Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

محه‌مه‌د حه‌كیم


تەنها ڕێگە لەبەردەم هەرێمی کوردستان، ڕێکەوتنە لەگەڵ بەغدا و ڕادەستکردنی داهاتە فیدراڵییەکانە (نەوتی و نا نەوتی).

چوار ساڵی ڕابردوو ئەوەی دەرخست کە پلانی ئابوریی سەربەخۆ وسیاسەتی پەیڕەوکراو، نەیتوانی نەک هەر خۆشگوزەرانی دەستەبەر بکات، بەڵکو چارەکە موچەشی نەهێشت و هێندەی دیکە دۆخی دارایی خەڵک و حکومەتیشی داڕووخاندووە ..

بەڵام هەر بەجدی لێرەدا هەموو هاونیشتمانییەک هەقی خۆیەتی بپرسێت "ئەرێ ئێمە ئەگەر نەوتمان فرۆشتووە بۆچی قەرزێکی زۆرمان کردووە، ئایا ئەو قەرزە بۆ موچە بووە ؟! ئەگەر بۆ موچە بووە ئەی داهاتی ئەو نەوتەی فرۆشتوومانە لە کوێیە ؟!".
ناکرێ ئێمە هەرێمێکی نەوت فرۆش بین و زیاتر لە بیست ملیار دۆلاریش قەرزدار بین وەکو دەوترێت، ئەمە ئەو گرێ کوێرەیە کە نە حکومەت و نە پەرلەمانیش ونە بەغداش ناتوانن بیکەنەوە!

دەستی دەستی کردن بەم دۆخە و یارییکردن بەکات لە بەرژەوەندی خەڵک و قەوارە سیاسییەکەی هەرێمیش نیە، بۆیە دەبێ هەرچی زووە هەنگاوی کردەیی بنرێ بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا و بەم هۆیەوە خەڵکی کوردستان لەم برسێتی و بێ موچەیی و بێکارییە ڕزگار بکەین.

دۆخەکە هێندە کارەساتبارە ئینکاریی و یاریکردن بەکات و خۆ دزینەوە ھەردولا بەغداو ھەرێم هەڵناگرێ، جگە لەم ڕێگەیە، هەرێمی کوردستان لەم ململانێی نەوتەدا هێندەی تر موفلیس دەکەین!


772 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە