داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هەرێمی کوردستان پارە دەداتە لۆبیستێکی گەندەڵکاری ئەمریکی

كه‌مال چۆمانی


کەسێک هەیە لە ئەمریکا ناوی مەنەفۆڕت، بەرپرسی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆک تڕامپ بو کە ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوە دایە لە بەرانبەر دەستتێوەردانی روسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا. FBI لە ٢٠١٤ەوە لێکۆڵینەوەیەکی دەستپێکردوە دژی. دوا راپۆرتی واشنتن پۆست باس لەوە دەکات کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا ئیمێیڵی بۆ بلیۆنێرێکی روسیی ناردوە تا لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە زانیاریی تایبەتیی پێبدات. بە کورتی پێدەچێت ئامادەبوبێت خیانەت لە وڵاتی خۆی بکات بۆ پارە. 

ئەو لۆبیست و راوێژکارێکی بەناووبانگە.

لۆبیی بۆ؛ سەرۆکی دیکتاتۆری پێشوی فلیپین فێردینان مارکۆس، دیکتاتۆری پێشوی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگا مۆبوتو سەسێ سەکۆ کردوە. 
لۆبیکردن بۆ بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی دەرەوە دەبێت لە وەزارەتی داددا تۆماربکرێت، بەڵام مەنەفۆڕت تۆمارینەکردوە.

دوای کەیسی لۆبیکردن لە بەرانبەر پارەیەکی زۆر کە ئاشکرانەکراوە، نیو یۆڕک تایمز ئاشکرایکرد لۆبیکردنە بۆ مەسعود بارزانیی بۆ بەدەستهێنانی دۆست لە دونیادا و کاریگەریی دروستکردن لەسەر ئەمریکا کە لەڕێی کەسێکی نزیکی مەسڕوڕ بارزانییەوە گرێبەستەکەیان کردوە. ئەو چەند جارێک هاتۆتە هەرێمی کوردستان و لە هەڵمەتی مەسعود بارزانییشدا لێرە بوە و ئامۆژگاریی پێداون.

514 جار خوێندراوەتەوە
21/09/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە