داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

کۆمه‌ڵ نه ‌دزه‌و نه‌ شه‌ریکی دز

فاروق عه‌لی‌


هه‌رکه‌سێک به‌ویژدانه‌وه‌ سه‌یری بارودۆخی ئابووری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی بکات، ده‌زانێت نه‌ماڵی دز ئه‌وه‌نده‌ هه‌ژارانه‌یه‌ نه ‌شه‌ریکه‌دز، کۆمه‌ڵ گه‌ر دز بوایه،‌ یان شه‌ریکی دز، ئێستا کۆمپانیای گه‌وره‌و زه‌به‌لاحی ده‌بوو .. به‌ناوی پرۆژه‌ی نیشته‌جێکردنه‌وه،‌ زه‌وی شاره‌وانی داگیر ده‌کردو شارو گوندی تایبه‌تی بونیاد ده‌ناو به‌ناوی خۆیه‌وه،‌ ناوی ده‌نان، ئاپارتمانی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌کرده‌وه‌، له‌بانکه‌کانی هه‌رێم پاره‌ی خه‌ڵک و هه‌ژاری وه‌رده‌گرت و له‌پرۆژه‌کانی خۆیدا خه‌رجی ده‌کرد!!

ئاخر کام دزو کام شه‌ریکه‌دز، وه‌کو خه‌ڵکی کۆمه‌ڵ هه‌ژارانه‌ ده‌ژین؟ وه‌کو دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵ، به‌ده‌ستی به‌تاڵ و گیرفانی خاڵیی به‌ڕێوه‌ده‌برێن؟ کۆمه‌ڵ، گه‌ر شه‌ریکی دز بوایه،‌ بارودۆخی وه‌کو ئێستا نه‌ده‌بوو، به‌و پاره‌ی که ‌له‌"دزی"دا ده‌ستی ده‌که‌وت، ویژدانی خه‌ڵکی پێده‌کڕی ..
سه‌رکرده‌کانی هه‌ر رۆژه‌ی گه‌شتی وڵاتێکیان ده‌کرد، به‌پاره‌ی دزراو له‌وڵاتانی ئه‌وروپی ڤێللاو ئاپارتمانیان ده‌کڕی.

کۆمه‌ڵ گه‌ر دزبوایه،‌ به‌پاره‌ی به‌رده‌ستی په‌یوه‌ندی گوماناوی دروست ده‌کردو خۆی وه‌ک پاڵه‌وان نیشان ده‌دا، 

کۆمه‌ڵ نه‌ دزه‌و نه‌شه‌ریکه‌ دز ..

پشتیوان به‌خوا کۆمه‌ڵ ده‌بێته‌ کاروانچی، کاروانچییه‌ک، که‌ ده‌بێته‌ پاسه‌وانی هه‌موان و له‌ده‌ستی دز ده‌یان پارێزێت، ‌هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی دزراوی هاوڵاتیانی به‌شمه‌ینه‌ت له‌ دزه ‌مشه‌خۆره‌کان وه‌رده‌گرێته‌وه‌، ڕێگه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی گشتیی ده‌گرێت.

کۆمه‌ڵ ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بونیاد بنرێت، دادپه‌روه‌ری تیایدا باڵاده‌ست بێت، که‌سێک پڕ نه‌بێت و که‌سێک قڕ، که‌سێک تێر نه‌بێ و یه‌کێک برسی، 
کۆمەڵ خاوه‌نی پرۆژه‌و پلانی خۆیه‌تی، نه‌له‌هاشوهوشی که‌س ده‌ترسێ ، نه‌به‌ئاوازی که‌س هه‌ڵده‌په‌ڕێ، باراشی خۆی له‌گه‌ڵ هیچ که‌س تێکه‌ڵ ناکات، ناچێته ‌سه‌نگه‌ری هیچ که‌سێک له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وی تر، به‌ڕۆژ نابێته‌ شه‌ریکی کاروان و به‌شه‌و ڕه‌فیقی دز!!

710 جار خوێندراوەتەوە
29/07/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە