داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نامەیەک بۆ بەڕێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان

هێمن عه‌بدولقادر


بەڕێزم من کاتت زۆر ناگرم لە راستیدا من پێویستم بە (ڤیزا)یەک هەیە ، بەڵام سنووری نێودەوڵەتی و یاسای نێودەوڵەتی و کێشەی پاسپۆرت و ڤیزا و سنووری دەسکردی نێوان ووڵاتان ڕێگام پێنادەن  تەنانەت وەکو ئاسکی ڕەنە و کەنغەری ئوسترالی و بزنی کێوی و کرمی فەریکە نۆک لە کاتی مەترسیدا بێم و بچم.

بەڕێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

 ببینە کونە پەپوو و قاز و قوڵینگەکان  لە ئێمەی مرۆڤ ئازادترن لە کاتی مەترسیدا لە باکورەوە کۆچ دەکەن بۆ باشور ، وەلێ ئێمە بۆمب و بومەلەرزە و لافا و شەڕی ناوخۆ و کوشتنی مناڵەکانیشمان بەبەرچاومانەوە  یاسا و قەرەوڵەکانی سەر سنوور ناهێڵن کۆچ بکەن 

بەڕێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان 

تکام وایە نامەیەک بنووسە بۆ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بۆ سەرجەم وولاتانی دنیا ، پێیان بڵێ کاتێک خێزانێک یاخود گەنجێک دێتە ووڵاتەکەتانەوە و داوای مانەوە و مافی پەنا بەرێتی دەکات دەست مەنێن بە ڕوویەوە ، لە کەیسەیەکەیاندا هەرچیەکیان ووت سەد لەسەد راست ئەکەن ، لێرە کە ئەچیت بۆ سەیران رەنگە پاشماوەی لوغمێک بتکوژێت ، ئەگەر بەوە نەمردی ، رەنگە لە کاتی گەڕانەوەدا تەنکەرێکی نەوت لەسەر شەقامەکان بت کوژێت ، ئەگەر بەوەش نەمردی رەنگە لەسەر دێڕیک نووسین بمریت ، ئەگەر بەوەش نەمردیت رەنگە لەسەر نامەیەک خێڵ و عەشیرەت و کۆمەڵگا بتکوژێت ، ئەگەر بەوەش نەمردی لە شەڕی نێوان تایەفە و مەزهەب و نەتەوەکاندا بکوژرێیت ، بە کورتیەکەی هیچ بوارێک بۆ زیندوو مانەوە نیە 

بەڕێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان 

ئایا قەت ئەو پرسیارەتان لە خۆتان نە کردووە بۆ چی وورچ و بەتریق سەدان هەزار کیلۆمەتر دەبڕن بەڵام لە کۆتایەکەیدا هەر دەگەڕێنەوە نیشتیمانەکەی خۆیان ، بەڵام گەنجێک یان خیزانێک هەزاران هەزار کیلۆمەتر بە ناو ئاو و شاخ و تەلبەندەکاندا دەبڕێت ئامادە نیە جارێکی تر بگەرێتەوە هۆکارەکەی چیە ؟ 

قەت ئەو پرسیارەتان لەخۆتان نەکردووە ، ماسی و کوالا و شەمپانزی لە نیشتیمانەکەی خۆی دەربهێنن ئەمرن ، بەڵام کاتێک کەسێک (نیشتیمان و دایکی و ئەوە ماڵەی کە تیایدا گەورە بووە  هەروەها  هاوڕێکانی و فڵچەی ددانەکەی جێ دەهێڵێت) هەر وا بۆ خۆشییە؟
 نا ... تکایە مەیاننێرنەوە 

بەڕیز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان 

ئێستا کە ئەم نامەیە بۆ تۆ دەنووسم نزیکەی هەفتەیەکە تەنەکەی خۆڵی بەردەرگاکەمان دیار نەماوە ، دوێنێش گەنجێکی کرێکارم بینی بەدوای سەیارەی خۆڵەکەدا رای ئەکرد بۆ ئەوەی فریای خۆڵی ماڵان بکەوێت فڕێی بداتەوە ناو سەیارەکەوە ، ئەوەی من لەو کوڕە گەنجەم بینی ، لە شێر و پڵنگ و ئاسکیشم نەبینی ، ئەو دەست کەوتنی بۆ پاروویەک نان ریکۆردی خێرای لە ئاژەڵیش سەندبووە ، کەچی هیچ ڕێکخراوێکی کرێکاری و مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای مەدەنی تا ئێستا قسەیەکیان لەسەر ئەو گەنجانە نەکردووە.

بەڕێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان 

بابەتەکە زۆر دورو درێژە ڕەنگە لەداهاتوودا پێویست بێت بیکەم بەڕۆمان، باشتر وایە مەوعیدێک دابنێین یەکتری ببینین ، بەڵام تکام وایە تۆ مەیە بۆ سەردانی من چونکە تۆ هەمووکات ئەو بوارەت بۆ دەرەخسێ ، با من بێم بۆ لات رەنگە ئەوە تەنها چانسێک بێت بۆ ئەوەی من هه تا هه تایه هەڵبێم 

*تیبینی‌ :-
هەر کەسێک ئەم نامەیەی کرد بە ئینگلیزی و بۆ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانی نارد ، پێی بڵێن بۆیە ناونیشان و ئەدرەسی خۆی دانەناوە چونکە ،لێرە  ئەدرەس و ناونیشان  سابت و جێگیر نین ، ئەمڕۆ  ماڵمان لای نانەواکەیە بەڵام بەیانی کە هەڵئەستی کراوە بە ئەشیای کارەبایی.

نوقتە سەری دێڕ ..

285 جار خوێندراوەتەوە
16/11/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە