داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دیمه‌نه‌ هه‌ره‌ تاڵه‌كان

لەتیف فاتیح فەرەج


هه‌موو شتێك له‌ ماوه‌یه‌كی زۆركه‌مدا ڕوویدا ،یانی ده‌كرێت بڵێین له‌ چاو تروكانێكا ، سه‌عات چواری شه‌و ته‌له‌فونم بۆ خزمێكم كرد ته‌ققه‌ بوو وتم له‌ كوێن وتی لای به‌شیر ، چه‌ند سه‌عاتێ‌ دواتر له‌ ئیسكانی كه‌ركوكه‌وه‌ ته‌لم بۆ كرد ، وتی وا له‌ له‌یلانم ، هه‌ڵبه‌ت له‌ ماوه‌ی پێشو كه‌متر گه‌یشتبوونه‌ قه‌ره‌هه‌نجیر .
2
سه‌رم له‌ نوسینگه‌ی كه‌ی ئێن ئێن دا و هه‌واڵم پرسین ، به‌ ته‌له‌ فون پێیان وتین بێ‌ شه‌ڕ گه‌یشتنه‌ فه‌یله‌ق " گه‌ڕه‌كی كورد نشینی فه‌یله‌ق " به‌ ته‌له‌فون به‌ هاوڕێیه‌كم وت دێین قاوه‌یه‌ك ده‌خۆینه‌وه‌ ، به‌ڵام كه‌ گه‌یشتین ئیتر هیچ بوارێك بۆ قسه‌ش نه‌مابوه‌وه‌ .
3
سیماكه‌ له‌ رۆژی كۆتای دنیا ده‌چوو ، به‌ چه‌ند ریزێك ئۆتومبێل هه‌موو خه‌ڵكی ئازار زه‌ده‌ بوون به‌ره‌و چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌ بون ، هه‌ندێك ئافره‌تی چاو به‌ فرمێسكم بینی ، دڵم پڕ بوو ئیتر وه‌ڵامی مۆبایلم نه‌دایه‌وه‌ "وتم خودایه‌ ده‌بێ‌ ئه‌م مێژوه‌ تاكه‌ی ئاوا ڕێ‌ بكات .
4
دیمه‌نه‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ ی شار به‌و  جۆره‌ بوو ، هه‌ره‌سی ئه‌و هێزه‌ زۆره‌ بێسه‌رپه‌رشته‌ ، زۆری  ئازاردام ، ئێمه‌ به‌ ڕێوه‌ بووین خزمێكم وتی له‌ رێی به‌غدا ئاهه‌نگه‌و به‌رده‌م به‌ره‌ی توركمانیش ئێستا شای لۆغانه‌ ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی چه‌ند رۆژله‌مه‌و به‌ر ده‌بابه‌یان به‌ خوێوه‌ ده‌خوارد باره‌گاكانیان به‌ جێهێشتووه‌ .

له‌ ناو كه‌ركوك هیچی ئه‌و تۆ نیه‌ ته‌ق و تۆقی كه‌م  ،جگه‌ له‌وه‌ش  هه‌ندێ‌ ته‌ق و تۆقی خۆشی  توركمان و عه‌ره‌ب هه‌یه‌و هیچی تر ، گه‌ڕه‌كه‌ كوردیه‌كان زیاتر خه‌ڵك جێیان هێشتووه‌ و زۆر كه‌م عه‌ره‌ب و توركمان له‌ شار ده‌رچوونه‌ .
6
ئاخۆ دوای ئه‌م روداوه‌ جه‌رگبڕه‌ ، دوای شه‌هیدبوونی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ ، له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ كه‌س ده‌ست له‌ كار ده‌كێشێته‌وه‌ ، یان جارێكی تر پێمان ده‌ڵێن ، ئه‌مه‌ په‌رده‌یه‌كی تره‌ له‌ په‌رده‌ی شانۆگه‌ری شكست ، كه‌ ده‌یان ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ .
7
ئێستا كاریگه‌ری نامه‌كه‌ی تیله‌رسن ده‌ركه‌وت ، ئه‌وه‌شتان بیر نه‌چێت نه‌بوونی مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان مسته‌فاش بۆشاییه‌كی گه‌وره‌یه‌ .

سبه‌ینێ‌ هه‌موو ده‌چینه‌وه‌ كه‌ركوك و ده‌رگای مۆڵ و چێشتخانه‌و چایخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌ ،به‌ڵام  بیره‌ نه‌وته‌كان وه‌ك جارانیان لێنایه‌ته‌وه‌ .
9
چه‌ندین مانگ پێش ریفراندۆم وتم به‌ ریفراندۆم كاره‌ سات ڕووده‌دات و چه‌ندین شوێن ده‌دۆڕێنین ، كه‌ ریفراندۆم كرا ، تڕو منه‌تی دنیایان به‌ سه‌ردا كردین ، هێشتا مانگێ‌ به‌سه‌ر ریفراندۆمی " فه‌ن و فنونا" تێنه‌په‌ڕیووه‌ .

749 جار خوێندراوەتەوە
16/10/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە