داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هەڵەبجە بۆچی بڕیاری نەدا...؟

ئیحسان زه‌ڵمی‌


لە ڕاستیدا هەڵەبجە لە سەرەتای شۆڕشەوە تاوەکو کیمیا باران و دواتر کۆکردنەوەی بەرهەمی خوێنی شەهیدان دابەش کردنی لە نێوان حیزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان.

دانیشتوانەکەی دەسەڵاتداران بە زاڵم وەسف دەکەن و چاوەڕێی تۆڵە سەندنەوە بوون، کە دەسەڵات کەوتە دەستی ئەم برادەرانە بەردەوام بوون لە زوڵم بەرامبەر هەڵەبجەو تەنها لە شانزەی سێ ئەهاتنە ئەو شارەو هەندێ فرمێسکی تمساحیان بۆ دەڕشت.
ئەوەی وای کرد دەنگی هەڵەبجەییەکان ئاوا بێت ئەوەبوو کە هیچ جیاوازییەک بە دی نەکرا :.
لە نێوان دەسەڵاتی حیزبی پێش کیمیا باران و دوایکیمیا باران..؟
 لەنێوان دەسەڵاتدارانی کورد و دەسەڵاتدارانی عەرەب..؟
 لە نێوان وێرانی ئەو شارە پێش ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕین ..؟
لە نێوان برسی کردنی خەڵک لە هەردوو دەسەڵاتەکەدا..؟
بۆیە هەڵەبجە دژی زاڵم وەستا وەک چۆن لە ڕاپەڕینی ساڵی 1987 وەستایەوە دژی ڕژێمی بەعسی.
هیوادارم دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێم خۆیان جیا بکەنەوە لە دەسەڵاتدارانی پێش کیمیاباران تاوەکو هەڵەبجەییەکان دەنگ بدەن.

371 جار خوێندراوەتەوە
27/09/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە