داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سەردانی فەرەنسا کارێکی گرنگە!

ئیبراهیم موحەمەد


بریار وچارەسەر لەلای فەرەنسیەکان نیە، عێراق جێگە نفوزی فەرەنسا نیە، فەرەنسی یەکان ناتوانن سەبارەت بە کێشەی هەرێم و بە‌غداد بریاربدەن و فشار بکەن لەبەرژەوەندی هەرێم. ناتوانن لەدەرەوەی سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بە عێراق مامەڵەی سەربەخۆ بکەن. بۆیە چاوەرێی ئەوەمەبن فەرەنسا فشار بکات لە عەبادی لەبەرژەوەندی هەرێم. 

ئەمریکا و ئێران دەتوانن کارێکی لەو شێوازەبکەن، هەردووکیان لەم قۆناغەدا پشتگیری عێراقێکی بەهێزن 😞 (بەداخەوە)، ئەمەش کارەکەی ئەستەم کردووە. 

باشتر وایە لەبری فەرەنسا هەوڵی جددی لەگەڵ ئەو هێز و دەوڵەتانە بدرێت کە  عێراق جێگەی نفوزیانە و لەوێوە بینای پەیوەندییەکی بەرهەمدار بکرێت بۆ قۆناغی داهاتوو. 

بۆ ئەمەش نابێت وەک دوکاندارێکی چاوچنۆک و بازرگانێکی تێرنەبوولەپارەی دزێنی مامەڵە لەگەڵ نەوتدابکات وسیاسەتی ئەمری واقیعی شکست خواردووی ناوخۆیی لەسەرئاستی نێودەوڵەتیش پیرەوبکات. بۆ ئەمەش دەبێت تێبگات لەوەی بەبێ خوێندنەوەیەکی دروستی سیاسەتی دەوڵەتان بەگشتی و ئەمریکا و دەوڵەتانی ناوچەکە بەتایبەتی ناتوانێت پێگەی خۆی بەهێزبکات.


170 جار خوێندراوەتەوە
03/12/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە