نۆره‌ی هاوپه‌یمانی و گۆڕان و كۆمه‌ڵه
حلمی ره‌سوڵ ره‌زا
رووداوه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن خه‌ڵكی ساده‌و ساكار‌و خوێندكار‌و مامۆستایانی بێ پشت و په‌نا، هیچیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتی عه‌سكه‌رتاریه‌ت پێ ناكرێ، و له‌به‌رچاوه ئه‌و هێزو چه‌ك چۆڵه‌ی هاوپه‌یمانان به ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردی به‌خشی بوو بۆ شه‌ڕی داعش ئێستا به كرداری دژی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر به‌كارده‌هێنرێ و شه‌هیدو برینداره‌كانیش ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنن.. واته خه‌ڵك له توانایدا نیه، نه به گفتوگۆ نه به چوونه سه‌رشه‌قام ده‌سه‌ڵات قه‌ناعه‌ت پێ بكات به‌وه‌ی كه داواكاریه‌كان ، داوای نان و ئاوه‌و تاكو ئێستاش هه‌ر ئه‌وه‌یه.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، سێ قه‌واره‌و حزبی كاریگه‌ری كوردستانن، كه هه‌م لینكی دیبلۆماسییان له‌گه‌ڵ وڵاته هه‌رێمی و نێوده‌وله‌تیه‌كان و لۆكاڵیه‌كان هه‌یه، هه‌م هه‌ندێ له‌و حزبانه تاوه‌كو ئێستاش فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان سیله‌ی ره‌حمیان له‌گه‌ڵ نه‌بڕیون و كاریگه‌ری ئه‌وه‌یان به‌سه‌ریانه‌وه ماوه، هه‌ر نه‌بێ ته‌قه له خه‌ڵكی سڤیل نه‌كه‌ن و وه‌هاش تێبگه‌یه‌نرێن، ئه‌م جولانه‌وه‌یه بۆ نان و قوت و شكۆی ئه‌وانیشه.. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌رسێكیان خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانن كه له نیوه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه‌متر نیه و ده‌توانن به هاوكاری هه‌رسێكیان حكومه‌تی هه‌رێم توشی ئیفلیجیهكی وه‌ها بكه‌ن و لوت به‌رزی و خۆ بهزلزانینیان له بیر به‌رنه‌وه..
له ئێستادا ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانده‌و پیاوه بازرگان و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له سهنگهرێكدان، خه‌ڵكی كوردستانیش به‌ته‌نها لهسهنگهرێكدایه، هیچ پاساوێك بۆ ئه‌وه نه‌ماوته‌وه، هیچ یه‌كێك له‌و حزبانه به‌رانبه‌ر ئه‌م دۆخه هه‌ستیاره مه‌رج له‌سه‌ر یه‌ك دابنه‌ن بۆ به‌ستانی هاوپه‌یمانیه‌تێكی نیشتمانی پشت ئه‌ستوور به هێزی گه‌لی زوڵم لێكراو، نابێ بیر له‌وه بكرێته‌وه سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هاوپه‌یمانیه كێ له‌لایه‌نی حزبیه‌وه قازانج ده‌كات و كێ زیان ده‌كات، چونكه ئه‌وه‌ی قازانج ده‌كات نیشتمان و خه‌ڵك و خاك و خۆڵه له‌م قۆناغه ناسكه‌دا، و ئه‌وه‌شی زیان ده‌كات گه‌نده‌ڵكارانن..
ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت، تۆماری مێژووی هاوچه‌رخ ئه‌وه له یاد ناكات، له جوڵانه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه‌ی دژ به برسی كردن‌دا، كێ فیشه‌كی پێوه‌ناون و كێ پشتگیری كردون و كێش وێڵی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌كانی خۆی بوه، رۆژی ته‌نگانه‌یه، نه‌ك پشتلێككردن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌تماغه‌ی برینی كۆن، رۆژی به‌رنامه‌ی هاوبه‌شه، نه‌وه‌ك تاك تاك و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی باوه‌ڕ نه‌بوو به هیچ مۆراڵێك، رۆژێكه پیاوی جوامێر له هه‌موو شتێكی خۆی خۆش ده‌بێت و ده‌یه‌وێت خاك و نیشتمان بگه‌یه‌نێته كه‌نارێكی ئارام !!! بۆیه خه‌ڵكی ئیشی خۆی به زیاده‌وه ته‌واو كردوه‌و نۆره‌ی گۆران و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانیه، كه هه‌نگاوه‌كانیان ده‌ست پێبكه‌ن ..
741 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2018
هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە