Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

لەتیف فاتیح فەرەج


 1
 به‌ هۆی‌ نه‌خۆشی‌ دایكمه‌وه‌ رێمكه‌وته‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ به‌خشین ، دروست ئه‌وه‌یه‌ بڵێم دكتۆر عه‌بدولواحید ئێمه‌ی‌ به‌ره‌و ئه‌وێ‌ نارد ، له‌وێ‌ ده‌یان كیژو كوڕی‌ لاو دڵسۆزانه‌ و بێده‌ربه‌ستانه‌ له‌ ماندوو بوون كارده‌كه‌ن ، به‌شێكی‌ ئومێد ئه‌مه‌یه‌ تۆ ببینی‌ له‌ شوێنێكا هه‌بن له‌ خه‌می‌ ئه‌وانی‌ تردا بن ، ئه‌و كوڕو كچه‌ پزیشك و كارمه‌ندو كارگوزارانه‌ هه‌موو به‌ ده‌م نه‌خۆشه‌وه‌ن ، جگه‌ له‌وه‌ش په‌یتا په‌یتا ئه‌ركی‌ نه‌خۆش و كه‌س و كاره‌كه‌ی‌ كه‌متر ده‌كه‌نه‌وه‌ ،مرۆڤ ناكرێت شانازی‌ به‌ خه‌ڵكی‌ ئیشكه‌ری‌ خۆیه‌وه‌ نه‌كات ، بیرم له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ ئێمه‌ش چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌و جۆره‌ ئیشمان ده‌كرد تا ئه‌و ساته‌ی‌ هه‌ناسه‌ی‌ ئیشكردنیان لێ‌ سه‌ندین و ته‌مبه‌ڵیان كردین ، خودایه‌ كه‌س هه‌ناسه‌ی‌ ئیش له‌و كوڕو كیژانه‌ نه‌سه‌نێت .
2
به‌ خشین به‌ پاڵپشتی‌ یه‌زدان و هاوكاری‌ ئه‌و گشته‌ كارمه‌ندو فه‌رمانبه‌ره‌ به‌خشینه‌وه‌ی‌ ژیانه‌ به‌ نه‌خۆش و به‌له‌نگاز ، تۆ بڵێی‌ ئێمه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كانی‌ ژیاندا بۆمان بگونجێ‌ ژیان ببه‌خشینه‌وه‌ ، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ژیان ببه‌خشینه‌وه‌ به‌ گونده‌كان ، ژیان ببه‌خشینه‌وه‌ به‌ وه‌رزێرو جوتیاره‌كان ، ئه‌وانه‌ی‌ له‌ په‌رله‌ماندا نوێنه‌ریان نیه‌و په‌رله‌مان كراوه‌ته‌ دكتۆراخانه‌و ماسته‌رخانه‌ وه‌رزێرو جوتیاری‌ چی‌،  ئه‌وه‌ی‌ قانعی‌ شاعیر له‌ شیعری‌ "ژینی‌ لادێ" دا شانازیان پێوه‌ ده‌كات " فه‌رقی‌ نیه‌ نێرو مێ‌ – هه‌رچی‌ دانیشتوه‌ له‌ دێ‌  - گشت خه‌ریكی‌ فه‌رمانن – بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ نانن" له‌ به‌خشیندا فه‌رقی‌ نیه‌ نێرو مێ‌ ، له‌ پارله‌مانی‌ ئاینده‌دا كێ‌ نوێنه‌ری‌ وه‌رزێرو پاڵه‌و ره‌نجده‌ره‌ ، ئه‌گه‌ر نوێنه‌ریان نیه‌ داد بۆ كێ‌ به‌رن .
3
ئه‌م نوسینه‌ سوپاسگوزاریه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ خزمه‌تی‌ نیشتمان ده‌كه‌ن ،  ئه‌گه‌ر پیره‌مێردی‌ شاعیر نه‌یزانیبا نیشتمان لیپه‌ له‌و كوڕو كیژه‌ زیتانه‌ ، بۆ له‌ توركیا ده‌هاته‌وه‌و بۆ ده‌یگوت " كاوله‌كه‌ی‌ وه‌ته‌ن هێنده‌ شیرینه‌ – ژه‌هری‌ دووپشكی‌ عه‌ربه‌ت هه‌نگوینه‌ " ئاخۆ ژه‌هری‌ دوو پشكی‌ عه‌ربه‌ت هه‌نگوینه‌ یان پیره‌ مێردیش  وه‌كی‌ قانع ، وه‌كی‌ من دڵی‌ به‌و زیتكارانه‌ی‌ نیشتمان خۆش بووه‌ .
كاركردن و خزمه‌تكردنی‌ خه‌ڵك جوامێرین ، ئاخر مه‌رج نیه‌ جوامێری‌ هه‌ر  ئه‌وه‌ بێت تۆ له‌ به‌ره‌كانی‌ شه‌ڕدا بیت ، ئه‌وه‌ش جوامێریه‌ كه‌ ده‌یان ئافره‌تی‌ به‌ ته‌مه‌نی‌ كورد له‌ عه‌فرین خواردن بۆ رۆڵه‌كانیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن و وه‌ك فه‌یله‌ سوف باس له‌ ئازادی‌ و ژیان ده‌كه‌ن ، گێڕانه‌وه‌ی‌ ژیان  و ئازادی‌ بۆ مرۆڤ جوامێریه‌ .


1947 جار خوێندراوەتەوە
19/02/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە