داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

کێ ئه‌زموونه‌که‌مان له‌به‌ین ده‌بات؟

فاروق عه‌لی‌


ده‌گێڕنه‌وه‌ له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ایلول دا هاولاتیه‌ک بارێک بۆریه‌ چرای پێ ده‌بێ بیباته‌وه‌ بۆ لادێ، له‌ڕێگا ده‌گاته‌ زالگه‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌و ئه‌وکه‌سه‌ی له‌زالگه‌که‌دا بووه‌ تاخوا هێزی پێ ده‌دا دارێک ده‌کێشێ به‌باری کابراداو ده‌ڵێ ، باره‌که‌ت چیه‌؟ خاوه‌نباریش ده‌ڵێ قوربان گه‌ر دارێکی تری پیاکێشی هیچ!

جاعه‌جه‌با له‌سایه‌ی پارته‌که‌ی کاک عارف ته‌یفوردا شتێک ماوه‌ له‌هه‌رێمی کوردستان ناوی ئه‌زموون بێ، ئێوه‌ بیست و شه‌ش ساله‌ دارده‌کێشن به‌ جه‌سته‌و ڕۆحی ئه‌م میلله‌ته‌دا هه‌ناوی هه‌موو خه‌ڵکیتان ووردو خاشکرد، قوربانی دانی سه‌د سالی ئه‌م گه‌له‌تان کرده‌ قوربانی سه‌رکێشیه‌کانتان، بیست و شه‌ش ساله‌ به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆو به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حیزبیه‌کانتانه‌وه‌ سوپای بێگانه‌ نه‌ما نه‌یهێننه‌ گیانی ئه‌م میلله‌ته‌، هه‌رێمه‌که‌تان دابه‌ش دوو کرد، ئه‌وه‌ ئێوه‌ن ئه‌زموونه‌که‌تان کرده‌ قوربانی عنادو غرورتان و گوێتان به‌ ئامۆژگاری و پێشنیاری ناوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تی نه‌دا ، ئه‌وه‌ ئێوه‌ن له‌ماوه‌ی شه‌و ڕۆژێکدا له‌سه‌دا په‌نجای خاکی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌تان به‌هۆی هه‌ڵه‌کانتانه‌وه‌ پێشکه‌شی نه‌یارانمان کرد.

ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ و گۆڕان ده‌یکه‌ن ده‌یانه‌وێ ئه‌و تۆزه‌ی که‌ماوه له‌چنگی ئێوه‌ی ده‌ربهێنن و‌ له‌فه‌وتان ده‌ربازی بکه‌ن ، هیوایه‌ک بده‌نه‌وه‌ به‌هاولاتیان ، ده‌یانه‌وێ دامه‌زراوه‌ نیشتمانیه‌کان له‌ژێر چه‌پۆکی حیزبه‌کان ده‌ربازبکه‌ن ، په‌رله‌مان و حکومه‌تێک دابمه‌زرێنن له‌حکومه‌ت بچێ، ده‌یانه‌وێ سیسته‌مێکی حکومڕانی بونیاد بنێن له‌سایه‌ی دا هاولاتیان پشو بده‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ لێ بگه‌ڕێت.

193 جار خوێندراوەتەوە
26/11/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە