Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

سۆران عومه‌ر


حکومەتێک ١٠ وەزیرو ٦ سەرۆکی دەستەی کە پلە وەزیرە وازبھێنێ لە ٥ حزبەکە ٣ حزبیان کە خاوەنی ٤٠ کورسین لێی بکشێنەوە! پێویستە ھەڵوەشانەوەی ڕابگەیەنرێ، ئەمریکی و بەریتانی و ئەوروپیەکانیش بەمەرجێ پشتیوانی ئەم حکومەتەبوون دوای ڕیفراندۆم کە ھەر ٥ لایەنەکە پێکەوە بن ەحکومەت بەلام ئێستە تەنھا دوو لایەن لەحکومەت ماونەتەوە!! 

دەسخۆشی بۆ بڕیاری کشانەوەی یەکگرتووی ئیسلامی لەحکومەت.

پاش کشانەوەی یەکگرتوی ئیسلامی لەکابینەی ھەشتەم،  پێویستە ھەلوەشاندنەوەی حکومەت ڕابگەیەنرێ، 
ئێستە وەزیرەکانی کۆمەڵ و گۆڕانیش شوێنەکانیان چۆڵە، وەزیرەکانی یەکگرتوشی دێتە سەر بەمەش ئەم وەزیرانە لەپۆستەکانیان نەمان جگە لەوەی وەزیری سامانە سروشتیەکانیش دوو وەزارەتی جێھێشتوە: 

کارەبا، کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، وەزیری پێشمەرگە، 
ئەوقاف، بازرگانی، کشتوکاڵ، وەزیری ھەرێم بۆ ژینگە، وەزیری گواستنەوە کە ئەویش دەستی لەکار کێشایەوە.

سەرۆکی ئەم دەستانەش کە پلە وەزیرن پۆستەکان چۆڵ دەبن: دەستەی مین ،
دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی ناوچە کوردستانیەکان، فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان.

1521 جار خوێندراوەتەوە
17/01/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە