داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

گەنج لە واقیعی ئەمڕۆدا

حه‌مید جه‌میل



 

گه نجان دەڵێن حکومه ت چی بۆ کردوون، حکومەتیش له وەڵامدا دەڵێت ئەی گەنج چی بۆ نیشتیمان کردووه. گەنج ئه و کائینه بەهێزو چالاکەی کۆمەڵگایه که له هەموو کات و سەردەمێکدا دەتوانێت گه ورەترین گۆڕانگاری دروستبکات و خاوەن هێزێکی له بننه هاتووه و سەرمایەی زیندوی هه موو وڵاتێکە، هه میشه له هه وڵ و کۆشش دایه تا به هیوایەکی گه شەوه پێگەیەک ده ستەبەر بکات لەو ژینگەیەی که تێیدا دەژی. کاتێکیش گوێبیستی ناوی گه نج دەبین مەبەست ته نها لەوه نییه که له روی تەمەنه وه له کەسەکانی تر جیابکرێتەوه، بەڵکو له رووی(فسیۆلۆجی و سایکۆلۆژی)یەوه جیاوازی هەیه له تاکەکانی تری کۆمەڵگه هه روه ها له رووی(واتایی)یەوه به هەڵسوکەوت و چالاکیەکانی جیادەکرێتەوه، بەمەش ناتوانێت وەک چینەکانی تری کۆمەڵگا رەفتار بکات. جا لەسەر هەر بەرنامه و ئایدۆلۆژیایەک بێت. بەهۆی ئەم خەسڵەت و تایبەتمەندیانەوه که هەیەتی دەبێته هۆی دروستبونی ململانێ به تایبەت له گەڵ نەوەی پێشودا. له ئاکامی ئەمەدا یاخیبوونێک لەنەوەی نوێ دەبینین لەبەرانبەر نەوەی پێشوو. بەرەنجام کاریگەری(پۆزەتیڤ و نێگەتیڤ) ی خۆی له سەر کۆمه ڵگا دروستدەکات. گەنج سەرمایەی زیندوی هەموو وڵاتیکه بۆیه زۆربەی تۆمەتەکانی ئاراستە دەکرێن چونکه گه نج تایبەتمەندی دوو جەمسەری سەرەکی ژیانی تێدایە که(دوینێ و سبەینێیه) یانی نه وه ی ئه مرۆ و مژدەدەری سبەینێ. ئەوەی پێویسته لێرەدا ئاماژەی بۆ بکەین پەیوەندی و مامەڵەکردنی گه نجه له بەرامبەر ئەم واقیعه تاڵەی که بۆی خوڵقێنراوه تەنانەت مافه سەرەتاییەکانی ڵی زەوتکراوه به شیوازێک رێز له گەنج نەنراوه تاوەکو هەست به بوونی خۆی بکات و متمانه له سه ر خەونەکانی هەڵچنێت. تەنانەت وایلێکراوه ناتوانێت به ئەرکەکانی سەرشانی خۆی هەستێ و پەیامەکەی بگەیەنێ.  لەکایەکانی بەرێوەبردندا دەرفەت بەگەنج نەدراوه تاوەکو تواناکانی خۆی بخاته گەر و به هەموو هیواو توانایەکیەوه هه وڵبدات بو بنیاتنانی نیشتیمانێکی ئازاد و داهاتویەکی گه ش. به داخەوه به پێچەوانەوه دەوڵەت تواناکانی گه نجی کوشتووه  و بێهیوای کردووه له هه موو شتیک. به جۆریک له  2014 شتیک بوونی نییه به ناوی دامه زراندن له فەرهه نگی حکومەتدا. ئه مه جگه لەوەی ساڵانه له سەروی(35000) ده رچوی زانکۆ و په یمانگا هەن. له ئەنجامی ئه مه شدا رۆژ به رۆژ ریژەی بێکاری روو له هەڵکشان ده کات بۆ نمونه بەپێی ئامارێکی وەزارەتی پلاندانانی هه رێم له 

ساڵی 2014 ریژەی بێکاری %7,13بووه و له نیوه ی دووەمی 2015 روی له هه ڵکشان کردووه بۆ%13,3ئه م ریژەیەش به به راورد بەمساڵ چه ند بەرانبەر رووی له هەڵکشان کردووه. وایان له گه نجان کردووه که نەفرەت له نیشتیمان بکه ن. ئه گەرچی واقیعی ئەمرۆی هه رێمی کوردستان لێوانلێوه له نادادپەروەری و هه موو شتێک به سیاسەتکراوه دەسەڵات خوێنی گه نج ده مژێت و ئەوەیان له بیر براوەتەوه که گه نج داینەمۆی سه رکەوتنی وڵاته بەهۆی ئه م بارودۆخەوه زۆر ناسکەوه که بۆ گەنج خوڵقێنراوە رەشبینکراوه، تەنانەت ناتوانێت به ئەرکەکانی سەرشانی خۆی هەستێ و ئه و پەیامەش که هەیەتی بیگەیەنێ.

شێوازی بیرکردنەوەی گەنجان جیاوازو فرەچەشنە و بەسەرچەند بەشێکدا دابەشبوون. بەشێکیان له پاڵ هەوڵو ماندوبونیاندا نائومێد بوون له هەموو شتێک لەبەرانبه ر ئەم دەسەڵاتەدا و وا بیردەکەنەوە بەهیچ ئامانجێک ناگەن و ناشتوانن به شیوازیکی ئازاد لەسەر شەقام و تەنانەت له تۆره کومەڵایەتیەکان دژی ئه م ده سەڵاته قسه ی هه ق بکه ن.  له به ر ترسی تیرۆرکردن و سوکایەتی پێکردنیان له لایەن دەسەڵاته وه وایانلێکراوه نه ک ئەوەی نیشتیمانیان خۆش بوێت که دایکی دووەمە، بەڵکو وا بێهیوا کراون که نه فرەت له نیشتیمان بکەن و جێهیشتنی به یەکەم کلیلی چاره سه ر دەزانن، وایانلێکراوه جگە له رۆشتن هیچ بژاردەیەکی تریان نەبێ.  به جۆریک له 7مانگی سەرەتای ئه م ساڵدا تەنها له سنوری پاریزگای سلێمانیدا  زیاتر له 1000گه نج بەرەو سنورەکانی ئه وروپا کۆچیان کردووه به جۆریک تارادەیەکی وا بێئومید کراون که  ئه م قسەیان کردووەته مانشێتی یه که م هه نگاوی جێهێشتنی نیشتیمان (تا مەترێک زیاتر لە نیشتمان دور بکەومەوە ئاسودەترم !). بەشێکی تریان باکگراوندێکی کۆمەڵایەتیان له سەره و سەرەڕای نارەزایەتیان به رامبەر ده سەڵات و بەدینەکردنی گەشبینی به روخسارو کارەکانیانەوه، وابەستەی دەوروبەرن و ناتوانن له و بازنەیەدا خۆیان جیابکەنەوە.

بەڵام به شێکی کەمی تری گەنجان به پێچەوانەوه له پاڵ ئەم که شو هەوا زۆر ناسکەدا که دروستکراوی دەسەڵاتە هه میشه له هەوڵو کۆشش بەردەوامن سەرکەوتن به دەست دەهێنن. گەنج بۆ ئەوەی بتوانێت شوێنی خۆی له و ژینگەیەدا بکاتەوه  تێیدا دەژی که کۆمەڵگایە و خەون و خەیاڵەکانی بەدی بهێنێت تا بتوانێت په یامەکەی بگەیەنێت، پێویسته له سەرووی هه موو شتێکەوە خەیاڵ و شیکردنەوەکانی(ریالیستی) بێ و بگونجێ لەگەڵ واقیعی ئه مرۆی کۆمەڵگادا و ده بێت هەوڵی ئاوێتەکردنی بیری کۆن و نوێ بدرێت به لێکتێگەیشتن و سازدانی بوار و زەمینەیەک ئەم بیرکردنەوەیە دابمەزرێت کە کۆمەڵگا پێشدەخات.

397 جار خوێندراوەتەوە
18/08/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە