داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پەرلەمانی بەغدا سزای گەلی کورد دەدا، ئەرێ نوێنەرانی کورد لەکوێ بوون؟!

سۆران عومه‌ر


ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئامادەبونی عەبادی و ستافە ئەمنیەکەی ١٣ خاڵی سزای توندیان لەسەر ھەرێم بەبڕیارێک پەسەند کرد! 

ئەوەی جێی ڕەخنەیە جێگری سەرۆک پەرلەمان و پەرلەمانتارانی کورد لەھەر پێنج لایەنەکە لەکوێ بون؟ بۆ لەبەغدا نەبوون بۆ لەوێ نەبوون تا بەرگری لە خەڵکی کوردستان بکەن و بە ھاوڕێ پەرلەمانتارە شیعەو سونە شۆڤێنیەکان و بەعەبادی بڵێن ئەوە سزادانی گەلێکە تا ئاستی قڕکردن! مەگەر بەقەد عوسمان بایدەمیریان پێ نەدەکرا کەلەپەرلەمانی تورکیا کردی؟ 

باشە ئەم ٥ لایەنە بۆ بەم پەرلەمانتارانەیان نەوتوە بڕۆنەوە لەبەغدا کاتی ئەوەیە بەرامبەر ئەو ھەموو شۆڤێنیە قسەی خۆتان بکەن؟ 

مەگەر بەھانەی لەبەغدا بوون بۆ مەسەلە نەتەوەیەکان نەبوو؟ ئەی ئەوکاتەی قورسترین سزا بەسەر خەڵی کوردستان دەسەپێ بۆ بەبێ دەرکردن و بەبێ ھیچ پەرلەمانتان چۆڵ کردوە؟ کەسیش ناپرسێ لەکوێن!!

لەوەش سەیرتر یەک حزب لەسەر ئەو بڕیارانەی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیران وشەیەکی نەوتوە! لەوەش عەیبدارتر وەزیری دوو حزب لەکۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بوە کەسزای ھەرێم بەو بڕیارسنە دراوەو نقەیان لێ نەھاتوە!

1901 جار خوێندراوەتەوە
28/09/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە