داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

چاکسازیەکانی سعودیە لە بنەماڵەوە دەستی پێکرد

فه‌رمان ره‌شاد


لە سعودیە دوێنێ شەممە کۆمیتەی دژە گەندەڵی بە سەرۆکایەتی کوڕی شا دروستکرا لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی پرۆسەکە ١١ شازادەی بنەماڵەی حوکمڕان و چوار وەزیر و دەیان وەزیری پێشووتر و بەرپرسی جۆراو جۆر دەستگیرکران، ئەگەرچی ھێشتا زووە بە ورردی ھۆکاری ئەو ھەنگاوانە شیبکرێتەوە بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بەخودی بنەماڵەی حکومران، بەڵام ھیچ لەو راستیە کەم ناکاتەوە ئیرادەیەکی بەھێز ھەیە و نەترسان لە شەڕی گەندەڵی.

لەکوردستان لە مانگی ٢ ی ٢٠١٦ بە حیساب شەڕی گەندەڵی ڕاگەیەنرا  لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت بەڵام تاکو ئێستا یەک بەرپرسی باڵاش دەستگیرنەکراوە، بەڵکو ھەموو چاکسازیەکان بریتی بون لە زیادکردنی باج و رسومات لەسەر شانی ھاوڵاتیان، واتە ئەوەی بە تۆڕی چاکسازی و شەڕی گەندەڵیەوە وەبو خەڵک بوو نەک گەندەڵکاران.

شەڕی گەندەڵی ئیرادەی بەھێزی دەوێت، لە مانگی ٣ی ٢٠١٦ بارزانی لە دیدارێکی لەناوخۆی حیزبەکەی گوتبوی ئەگەر چاکسازی نەکەین تیادەچین، ئەو ھەموو ڕاستیەیان دەزانی بەڵام یەک ھەنگاوی جدیان نەنا، یەک کەس لە بنەماڵەکەی روبەروی لێپێچینەوە نەبویەوە وەک ئەوەی ئێستا لە سعودیە چاکسازیەکان لە بنەماڵەی ئال سعودی دەسەڵاتدار دەستی پێکردوە، لەکوردستانیش خەریکی دادگایی کردنی د.غالب محەمەدن چونکە ویستویەتی رێگری لە گەندەڵی بکات.

1109 جار خوێندراوەتەوە
05/11/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە