Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌یام چۆن بوو به‌HD

فاروق عه‌لی‌

 

سه‌ره‌تاده‌مه‌وێ بڵێم به‌HD ی بوونی هه‌رکه‌ناڵێک هیچ له‌ بارودۆخی که‌ناڵه‌که‌ناگۆڕێ گه‌ر به‌رنامه‌کانی له‌ڕووی ناوه‌رۆکه‌وه‌ له‌ئاستی پێویست دا نه‌بن، که‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ناڵێکی حزبیه‌و بوودجه‌یه‌کی سنورداری هه‌یه‌ شانازی ده‌که‌ین توانیوێتی پێگه‌ی خۆی له‌نێو میدیای کوردیدا بچه‌سپێنێت. 
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو پاش ئه‌وه‌ی که‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام له‌سه‌ته‌لایت بویه‌HD پرسیاری له‌ده‌روونی هه‌ندێ که‌س دروست کردووه‌، به‌پێویستم زانی ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ بڵاوبکه‌مه‌وه‌.

لای هه‌موان زانراوه‌ که‌ناڵی ئاسمانی په‌یام له‌ساڵی ٢٠٠٧ ه‌وه‌ ده‌ست کراوه‌ به‌دامه‌زراندنی و له‌وکاته‌دا سیسته‌می کارکردنی که‌ناڵه‌که‌ به‌شێوه‌ی SD ی بوو، به‌ڵام پاش ساڵێک و له‌کاتی کڕینی هه‌رپێداویستیه‌ک ئێمه‌هه‌وڵمان داوه‌ ئه‌و جهازه‌ی ده‌یکڕین پێشکه‌وتووبێت و کوالیتی به‌رزبێت ، چونکه‌ هه‌موان ئاگاداری ئه‌وه‌بووین که‌ته‌کنه‌لۆژیا به‌خێرایی پێشده‌که‌وێت و گه‌رئاینده‌ت له‌پێشچاونه‌بێت دواده‌که‌ویت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ستۆدیۆکانمان که‌م وبچوک بوون له‌ساڵی ٢٠١٥ ئێمه‌بڕیارماندا ستۆدیۆیه‌کی نوێ دابمه‌زرێنین که‌ته‌واوی پێداویستیه‌کانی به‌کوالیتیHD کاربکات، ئه‌وه‌بووله‌به‌رواری (٢٠١٥/١٠/٣ ) په‌خشی به‌رنامه‌کانی که‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام مان ڕاگرتوو گرێبه‌ستی ته‌واوی هاوکاران و کارمه‌ندانمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، تا ئه‌وکاته‌ی ژووریی کۆنترۆڵ و ستۆدیۆی نوێ ئاماده‌کران، له‌به‌رواری ( ٢٠١٦/٣/٢٢ ) ده‌ستمان به‌په‌خشکرده‌وه، ‌له‌وکاته‌داله‌ڕووی تکنیکه‌وه‌هیچ گرفتێکمان نه‌بوو بۆپه‌خشکردنی به‌رنامه‌کان به‌کوالیتیHD ، ته‌نانه‌ت له‌په‌خشی ناوخۆیی له‌سه‌رسیسته‌می DVBT که‌به‌دجتاڵی ناسراوه‌له‌ڕێگای کۆمپانیای (میکس میدیا ) ئێمه‌په‌خشی به‌رنامه‌کانی که‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام مان به‌کوالیتی HD په‌خش ده‌کردو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌له‌سه‌ته‌لایت ته‌نها(٣٫٥ MBPS ) مان به‌کرێ گرتبوو وه‌له‌گه‌ڵ کۆمپانیایی (پام میدیا)ی سه‌ربه‌گروپی کۆمپانیاکانی نالیا گرێبه‌ستمان ئه‌نجام دابوو ئه‌و انکۆده‌ره‌ی ڤیدیۆمان پێده‌نارد SD بوو نه‌مانده‌توانی له‌سه‌ته‌لایت به‌کوالیتی HD په‌خشی به‌رنامه‌کان بکه‌ین، تائه‌وکاته‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ کۆمپانیای (پام میدیا ) هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و له‌گه‌ڵ کۆمپانیای( مایندبکسل) گرێبه‌ستمان ئه‌نجام دا به‌که‌مترله‌نرخی پێشوو ، پاشان به‌هه‌وڵ و ماندووبوونی ته‌کنیک کارانی خۆمان وبه‌هاوکاری به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای مایندبکسل که‌به‌شێوه‌ی خواستن انکۆده‌ری بۆدابین کردین که‌به‌سیسته‌می HD کارده‌کات، به‌بێ هیچ زیاده‌یه‌ک له‌دارایی دا توانرا که‌ناڵه‌که‌بکرێته‌ HD، ئه‌مه‌حه‌قیقه‌تی HD بوونی که‌ناڵی ئاسمانیی په‌یامه‌وهیوادارم وه‌ڵامی پرسیاری هه‌ندێ له‌و بینه‌رانه‌م دابێته‌وه‌ که‌به‌سه‌رسوڕمانه‌وه‌ پرسیاریان له‌HD ی بوونی که‌ناڵه‌که‌کردووه‌.


681 جار خوێندراوەتەوە
15/02/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە