Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كوردستان‌و گۆڕانی‌ هۆكاره‌كانی‌ توندوتیژی‌ به‌رانبه‌ر ئافره‌تان

عومه‌ر گوڵپی


كوردستان وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ دونیا، ڕووداوو ژماره‌و داتاكانی‌ توندوتیژی‌ به‌رانبه‌ر ئافره‌تان تیایدا جێگه‌ی‌ سه‌رنجن‌و هێندێك جار شه‌رم هێنیشن، توندوتیژییه‌كانیش به‌ جۆرو شێوازی‌ جیا، به‌پێی‌ سروشتی‌ كۆمه‌ڵگه‌‌و كلتوره‌كه‌ی‌‌و شێوازی‌ ژیانه‌كه‌ی‌ بڕو ئاست‌و جۆره‌كه‌شی‌ ده‌گۆڕێت، له‌ ئاستی‌ دونیادا‌و به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ وێبسایتی‌ فه‌رمی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئافره‌تان، له‌ جیهاندا له‌ هه‌ر سێ‌ ئافره‌ت یه‌كێكیان ڕووبه‌ڕووی‌ توندوتیژی‌ جه‌سته‌یی‌‌و ده‌روونی‌‌و سێكیسی‌ ده‌بنه‌وه‌ به‌لای‌ كه‌مه‌وه‌ بۆ یه‌كجار له‌ هه‌موو ته‌مه‌نیاندا، زۆرینه‌ی‌ توندوتیژییه‌كانیش له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌، ئه‌م زانیاریه‌ فه‌رمیه‌ش هه‌ڵاوێردنی‌ تیا نییه‌و ته‌واوی‌ وڵاتان به‌شێكن له‌ ئاماره‌كه‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ جیاجیا.   

له‌ 15 ساڵی‌ ڕابردوودا، به‌رده‌ستبوونی‌ ته‌كنه‌لۆجیای‌ پێشكه‌وتوو له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌و به‌تایبه‌ت گه‌نجاندا، كرانه‌وه‌ به‌بێ‌ ئاماده‌كاری‌‌و پێشینه‌ی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و ڕۆشنبیریی‌ گه‌شه‌كردووی‌ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گه‌شه‌و به‌رده‌ستبوونی‌ ته‌كنه‌لۆجیا، بوونه‌ هۆی‌ زۆربوون‌و زیادبوون‌و جۆراوجۆربوونی‌ توندوتیژییه‌كان به‌رانبه‌ر ئافره‌تان، ئه‌ڵبه‌ت خراپ به‌كارهێنانی‌ ته‌كنه‌لۆجیاو ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندی‌‌و ئینته‌رنێت‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ ژن‌و پیاو وه‌ك یه‌ك وایه‌، به‌ڵام ئه‌م خراپ به‌كارهێنان‌و هه‌ڵه‌ به‌كارهێنانه‌ له‌لای‌ ئافره‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا بووه‌ته‌ هۆی‌ زۆربوونی‌ ڕێژه‌ی‌ توندوتیژی‌‌و هێندێكجار ئاڵۆزبوون‌و دواجار زیادبوونی‌ قوربانییه‌كان.

سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌م زیادبوون‌و جۆراوجۆربوونه‌، به‌ڵام دامه‌زراوه‌ی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ توندوتیژی‌‌و ڕێگریكردن لێی‌ به‌ هه‌مان ڕێگاو كه‌ره‌سته‌ی‌ كۆنی‌ پێش ئه‌م بڵاوبوونه‌وه‌و ئاسان به‌رده‌ستبوونه‌ی‌ ته‌كنه‌لۆجیایه‌ كارده‌كات، به‌ هه‌مان میكانیزمی‌ ڕێگریكردن‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ كارده‌كات، ئه‌م شێوازی‌ كاركردنه‌ش ناتوانێت له‌ ئاست به‌رپرسیارێتی‌‌و ڕێژه‌كانی‌ توندوتیژی‌‌و جۆره‌كانیدا بێت‌و ڕاسته‌وخۆ ڕێگربێت له‌به‌رده‌م كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ قوربانییه‌كان.

بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕێگه‌ له‌ توندوتیژییه‌كان بگرین، به‌تایبه‌ت ئه‌و توندوتیژییانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ ته‌كنه‌لۆجیاوه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ئافره‌تان ده‌بێته‌وه‌، پێویستمان به‌ ده‌زگای‌ نوێ‌‌و ڕێگای‌ نوێ‌‌و كه‌ره‌سته‌ی‌ نوێ‌ هه‌یه‌، هه‌تا كه‌سانی‌ تاوانكار بدۆزرێنه‌وه‌و ڕووبه‌ڕووی‌ سزای‌ یاسایی‌ خۆیان بكرێنه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای‌ هه‌ڵمه‌ێكی‌ فراوان‌و به‌هێزی‌ هوشیاری‌ بۆ خێزان‌و خودی‌ كچان  خۆیان.

له‌ ئێسته‌دا كۆمه‌ڵێك په‌یج‌و ئه‌كاونت، له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، بۆ مه‌به‌ست‌و مه‌رامی‌ بازرگانی‌، یان هه‌وه‌سبازی‌، تۆڕی‌ فیڵ‌و ته‌ڵه‌كه‌ داده‌نێن‌و له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ كچان‌و ئافره‌تان له‌ خشته‌ ده‌به‌ن، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مجۆره‌ له‌ فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه‌و له‌ خشته‌بردن‌و تۆقاندن‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی، پێویسته‌ ده‌زگای‌ تایبه‌تمه‌ند توانای‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ هه‌بێت، به‌جۆرێك بتوانێت سه‌رچاوه‌كانیان وشك بكات، بیاندۆزێته‌وه‌و سزایان بدات‌و كچان‌و ئافره‌تان له‌م مۆته‌كه‌یه‌ ڕزگاربكات، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ پێویستمان به‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ هوشیاری‌ فراوان هه‌یه‌ تا ژنان‌و كچانی‌ كوردو هه‌رزه‌كارانی‌ كورد تێبگه‌یه‌نرێن‌و وشیاربكرێنه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كان‌و چۆنییه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا، هه‌روه‌ها هاوشانی‌ ئه‌وه‌ش ته‌واوی‌ كۆمه‌ڵگه‌و خێزانه‌كان وشیاربكرێنه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌ڵه‌ی‌ كوڕو كچ هه‌مان هه‌ڵه‌ی‌ مرۆڤه‌، جیاوازییان نییه‌‌و بۆ چاره‌سه‌ركردن‌و ئاراسته‌كردن‌و ڕاستكردنه‌وه‌ش ژیریی‌‌و ئارامی‌‌و حیكمه‌تی‌ پێویسته‌ نه‌وه‌ك توندوتیژی‌، چونكه‌ توندوتیژی‌ توندوتیژی‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت‌و كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات‌و قوربانییه‌كان زیاتر ده‌كات.

عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌

546 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە