داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وێڵخه‌رجیه‌كانی شا سه‌لمان و نه‌هامه‌تیی رۆهێنگیه‌كان !!

شوان هه‌ورامی


به‌پێی دواهه‌مین هه‌واڵی هه‌ینی ( 6 تشرینی یه‌كه‌می 2017 ) ی ئاژانسی " بلۆمبێرگ "ی ئه‌مه‌ریكیی ، شاندی یاوه‌ری شا سه‌لمانی  وڵاتی عه‌ره‌بی سعودی ، بریتیه‌ له‌ { 1500 } كه‌س ، كه‌ رۆژانه‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت  له‌ سعودیه‌وه‌ پێداویستیی و خواردنیان بۆ ده‌گه‌یه‌نێته‌ مۆسكۆ .

سه‌ردانه‌كه‌ی شا سه‌لمانی 81 ساڵه‌ ؛ كه‌ 4 رۆژ ده‌خایه‌نێت  ، پێویستی به‌ گوێزانه‌وه‌ی قادرمه‌ كاره‌باییه‌ ئاڵتونیه‌كه‌ی هه‌یه‌ كه‌ بۆ هه‌موو سه‌ردانێك له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات ، كه‌ ئه‌مجاره‌ له‌ نیوه‌ی قادرمه‌كه‌دا گرفتی ئه‌لیكترۆنی بۆ دروست بوو ، بۆیه‌ به‌ ناچاریی به‌ پێی خۆی هاته‌ خواره‌وه‌ . 

بلۆمبێرگ نوسیویه‌تیی : رۆژانه‌ فڕۆكه‌یه‌ك پێداویستیی ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ له‌ سعودیه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ مۆســكۆ ، كه‌ گرنگترینیان خواردنی ئه‌ندامانی شانده‌كه‌یه‌ ، كه‌ بریتیه‌ له‌ 800 كیلۆ خواردن .

شانده‌كه‌ دوو ئوتێلی پێنج ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگیان گرتووه‌ به‌ ناوه‌كانی { ریتز كارلتۆن و فۆرسیزۆنز } ، ته‌نانه‌ت پێداویستیه‌كانی حه‌وانه‌وه‌شیان گۆڕیووه‌ به‌ پێداویستیی عه‌ره‌بی ، كارمه‌ندانی ئوتێله‌كه‌شیان له‌ چێشتلێنه‌ر و چایچی و قاوه‌ لێنه‌ریشیان گۆڕیووه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ مه‌زاجی شا سه‌لمان و شاندی یاوه‌ریدا بگونجێت . 

به‌پێی زانیاریی ئاژانسه‌كه‌ بڕی تێچوونی مانه‌وه‌یان له‌و دوو ئوتێله‌دا سێ ملیۆن دۆلاره‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ خواردن و خزمه‌تگوزارییه‌ پزیشكیی و گه‌شتیارییه‌كانیان .

وه‌كو باسده‌كرێت یه‌كێك له‌ گرێبه‌سته‌كانی شا سه‌لمان بریتیه‌ له‌ كڕینی چه‌ك و تفاقی سه‌ربازیی به‌ گوژمه‌ی سێ ملیار دۆلار ، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی تر له‌ بواری نه‌وت و غاز و پیشه‌سازیدا ، كه‌ به‌ نزیكه‌ی 40 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت . 

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه‌ ، ئه‌وه‌ شه‌شه‌مین ساڵه‌ بودجه‌ی سعودیه‌ تووشی كورتهێنان ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌و وڵاته‌ 460 ملیار دۆلار ده‌كاته‌ باجی ئه‌مه‌ریكا بۆ مانه‌وه‌و پاراستنی سیستمه‌ دیكتاتۆریه‌كه‌ی ، بۆ ئه‌وه‌ش وته‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی ترامپ جێبه‌جێ بكات و بیسه‌لمێنێت كه‌ مانگای شیرده‌ره‌و هێشتا وشكی نه‌كردووه‌ تا سه‌ری ببڕن ، له‌ملاشه‌وه‌ كاتێ ده‌زانێت رووسه‌كان به‌هێزه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مه‌ریكا بۆ خۆیشی رازییه‌ به‌و رۆڵه‌یان ، بۆیه‌ سعودیه‌ ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌وانیش باج و سه‌رانه‌ و شاباشی خۆی بدات .

 به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ رۆهێنگیه‌ موسوڵمانه‌كان پێویستیان پێیه‌تی له‌ سه‌دا یه‌كی ئه‌م وێڵخه‌رجیه‌ی شای سعودیه‌یه‌ ، كه‌ له‌و نه‌هامه‌تیه‌ رزگاریان بكات ، به‌ڵام یارمه‌تیه‌كانی بۆ ئه‌و بواره‌ جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌ . به‌داخه‌وه‌ هێشتا كه‌سانێ هه‌ن ئه‌و تاوانبارانه‌ به‌ خزمه‌تكاری ئیسلام و به‌ها به‌رزه‌كانی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن !!

293 جار خوێندراوەتەوە
07/10/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە