داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان

عومه‌ر گوڵپی




عومه‌ر گولپی 


(١)
له‌ ٣ی‌ ١٢ی‌ هه‌موو ساڵێك، جیهان ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت، به‌رنامه‌ داده‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ باشترو چاكتر خزمه‌تی‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ بكات كه‌ به‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ناوده‌برێن، به‌هۆی‌ له‌ده‌ستدانی‌ به‌شێك یان ئه‌ندامێك یان زیاتر له‌ به‌ش‌و ئه‌ندامێكی‌ جه‌سته‌یانه‌وه‌.

(2)
له‌ كوردستان‌و عێراق هاووڵاتی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ ته‌واوه‌تی‌ فه‌رامۆش كراوه‌، له‌ شوێنی‌ نیشه‌جێبون، له‌ نه‌خۆشخانه‌، له‌ پارك‌و شه‌قامه‌كان‌و شوێنه‌گشتییه‌كان، له‌ ڕێنمایی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌، له‌ مووچه‌و ژیانی‌ شایسته‌، خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ كوردستان‌و عێراق وه‌ك خۆی‌ ڕێزی‌ لێ‌ ناگیرێت‌و زۆربه‌ی‌ كات به‌ چاوی‌ "به‌زه‌یی"ه‌وه‌ ته‌ماشا ده‌كرێت، كه‌ ئه‌مه‌ ناخۆشترین دۆخێكه‌ كه‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان ئازار ده‌دات.

(3)
خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت مرۆڤێكی‌ ئاساییه‌، خاوه‌نی‌ توانایی‌ خۆیه‌تی‌‌و زۆر به‌باشی‌ ده‌توانێت به‌شێك بێت له‌ پرۆسه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ وڵاتدا، به‌ردێك بێت له‌سه‌ر دیواری‌ ڕۆشنبیریی‌، په‌روه‌رده‌یی‌، هونه‌ری‌‌و پیشه‌یی‌‌و زانستی‌، به‌مه‌رجی‌ بوونی‌ هێندێك ئاسانكاری‌‌و پشتیوانی‌ تاكه‌كان‌و خێزان‌و دامه‌زراوه‌و كۆمه‌ڵگه‌، واته‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاووڵاتی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت فه‌رامۆش نه‌كرێت، به‌شداربێت له‌ پرۆسه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنان‌و گه‌شه‌پێدان له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا پێویسته‌ خێزان‌و دامه‌زراوه‌و كۆمه‌ڵگه‌ ئه‌ركی‌ خۆی‌ به‌رانبه‌ریان جێ‌ به‌جێبكات‌و ئه‌و هێنده‌ ئاسانكارییه‌ی‌ له‌سه‌ر شانیه‌تی‌ بیخاته‌ ڕوو.

(4)
له‌ كوردستان وێنایه‌كی‌ هه‌ڵه‌ بۆ هاووڵاتی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كێشراوه‌، له‌ باشترین حاڵه‌تیدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ خاوه‌نی‌ هیچ به‌رهه‌مێك نییه‌، یان ناتوانێت به‌ به‌ رهه‌م بێت‌و به‌شێكه‌ له‌ بارگرانی‌، ئه‌گه‌رنا زۆربه‌ی‌ كات وێناكه‌ وابه‌سته‌ی‌ "هه‌ژاری‌"ییه‌و له‌ باشترین حاڵه‌تیشدا كۆمه‌ڵگه‌ ئه‌ركی‌ خۆی‌ به‌چاوی‌ "به‌زه‌یی"یه‌وه‌ به‌جێده‌هێنێت.



(5)
پێویسته‌ بزانین خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت واتای‌ په‌ككه‌وته‌یی‌ نییه‌، به‌ له‌ده‌ستدانی‌ ئه‌ندامێكی‌ جه‌سته‌ مرۆڤ نابێته‌ په‌ككه‌وته‌، به‌تایبه‌ت كاتێك ده‌بینین ژیریی‌ له‌ جێی‌ خۆیه‌تی‌، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ جه‌سته‌ كه‌ پێوه‌ره‌ بۆ مرۆڤ‌و مرۆڤ له‌ ئاژه‌ڵ جیا ده‌كاته‌وه‌ كار ده‌كات.
بۆیه‌ پێویسته‌ دونیابینی‌ خۆمان ڕاست بكه‌ینه‌وه‌ به‌رانبه‌ر خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان، ئه‌ركه‌كانمان به‌رانبه‌ریان به‌جێبهێنین، دوور نییه‌ به‌هۆی‌ رووداوێكه‌وه‌، هات‌و چۆ، یان سوتان، یان كه‌وتن‌و یان‌و ده‌یان یانی‌ تر، منیش‌و تۆش وه‌ك هاوری‌ِ كه‌مئه‌ندامه‌كانمان نه‌چینه‌ سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌ك، یان دارشه‌قێك نه‌گرین به‌ده‌ستمانه‌وه‌، ئاممان "كه‌مئه‌ندامان"مان له‌ بیربێت‌و ئه‌ركه‌كانمان به‌رانبه‌ریان به‌جێبهێنین.

*ئه‌م ناوە (خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان) بیرۆكه‌ی‌ هاوڕێیه‌كی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تمه‌.

224 جار خوێندراوەتەوە
03/12/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە