Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

عومه‌ر گوڵپی







وه‌كچۆن جه‌سته‌و ده‌روونی‌ مرۆڤ تووشی‌ نه‌خۆشی‌ ده‌بن، به‌ هه‌مانشێوه‌ش دڵ تووشی‌ نه‌خۆشی‌ ده‌بێت، تووشی‌ ده‌ردو به‌ڵا ده‌بێت، كاتێك دڵ گیرۆده‌ی‌ نه‌خۆشی‌ بوو كه‌سی‌ دڵ نه‌خۆش نیشانه‌ی‌ تایبه‌تی‌ لێ‌ ده‌رده‌كه‌وێت، ڕه‌فتاری‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی‌ لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، وه‌ك له‌م ڕۆژانه‌دا نیشانه‌ی‌ دڵ نه‌خۆشه‌كان زۆرتر ده‌بینین.


دڵ نه‌خۆشه‌كان ده‌زانن كه‌ قورئان به‌یاننامه‌ی‌ سیاسی‌ هیچ حزب‌و وڵاتێك نییه‌، ده‌زانن ده‌ستوری‌ نووسراوی‌ هیچ وڵاتێكی‌ نه‌ دیموكرات نه‌ دیكتاتۆر نییه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ دڵ نه‌خۆشی‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن به‌ به‌یاننامه‌ی‌ سیاسی‌ و بیكه‌ن به‌ ده‌ستورو هه‌رچی‌ خراپه‌ی‌ ئه‌م وڵات‌و ئه‌و وڵات، ئه‌م شه‌ڕه‌نگێزو ئه‌و شه‌ڕه‌نگێز هه‌یه‌، بیخه‌نه‌ ئه‌ستۆی‌ قورئان‌و ئیسلام.


دڵ نه‌خۆشه‌كان ده‌زانن كه‌ قورئان په‌یامی‌ ئاسمانه‌ بۆ زه‌وی‌، به‌ هه‌موو جوگرافیاو گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كانیه‌وه‌ به‌بێ‌ جیاوازی‌، به‌ هه‌موو زمان‌و ڕه‌نگ‌و ڕه‌گه‌زه‌كانیه‌وه‌، نه‌ دژه‌ به‌ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك‌و نه‌ دوژمنه‌ به‌ هیچیان، ته‌نها پشتیوانی‌ دادگه‌رییه‌ دژی‌ سته‌م، پشتیوانی‌ ڕووناكیه‌ دژ به‌ تاریكی‌، پشتیوانی‌ سته‌ملێكراوانه‌ دژ به‌ سته‌مكاران.
دڵ نه‌خۆشه‌كان ئه‌م ڕاستیه‌ ده‌زانن، ده‌زانن قورئان بێلایه‌نه‌، ئیسلام بێلایه‌نه‌ له‌ نێوان نه‌ته‌وه‌و خاك‌و گه‌ل‌و وڵاتاندا، به‌ڵام ئه‌وان به‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ دڵیانه‌وه‌ به‌دوای‌ بیانوویه‌كدا ده‌گه‌ڕێن تا ئیسلام‌و قورئان بكه‌نه‌ لایه‌ندارو بیكه‌نه‌ به‌یاننامه‌ی‌ ئه‌م حزب‌و ئه‌و حزب، بیكه‌ن به‌ ده‌ستورو بڕیاری‌ ئه‌م وڵات‌و ئه‌و وڵات.


له‌وه‌ته‌ی‌ ئیسلام هه‌یه‌ به‌و گه‌وره‌ییه‌ی‌ خۆی‌، له‌وه‌ته‌ی‌ قورئان هه‌یه‌ به‌و گه‌وره‌ییه‌ی‌ خۆی‌، هیچ دڵ نه‌خۆشێك نه‌یتوانیوه‌ بچوكی‌ بكاته‌وه‌، لاوازی‌ بكات، بیسڕێته‌وه‌، دڵ نه‌خۆشه‌كان ڕۆشتن‌و له‌مه‌ودواش ده‌ڕۆن، ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ته‌وه‌و ده‌مێنێته‌وه‌ ئیسلام‌و قورئانه‌.


هه‌ركه‌س ئازاده‌ له‌وه‌ی‌ باوه‌ڕ ده‌هێنێت به‌ كام ئاین‌و ئایدۆلۆجیا، چ پابه‌ندییه‌كی‌ هه‌یه‌و بۆچی‌ نیه‌تی‌، ئه‌م ئازادییه‌ش دیاریی‌‌و خه‌ڵاتی‌ كه‌س نییه‌ خوای‌ گه‌وره‌ نه‌بێت، ئه‌وه‌شی‌ دڵ نه‌خۆشه‌كان ده‌یكه‌ن بێڕێزی‌ نییه‌ به‌ ئیسلام‌و قورئان، به‌ڵكو بێڕێزییه‌ به‌و خه‌ڵاتی‌ سه‌رپشك بوون (ئیختیار)ه‌ی‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ پێی‌ به‌خشیون.


پێویسته‌ مسوڵمان سنگ فراوان بێت به‌رانبه‌ر دڵ نه‌خۆشه‌كان، دوعایان بۆ بكات، ئه‌وه‌ش به‌ چاولێگه‌ری‌ له‌ سنگفراوانی‌ پێشه‌وای‌ مرۆڤایه‌تی‌ پێغه‌مبه‌ر (درودی‌ خوای‌ له‌سه‌ر)، تا خوای‌ گه‌وره‌ هیدایه‌تیان بدات، ده‌روونیان ئارام بكاته‌وه‌، ڕێگه‌ی‌ ڕاستیان پیشانبدات، كه‌ ڕێگه‌ی‌ فیتره‌ت‌و سروشتی‌ پاكه‌ له‌ سروشتی‌ مرۆڤبوونه‌وه‌، تا خوای‌ گه‌وره‌ هیدایه‌تیان بدات چیترو له‌وه‌ زیاتر ئازاری‌ ده‌روونی‌ مرۆڤه‌ باوه‌ڕداره‌كان نه‌ده‌ن، له‌وه‌ زیاتر تێكه‌ڵی‌ نه‌كه‌ن له‌نێوان بێ‌ باوه‌ڕی‌‌و بێڕێزی‌ به‌رانبه‌ر باوه‌ڕی‌ خه‌ڵكی‌ تر، چونكه‌ بێ‌ باوه‌ڕی‌ ڕێگه‌ پێدراوه‌و مافه‌، به‌ڵام بێڕێزیكردن به‌ بیروباوه‌ڕی‌ خه‌ڵكی‌ دڵ نه‌خۆشییه‌، هه‌ركه‌س بیكات به‌ بیروباوه‌ڕی‌ هه‌ركه‌سی‌ تر.

1202 جار خوێندراوەتەوە
04/02/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە