داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بۆ ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شیدو نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا

لەتیف فاتیح فەرەج

‌1
ورد بینی‌ و به‌ دوا داچوون و كۆڵینه‌وه‌ له‌ نادادی‌ و گه‌نده‌ڵی‌ و دزی‌ و فزی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ جوت حزبی‌ كوردستان ،كه‌ له‌ بری‌ گه‌یاندنی‌ كه‌شتیه‌كه‌ به‌ كه‌ناری‌ ئارام ، خۆیان كه‌وتنه‌ كونكردن و شكاندنی‌ ،ئه‌رك و كارو هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی‌ به‌ جێیه‌ ، راسپاردنی‌ ئێوه‌ بۆ ئه‌و كاره‌ جێی‌ خۆیه‌تی‌ و ده‌بێت به‌ ته‌واوه‌تی‌ پشتگیریتان بكرێت ، ئه‌وه‌تان بیر نه‌چێت ئه‌وه‌ی‌ له‌ رابردودا ده‌رهه‌ق به‌و میلله‌ته‌ كراوه‌ جۆرێك بوه‌ له‌ سوكایه‌تی‌ و هه‌وڵی‌ كڕین ی‌ ده‌نگ و كۆیله‌ كردن ، داخوا چه‌ند كه‌س له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌و شێوازه‌ له‌ سواڵی‌ ده‌نگ و كۆیله‌ كردنی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ بوونه‌ به‌ پارله‌مانتارو ئێستا باسی‌ شه‌فافیه‌ت و نه‌مانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ده‌كه‌ن .
پاككردنه‌وه‌و وردبینی‌ كارێكی‌ دروسته‌و ناكرێت هه‌روا بێت ، به‌لاَم .
2
ئێوه‌ له‌ به‌غدا نوێنه‌ری‌ كوردن ، نوێنه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانن، به‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و پاڵپشتی‌ حزبه‌كانتان چوونه‌ته‌ ئه‌وێ‌ ، ده‌زانم ئێوه‌ له‌و كه‌سانه‌  نین كه‌ بێمنه‌ت بن له‌ میلله‌ت و حزبه‌كانی‌ خۆتان و بڵێن ئێوه‌ش نه‌بونایه‌ هه‌ر ده‌رده‌چووین ، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌یه‌كه‌ خه‌ڵكی‌ له‌و جۆره‌ په‌یدا بوون ، به‌ تایبه‌ت بێمنه‌ته‌كانی‌ به‌رده‌م خوداو نه‌وشیروان مسته‌فاو بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ، كه‌ ئێوه‌ ئینسانی‌ به‌ ئه‌مه‌ك و خودا ناسن ، دڵنیام قه‌واره‌ی‌ هه‌رێم و ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ به‌ هی‌ خۆتانی‌ ده‌زانن ، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ به‌غدا جگه‌ له‌ خۆتان داوابكه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش له‌و لیژنه‌یه‌دا هه‌بێت و هه‌روه‌ها له‌ بری‌ ناردنی‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ هه‌ر وه‌زاره‌تێ‌ به‌ جیا داوای‌ كۆی‌ لیتی‌ موچه‌خۆران و خانه‌ نشینان بكه‌ن و وه‌ك پاكێجێكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بیده‌نه‌ به‌غدا نه‌ك به‌ وه‌زاره‌ت وه‌زاره‌ت ، چونكه‌ .
3
پاراستنی‌ قه‌واره‌ی‌ هه‌رێم و مانه‌وه‌ی‌ دوای‌ چاكسازی‌ و پێداگری‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان قه‌واره‌یه‌كی‌ دانپیانراوی‌ نێو ده‌ستوری‌ عێراق و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌ ئه‌رك و ئاكاره‌ ، من دڵنیام له‌ خه‌مخۆری‌ و به‌ ته‌نگه‌وه‌ هاتنی‌ ئێوه‌ ده‌توانن ئه‌مه‌ بكه‌نه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و عێراقیش، هه‌روه‌ها ده‌كرێت كۆی‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان كه‌ موچه‌یانله‌ سه‌ر هه‌رێمه‌ بگوازنه‌وه‌ سه‌ر به‌غدا ، من خۆم یه‌كێ‌ له‌وان بووم دوای‌ شه‌ش مانگ بێنه‌و به‌ره‌ به‌غدا وه‌رینه‌گرتین .


635 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە