داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌ڵامێكی دڵسۆزانه‌ بۆ پرسیاری: كۆمه‌ڵ له‌چی نیگه‌رانه‌

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر

‌بسم الله الرحمن الرحیم
{وه‌ڵامێكی دڵسۆزانه‌ بۆ پرسیاری: كۆمه‌ڵ له‌چی نیگه‌رانه‌؟}

دوێنێ‌ جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانیی له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ (سه‌ندیكاكان) سه‌رسوڕمانی خۆی له‌نیگه‌رانیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی پێشاندا!

به‌باشم زانی بۆ به‌رچاوڕوونیی زیاتری به‌ڕێزیان، چه‌ند خاڵێكی كورت‌و پوخت له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی نیگه‌رانیی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه‌، له‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێم، بنووسم:

یه‌كه‌م:
سه‌ره‌تا ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئێمه‌ هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ كه‌س‌و لایه‌نێكی دیارییكراودا نیه‌و، گرفت‌و كێشه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ شێوازی خراپی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌ له‌درێژه‌ی چاره‌گه‌ سه‌ده‌ی ڕابردوودا.

دووه‌م:
هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی نیگه‌رانیی ئێمه‌ش له‌م بارودۆخه‌ ئه‌مانه‌ن:
1- به‌دامه‌زراوه‌نه‌كردنی كاروباره‌كان‌و ده‌ستوه‌ردانی حیزب‌و كه‌س له‌ كۆی ئیداره‌ی وڵات‌و شكاندنی شكۆی په‌رله‌مان‌و په‌كخستنی‌و...هتد.
2- بێهێزو پێزكردنی ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ریی‌و پێشێلكردنی یاسا، له‌ئه‌نجامی ده‌ست تێخستنی حیزب‌و كه‌سه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ناشه‌رعییه‌كانیان، وه‌ك: كپ كردن‌و خه‌فه‌كردنی ده‌نگی ئازاو ئازادو، بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس‌و تۆقاندن‌و...هتد.
3- به‌پێوه‌ر نه‌گرتنی مرۆڤبوون‌و هاوڵاتیی بوون بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكداو فه‌رق‌و جیایی پێكردنیان، به‌هۆی ئینتیمای حیزبیی‌و سیاسیی‌و فیكریی‌و عه‌شیره‌ت‌و ده‌ڤه‌رو....هتده‌وه‌.
4- ته‌شه‌نه‌كردنی سته‌م‌و قۆرخكاریی‌و گه‌نده‌ڵیی‌و، سه‌ره‌نجام سه‌رهه‌ڵدانی چینێكی كه‌مینه‌ی مشه‌خۆری ملیاردێرو ساماندار، له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆرینه‌ی نه‌دارو چه‌وساوه‌و هه‌ناسه‌ سارد.

سێ‌یه‌م:
ئێمه‌ له‌كۆمه‌ڵی ئیسلامییدا له‌به‌ره‌كه‌تی پابه‌ندییمان به‌شه‌ریعه‌ته‌وه‌، هه‌رگیز ڕێمان به‌خۆمان نه‌داوه‌ كه‌ به‌هانده‌ری كینه‌و بوغز به‌رانبه‌ر به‌م‌و به‌و، یان چاولێكه‌ریی ئه‌ملاولا، هه‌ڵوێست وه‌ربگرین‌و، به‌پێویستی ده‌زانین جگه‌ له‌به‌زه‌یی‌و په‌رۆش‌و دڵسۆزیی بۆ هه‌موولایه‌ك، هیچ پاڵنه‌رێكی دیكه‌مان نه‌بێ‌ چونكه‌: {الدین: النصیحه‌} رواه‌ مسلم، واته‌: دینداریی دڵسۆزیی‌و په‌رۆشه‌ بۆ هه‌موولایه‌ك.

له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم:
ئه‌وه‌ی هۆكاری نیگه‌رانیی‌و بێزاریی ئێمه‌و خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌كورتیی ئاماژه‌م پێداو، هه‌موولایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر بڕیار به‌ده‌ستانی ئه‌م هه‌رێمه‌، چاوێكی جیددیی به‌خۆیاندا بگێڕنه‌وه‌و، كێشه‌و قه‌یرانه‌ دروستكراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، باهیچ كه‌س گوێ‌ به‌ دووریی‌و نیزیكیی‌و نیگه‌رانیی‌و ڕازییبوونی ئێمه‌ نه‌دات.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوا نه‌كرده‌ بارودۆخ وه‌ك هه‌یه‌ به‌رده‌وام بێ‌، زۆر مه‌ترسیی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ یه‌كجاریی لێمان تێك بچێ‌، چونكه‌ سته‌م‌و بێدادییه‌كی زۆر هه‌یه‌و به‌هۆی سته‌میشه‌وه‌، وڵات سه‌ره‌نجامی تاریك ده‌بێ‌، خوا فه‌رموویه‌تی: (....وَما كُنَّا مُهْلِكِی الْقُری‌ إِلاَّ وَأَهْلُها ڤالِمُونَ) القصص -59-، واته‌: ئاوه‌دانییه‌كانمان نه‌فه‌وتاندوه‌، مه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌یان سته‌مكار بووبن.

عــه‌لــی بــاپـــیـر
30/11/1438 كـ
22/8/2017ز
هــه‌ولـــێـر

1899 جار خوێندراوەتەوە
22/08/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە