Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

عەبدولستار مەجید


هەڵبژاردن بوەتە تاکە دەرچەی ڕزگاربوونی پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەم چەقبەستوویی و ئەو هەموو قەیرانە قوڵەی سیاسەت و حوکمڕانی و ئابوریی ئێمەی لەم بەشەی کوردستان تێیکەوتووە.

‎٢٦ ساڵەخۆمان حوکمی هەرێمی کوردستانی عێراقمان کرد، دوور لە هەژموونی دەسەڵاتی ڕژێمەکانی بەغدا، بەڵام ئەزمونێکی هێندە تاڵ و پڕ نەهامەتیمان پیشانی خەڵکی کوردستان و هەموو دونیادا، کە تەواو بێهیوا بوون و، برسێتی و بێکاریش بڕستی لێ بڕیون .

‎بۆیە پێویستە هەڵبژاردنەکانی ئایندە هێڵێکی تۆخ و پان بکێشێ لە نێوان قۆناغی ناجۆر و پڕ قەیران و  گەندەڵیی زیاد لە دوو دەیەی ڕابردوو، لەگەڵ ئایندە کە دەبێ قۆناغی گۆڕانکاریی بێ لە دیدی سیاسی و ئەزموونی حوکمڕانیی و بونیادی ئابووری و هێنانەدی ژیانێکی باشتر و گێڕانەوەی هیوا بۆ خەڵکی کوردستان .

‎ئەوانەی جگە لە قەیران و برسێتی و کارەسات چیدیکەیان بۆ خەڵک پێ نەبووە، هەر ئەوانن دەترسن لە گۆڕانکاریی و لەدەستدانی دەسەڵات، ئێمەمانان کە تموحێکمان بۆ دروستکردنی ئایندەیەکی گەش هەیە، نابێ بهێڵین ئەم دۆخە  درێژە بکێشێ و، هەرچی زووە لە ڕێی پڕۆسەیەکی ئازایانە و ئازادانە، کۆتایی بەم سەردەمە دژوارە بهێنین و خەڵکی کوردستان لەم هەموو کۆت و بەندی قەیرانانە ڕزگار بکەن کە شیاوی نین !

821 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە