داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

کورد و ئەمریکا: برینێکی تر!

د. سه‌ردار عه‌زیز


ئەم ڕۆژانە کورد توشی نسکۆیەکی تر بوە. ئەمجارەش وەک چەند جارێکی تر پێشوو، کورد بەشێک لە بەرپرسیارێتی ئەم نسکۆیەی خستە سەر وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا. پەیوەندی نێوان کورد و ئەمریکا پڕ لە ئاڵۆزییە: وەک پاتریک کۆبۆرن دەڵێت، یەکێک لە کێشەکانی کورد ئەوەیە خۆی لە هەموو کەس زیاتر بڕوا بە پڕوپاگەندەی خۆی دەکات. 

دەکرێت سێ قۆناغ لە پەیوەندی کورد و ئەمریکا دیاری بکەین لە ئەم روداوانەی دواییەدا. قۆناغی یەکەم، پێش ریفراندۆم، ئەمریکا بۆ ئەوەی ناچارنەبێت کە چاوپۆشی لە سزادانی کورد بکات، لە کورد پاڕایەوە کە کارەکە ئەنجام نەدات. کورد کەوتە هەڵەیەکەوە کە پێشتر تورکەکان تێیکەوتن. جارێک فاروق لۆگئۆغلۆ، جێگری پارتی چەهەپەی تورکی کە باڵوێزی تورکیا بوو لە واشنتۆن، پیی ووتم، لە کاتی هێرش بۆ سەر عێراق، تورکیا وەهای دەزانی کە ئەمریکا بەبێ تورکیا ئەو کارەی بۆ ناکرێت، بۆیە ئەگەر تورکیا هەرچی داوابکات ئەمریکا ناچارە بۆی بکات. ئەمریکاییەکان بڕوایان وەهابوو کە لە ئەنجامدا بە هەندێک بایەخپێدان و فشار دەتوانن تورک ڕازی بکەن. لە ئەنجامی ئەم خراپ لەیەک گەیشتنە نەگەشتنە ئەنجام. کوردیش ئەمجارە وەهای لێهات. کورد نەیئەتوانی پێشبینی ئەوە بکات کە ئەمریکا کردی، لەبەر دۆخی دەرونی خۆی کە ناتوانێت واقیع ببینێت، لە ئێستا و ڕابوردودا. 

پاشان قۆناغی ریفراندۆم هات، ئەمریکاییەکان کارەکەیان بە نایاسایی ناوبرد و ئامادەنەبوون دانی پیادابنێن. ئەم هەنگاوە دەستی نەیارانی تری کردەوە کە ئەجیندای خۆیان بەرامبەر هەرێم جێبەجێ بکەن، ئەمریکاش خۆی بێلایەن بکات. ئەمریکا حەزی نەکرد ئەم کارە ببێت، بەڵام مانەوەی عەبادی و خۆ بە دوورگرتن لە رووبەرووبونەوە لە گەڵ وڵاتانی وەک ئێران و تورکیا لە پشتی کورد، کوردێک کە بەگوێی ناکەن، ئەم هەڵوێستەی وەرگرت. 

قۆناغی سێیەم، دوا بەیاننامەی ئەمریکایە. کە ڕۆژی ٢٠ی مانگ لە لایەن وەزارەتی دەرەوە دەرچوو. ئەم بەیاننامەیە، چەند مەترسییەک و چەند ئاگادارکردنەوەیەک لە خۆی دەگرێت. مەترسیەکان بریتین لەوەی کە عێراق بە نیازی ئەوەبوە کە هەرێم بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی پێش روخانی رژێمی پێشوو، ئەمە نەک هەر لە ئاستی جوگرافی یان تیرەتۆری، بەڵکو لە ئاستی حکومداریش؛ بەوەی بەغدا لە ماوەی ڕابوردوودا لە خیتابیدا ئامادە نەبوو دان بە کوردستاندا بنێت، هەروەها دانی بە فیدراڵیدا نەدەنا، لە گەڵ ئەمەشدا بە ناوچە جێناکۆکەکانی دەووت بەناو جێناکۆکەکان. ئەمانە هەموو ئاماژەبوون بۆ ئەوەی کە عەبادی بە نیازی ئەوە بوو کە عێراق بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی مەرکەزی و فیدراڵیەت بە کردار، نەک بە یاسا، هەڵوەشێنێتەوە. دیارە ئەمە جێگای سەرسوڕمان نیە، چونکە ئێمە هەر لە سەرەتاوە بڕوامان وەهابوو کە پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا پەیوەندی هێزە نەک یاسایی. 

لە بەیاننامەکەدا ئەمریکا هەستی بەم مەترسیانە کردوە و جەختیان لێدەکاتەوە کە ناوچە جێناکۆک بوونی هەیە و نابێت هیچ لایەک تاک لایەنە بڕیار لە سەر چارەنوسی بدات، هەروەها حکومەتی هەرێم بوونی هەیە و عێراق فیدراڵیە.

بەم پێیە، کورد دەبێت پێش هەموو کەسێک گلەیی لە خۆی بکات کە چۆن دۆستێکی وەهام لە دەستدا. 
دۆستایەتی لە گەڵ ئەمریکادا، دەبێت لە سەر تێگەیشتن لە ئەمریکا و خواستی ئەمریکا وەستابێت، نەک لە سەر تێگەیشتنی خۆت بۆ ئەمریکا. بیرکردنەوەی ڕۆمانسیانە بەوەی کە ئەمریکا چۆن دژ بە دیموکراسی دەبێت یان ئەمریکا چۆن دەچێتە بەرەی ئێرانەوە، یان ئەمریکا دەبێت پاداشتمان بداتەوە، هەموو خۆش خەیاڵی کوردە بۆ ئەمریکا و تێنەگەیشتنە لە ئاڵۆزی سیاسەتی ئەمریکی و مێژووی ئەمریکا.

لە داهاتوودا دەبێت تیمێک هەبێت، کە تایبەت بە ئەمریکا، بەشێکی لە ئەمریکا و بەشێکی لە هەرێم کە بتوانن چاودێری ئەمریکا بکەن و پۆلەسی پەیپەر بنوسن. ئەم تیمە نابێت ئەندامی یەکێتی و پارتی یان حیزبەکانی تر بن بە تۆخی.

426 جار خوێندراوەتەوە
25/10/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە