Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

عەبدولستار مەجید


دەسەڵاتی ٢٦ ساڵەی (خۆماڵیی) هەرێمی کوردستانی گەیاندۆتە قۆناغێکی هێندە تاڵ و تاریک، کە تەنانەت کاریگەریی زۆر خراپیشی لەسەر تەونی کۆمەڵایەتیشمانی داناوە و چیدیکە بەرگەی هیچ ململانێیەکی سیاسیی ناگرێ و، ئەرکی گرنگی ئێستا ڕاگرتنی ئەم تاریکییە و هەڵکردنی مۆمێکی ئومێد و هیوایە بۆ خەڵک تا تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختە، بەرپێی خۆمانی پێ ببینین .

ئەم پێشەکییەم بۆیە وت چونکە خەریکە ململانێیەکی ناتەندروست لایەنگران و ئەندامان و هەڵسوڕاوانی ئەو هێزە سیاسییانەش دەگرێتەوە کە خەڵکی کوردستان هیوایەکیان پیا هەڵواسیون و چاوەڕێی گۆڕانکارییان لێدەکەن !
هەریەک لە ئێمە کە سیاسەت دەکەین، ڕەنگە سەردەمێک پێکەوە بوبین، قۆناغی تاڵ و شیرینمان پێکەوە بڕی بێت، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختەی لە سەرەوە باسم کرد، ڕێگەمان لە ڕووی حزبییەوە جیا بوبێتەوە و دیدمان بۆ گەیشتن بە ئێستایەکی باشتر گۆڕا بێت، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە ئیدی دەبینە دژ و نەیاری یەکتر و، حزبایەتی وامان لێ بکات کە هەم ڕابردووی یەکتر لە بیر بکەین، هەم ململانێ و دەمەقاڵەی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئامانجە گەورە و گرنگەکەمان لە بیر بەرێتەوە کە گۆڕانکاریی و دروستکردنی ژیانێکی باشە بۆ کۆمەڵگەکەمان .

گرنگە ئێمە ڕێز لە جیاوازیی یەکتر بگرین، من لە هێزێکی سیاسیم و قەناعەتم پێی هەیە و کاریش بۆ بەرەو پێشچوون و گەورە بوون و سەرکەوتنی دەکەم، بەڵام ڕەنگە بەڕێزێکی دیکە کە تا دوێنی هاوڕێ و هاوڕا بووین، پێیوابێت ئەم ڕێگەی من درەنگتر دەمانگەیەنێتە ئامانجە گەورەکە کە گۆڕانکاریی و نەهێشتنی گەندەڵییە و بەڕێگەیەکی دیکە هەوڵی بەدەستهێنانی بدات .

ئەوەی گرنگە ڕێز لە دید و ڕای یەکتر بگرین و جیاوازییە سیاسیی و حزبییەکانمان وامان لێ نەکات خۆمان بە شتی لاوەکییەوە سەرقاڵ بکەین، کە دواجار بەرەی گەندەڵیی قازانجی لێدەکات ! 
ئێمە ئەو هێزانەی چاومان لە ئایندەیەکی ڕۆشن و ژیانێکی باشترە، زیاد لە هەرکاتێکی دیکە پێویستمان بە یەکگرتوویی و دەستبارگرتن و هاوکاریی و هەماهەنگیی هەیە و دەبێ خۆ لە کەمترین بەریەککەوتنی ناتەندروست بپارێزین .

کۆتاییهێنان بەو جەدەلە ناشیرینە ئەرکی قۆناغی ئێستامانە، ڕەنگە ئێستا هەندێکمان ڕێگەی سیاسەتکردنی جیا بێت لە ئێمە، بەڵام خۆ دەبێ ئەوەندەی تیا بهێڵینەوە کە لە سبەینێیەکی نزیک یان دووردا پێکەوە هاوڕا بینەوە وەک چۆن لە ڕابردوودا بووین !
ئەرکی ئێمەمانان تەنها قسەکردن نیە بۆ خۆمان و دەوروبەرمان، بەڵکو باری سەرشانمان هێند گرانە کە دەمانەوێ خەڵکی کوردستان بە گشتی دەستبەرداری ئەو کلتورە خراپە ببن و، ئاستی هۆشیارییمان ئەوەندە بەرز بێ، دەمەقاڵەی لابەلا ببێتە عەیبە !
دروستکردنی دەسەڵاتێکی ڕەشید و دەستپاک ئەرکی هەرە لە پێشی ئەم قۆناغەی (بەرەی گۆڕانکاریی)یە، خۆ خەریککردن بە هەرشتێکی دیکە چەند فەرسەخ لە ئامانجەکە دوورمان دەخاتەوە و، متمانەی خەڵکی برسی و چەوساوەی کوردستانیش لەدەستدەدەین .

بۆیە با کاروانچییەکی ورد و بەسەلیقەی ئەم کاروانە بین و هیچ شتێکی تر سەرقاڵمان نەکات، ڕێگەکە سەختە و ئەرکەکانیش قورس، پیاوباشی دەوێت کە ئەم ئەرک و ئەمانەتەی خەڵک بگەیەنێتە مەنزڵ !


* ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان

768 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە