی متمانه‌ن، تا کاریگه‌ری له‌ ده‌روونی بینه‌ردا دروست بکه‌ن، ئه‌مه‌جگه‌له‌هه‌ندێ که‌سی دۆڕاو که‌عوقده‌ی شه‌خسی و نه‌فسیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ و ئه‌میره‌که‌ی هه‌یه‌و ، ده‌یانه‌وێ بازاڕی خۆیان به‌هێرشکرردنه‌سه‌ر ئه‌وان گه‌رم بکه‌ن .

که‌س ئه‌میری کۆمه‌ڵ نه‌ناسێت، ئه‌وه‌ سه‌رکرده‌کانی پارتی دیموکرات ده‌یناسن، که‌ ئاشکراو نهێنی یه‌که‌، دراوێک نییه‌ دوو دیوی هه‌بێت، ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوو پێیان ده‌ڵێ له‌پاشمله‌ هه‌رئه‌وه‌ ده‌ڵێ، باشتره‌ ئه‌و ده‌زگایانه‌ خۆیان ماندوو نه‌که‌ن به‌ ته‌خوینکردنی مامۆستا عه‌لی باپیرو کۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه‌، چونکه‌ که‌س به‌ ودوعایانه‌ ناڵێ ئامین، ئێستا خه‌ڵک هۆشیاره‌، ده‌زانێت کێ خائینه‌و کێ نیشتمانپه‌روه‌ر، خه‌ڵک ده‌زانێ کێ و کام لایه‌ن هه‌موو پرسه‌نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کردوه‌ته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ شه‌خسی و حزبیه‌کانی، به‌رپرسانی ئه‌و ده‌زگاو ڕاگه‌یاندنانه‌، باشتره‌ له‌بری ته‌خوینکردنی خه‌ڵکی هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی گرفت و قه‌یرانه‌کان بده‌ن، بژێوی خه‌ڵک چاک بکه‌ن، ڕێگه‌بده‌ن دامه‌زراوه‌ نیشتمانی و شه‌رعییه‌کان ئازادانه‌ کاری خۆیان بکه‌ن، پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کان وه‌ک بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردن به‌کارنه‌هێنن ..

کۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕابردوو ئێستای پێناسه‌و ناسنامه‌یه‌ بۆی، هه‌ڵوێسته‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی نوێنه‌نه‌ره‌کانی له‌ په‌رله‌مانی به‌غداو کوردستان گه‌واهیده‌ری ڕه‌سه‌نایه‌تی کۆمه‌ڵن، شه‌ونخونی و دڵسۆزی وه‌زیرو به‌رێوه‌به‌ره‌کانی کۆمه‌ڵ، له‌حکومه‌ت شاهێدی ده‌ده‌ن بۆ نیشتمانپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵ.
کۆمه‌ڵ خۆی پێناسه‌ی خۆی ده‌کات، نابێته‌ دارده‌ستی هیچ که‌سێک ، ئه‌مڕۆ نابێته‌ خزم و سبه‌ی خائین !!

2024 جار خوێندراوەتەوە
26/07/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە