Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

فاروق عه‌لی‌



له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووا، ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌رگای ماڵ و نووسینگه‌که‌ی واڵا کرد له‌به‌ر ده‌م که‌ناڵی ڕووداو له‌ گه‌رمه‌ی پرس و گه‌مه‌ سیاسییه‌کاندا، دوو به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت، به‌یه‌ک پێشکه‌شکار، یه‌که‌م سیاسی و دووه‌م کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌به‌رنامه‌ سیاسییه‌که‌دا ئه‌میری کۆمه‌ڵ وه‌ک عاده‌تی خۆی ڕاستگۆیانه‌و به‌بێ په‌رده‌ ئه‌وه‌ی باشبت بۆ ئاینده‌ی گه‌له‌که‌مان خستیه‌ڕوو، که‌ پێموایه‌ ئه‌وه‌ی واقیع بخوێنه‌وه‌ دووربینی وته‌کانی مامۆستاعلی باپیر ده‌سه‌له‌مێنێت، تایبه‌ت به‌دیداره‌ کۆمه‌ڵایه‌تبیه‌که‌شی زۆر شه‌فافانه‌ ئه‌میری کۆمه‌ڵ دیوی ناوه‌وه‌ی ژیانی خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی واڵا کردوو وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی پێشکه‌شکاره‌که‌ی ڕووداوی دایه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی پۆرتاڵی ڕووداوو به‌شێوه‌یه‌ک ڕیکلامی دیداره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی ئاماده‌کردبوو، خوێنه‌ره‌ پارتییه‌کانی ڕوداو سنووری بێئه‌ده‌بیان به‌رامبه‌ر مامۆستا به‌زاندبوو، تا توانیویانه‌ ته‌شهیرو بێڕێزیان کردووه‌. 

ئه‌وه‌ مامۆستا عه‌لی و کۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌، شه‌فافانه‌و بێ پێچ و په‌نا، به‌بێ ترس و دڵه‌ڕاوکێ، ده‌رگایان له‌سه‌ر پشته‌ بۆ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن.

به‌ڵام ئه‌وان له‌به‌رئه‌وه‌ی پڕن له‌گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری، ژێر به‌ڕه‌یان پڕه‌ له‌ قالۆنچه‌و مۆرانه‌، نه‌ک ناهێڵن له‌ڤێلاو باڵه‌خانه‌و کۆشک و ته‌لاریان نزیک بیته‌وه‌، وایان لێهاتووه‌ ڕێگه‌ ناده‌ن ئه‌و میدیایانه‌ی ده‌سته‌مۆ نین بۆ ویست و ئیراده‌ی ئه‌وان، له‌بۆنه‌ گشتییه‌کانیشیاندا ڕێگه‌یان پێ بدرێت، ده‌ترسن دیووی ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌کان ئاشکرا بکرێت، ده‌ترسن میدیای ڕاستگۆ ڕاشکاوانه‌ ڕاستی رووداوه‌کان بگوازێته‌وه‌ ..

 من لێره‌وه‌ پێیان ده‌ڵێم: ڕێگریبه‌کانتان ناتوانێ له‌ په‌یامی ڕاستگۆیی و پیشه‌ییبوونمان دوورمان بخاته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی‌ رۆژانه‌ ژماره‌ی که‌ناڵه‌کانتان زیاد بکه‌ن، ئێمه‌و هاوبیره‌کانمان به‌سکی برسیش بێت، له‌به‌رامبه‌رتاندا ڕاده‌وه‌ستین، نیگه‌ران نین ده‌نگ و ڕه‌نگی ناشیرینی ئێوه‌ له‌شاشه‌کانمانه‌وه‌ نه‌بیسرێن و نه‌بینرێن، ده‌بێ قبووڵتان بێت ئه‌وه‌ خۆتانن بڕیارتانداوه‌ ده‌رگاتان له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسه‌کانمان دابخه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌ ئایینده‌دا گوتارمان لاسه‌نگ، بوو گله‌یی له‌خۆتان بکه‌ن. 

ئه‌وه‌ ماڵی سه‌رکرده‌کانی ئێمه‌و ئه‌وه‌ش ماڵی ئه‌وان‌، ئه‌وه‌ ژیانی ساده‌ی ئێمه‌و ئه‌وه‌ش ژیانی ئه‌وان‌، ئه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌وان.


1032 جار خوێندراوەتەوە
21/09/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە