داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مام جەلال

ئاسۆس هه‌ردی


ساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ ئەو کاتەی باوکم بڕیاری دا بە یەکجارێ بێتەوە بۆ کوردستان، مام جەلال بەتایبەت هات بۆ ماڵەوە بۆ بەخێرهێنانەوەی، پاشان وەک خۆی وتی لەسەر شەرەفی ئەو ئێوارەیەک ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران‌و ئەدیبانی سلێمانیی دەعوەت کرد.

ئەو ئێوارەیە جگە لەمام جەلال خۆی، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای یەکێتیش لەوێ بوون، ئەوانەی لەبیرم ماون: خوالێخۆش بوو د.کەمال فوئاد، مەلا بەختیار، سەعدی ئەحمەد پیرە، فەرید ئەسەسەرد، سەعدی دزەیی‌و چەند کەسێکی تر کە باش لەیادم نەماوە. 

لە دانیشتنەکەدا یەکێک لەو بەرپرسە باڵایانەی یەکێتی رووی کردە من‌و وتی ئێوەی هاوڵاتی (ئەو کاتە رۆژنامەی هاوڵاتیمان دەردەکرد)، هەر قسە لەسەر ئێمە ئەکەن‌و قسە لەسەر پارتی ناکەن. منیش وتم سەیر ئەوەیە پارتیش بەپێچەوانەوە ئەیبینێ! بەڵام ئەو قبووڵی نەبوو و کەوتە رەخنەگرتن لە هاوڵاتی‌و منیش وەڵامم دەدایەوە، ئیتر بووە مشتومڕمان. مام جەلال پاش کەمێک گوێگرتن رووی کردە بەرپرسەکەی هاوڕێی‌و وتی فڵان کەس جا ئەگەر ئەوان بە دڵی تۆ بنووسن، ئەی کەواتە رۆژنامەی ئازاد-ی چی؟ ئەویش ویستی هەمان بۆچوونی خۆی دووبارە بکاتەوەو نموونە بێنێتەوە، بەڵام تاڵەبانی قسەکەی پێ بڕی‌و رووی کردە من‌و پرسی: کاک ئاسۆس تۆ تفەنگت پێیە؟ وتم نەخێر. دۆشکەت پێیە؟ وتم نەخێر. چیت پێیە؟ قەڵەمت پێ نیە؟ منیش وتم بەڵێ. ئینجا رووی کردەوە هاوڕێکەی‌و وتی: ئەم لەدایک نەبووە کە تۆ نووسەر بوویت‌و شتت نووسیوە. ئەگەر ئەم رۆژنامەیەکی هەفتانەی هەیە، تۆ ئەوەندە رۆژنامەو ئەوەندە رادیۆو تەلفزیۆن‌و چی‌و چیت هەیە. بۆیە ئەگەر راستی نووسیوەو رەخنەکانی لەجێی خۆیدان، ئەوا دەستی خۆش بێت. ئەگەر ناڕاستی نووسیوە، فەرموو وەڵامی بدەرەوە. خۆ تفەنگی پێوە نەناوی.

بیرمە یەکێک لە بەرپرسەکانی تر کە بەڕێکەوت بەرامبەر من دانیشتبوو، کە گوێی لەم قسانەی مام جەلال بوو وتی: مام جەلال ئەمانە ئەو قسەیەی تۆیان گوێ لێ نەبووە زۆر توندن لەسەرمان، پاش ئەم وتانە ئیتر بەتەواوی هەراسانمان دەکەن! 

رەنگە گەلێک بۆچوونی جیاواز لەسەر تاڵەبانی هەبن، بەڵام بێگومان کەس ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات کە سەرکردەیەکی دیارو پڕ لەوزەو چالاکی بوو، بەدرێژایی پتر لە نیو سەدە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر رووداوە سیاسییەکانی کوردستان‌و عێراق‌و ناوچەکەش هەبوو. لەمێژووشدا هەمیشە وەکو یەکەمین سەرکردەی کورد دەمێنێتەوە کە بە شوناسی راستەقینەی خۆیەوەو بە هەڵبژاردن‌و کۆدەنگیی زۆرینەی هێزە سیاسیەکانی عێراق بە کوردو عەرب‌و پێکهاتەکانی ترییەوە، بوو بە سەرۆکی دەوڵەتێکی گرنگی وەک عێراق.

465 جار خوێندراوەتەوە
03/10/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە