داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

یارییەکە کۆتایی هات؟

فاروق عه‌لی‌



ئەمە ئەو دەستەواژەیە کە لە (٩/٤/٢٠٠٣)، (دکتۆر محه‌مه‌د الدوری) دوایین نوێنەری عێراقی سەردەمی سەدام، لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە لێدوانێکیدا لەبەردەم کامێراکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاماژەی پێدا .. ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی ئه‌مریکا گەیشتنە ناوجەرگەی به‌غداو پەیکەری سه‌دام ـیان هێنایە خوارەوە.

ئێستاش لە هەرێمی کوردستان، دوای ئەو هەموو نەهامەتییە یەک لە دوای یەکانەی نوخبەی دەسەڵاتی شکستخواردوو کەبەسەر گەلی کورد هێنایان و ساڵەهای ساڵ گێڕایانه‌وە بۆ دواوه‌، جێگەی خۆیەتی کەسێک هەبێت ڕایبگەیەنێت کە "ئیتر یارییەکە کۆتایی هات"، بۆ ئەوەی لەسایەی ئەمانەدا چیتر خەڵکی فەقیر و هەژار توشی نەهامەتی و کوشتن و نەگبەتی نەبن ..

خەڵکی چاوەڕوانی ئەوە بوون ئەوان دان بنێن بە شکستی خۆیاندا و کۆتایی بە یاریەکە بهێنن، بەڵام وادیارە هەروەک چۆن پێشتر خوێندنەوەیان بۆ بارودۆخەکە لە جێگەی خۆیدا نەبوو، بەردەوام بوون لە عینادو غروریان، ئێستاش نایانەوێت دان بە شکستی خۆیاندا بنێن.

لەبەرامبەردا ئەگەر نوخبەی سیاسی شکستخواردوو نایانەوێ شکستی خۆیان ڕابگەیەنن، ئەوا پێویستە کەسانیتر هەبن بەو ئەرکە هەستن و پرۆژەی جێگرەوەیان هەبێت، دەبێ پڕۆژەی جێگرەوە بەیان و ڕاگەیاندراو تێپەڕێنێت و لە شێوەی کرداریدا خۆی وەک بەدیل بخاتەڕوو، نوێنەرایەتی کورد بکات لە دانوستان و وتو وێژەکانی ئاییندە لەگەڵحوکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، نابێ ئەوانەی شکستیان هێناوە چیتر نوێنەرایەتی کورد بکەن، چونکە کەسی شکستخواردوو تەنها دەتوانێت کۆنووسی تەسلیم بوون واژۆبکات، نەک ڕێکەوتن ..

369 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە