Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

ئومێد موسته‌فا


گومانی تێدانییه‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێ تا ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ پێشتر له‌ ئارادبووه‌ هه‌وڵی گۆڕانكاری بدرێت جا له‌ بواری سیاسی بێت یان ئابووری یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان هتد....، گرنگ نابێ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێ كه‌چی بارودۆخه‌ باوه‌كه‌ هه‌روه‌كو خۆی بمێنێته‌وه‌ و درێژه‌ی هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێ ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌خراپه‌ هه‌وڵی چاككردنی بدرێ و ئه‌گه‌ر چاك و باشیشه‌ باشتر و چاكتر بكرێ و زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببرێت، ئه‌وه‌ش دیاره‌ له‌ خۆوه‌ ناكرێ و ئاوا به‌ ئاسانی مه‌یسه‌ر نابێت، به‌ڵكو به‌ره‌نجامی هاتنه‌پێشی كه‌سانی تره‌ له‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان  كه‌ به‌ عه‌قڵییه‌ت و نه‌هج و میتۆدێكی تازه‌ و به‌ شێواز و ئالییه‌تی تره‌وه‌ به‌رخورد له‌گه‌ڵ دۆخی پێشوو بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ده‌رباز كردنی ره‌وشه‌كه‌ و هێنانه‌ ئارای كه‌ش و هه‌وایه‌كی تر كه‌ جیا بێت له‌ هی پێش خۆی، هه‌ر هه‌موو ئه‌م گۆڕنكارییانه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و پته‌وكردنی ژێرخانی وڵات و گه‌شه‌پێدانییه‌تی له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانییه‌وه‌، تا به‌هۆیه‌وه‌ بتوانێت مواكبه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و گۆڕانكارییه‌كانی دونیا بكا و له‌ كاروانی پێشكه‌وتن و به‌ شارستانی بوونی وڵاتان دوانه‌كه‌وێت .

كه‌واته‌ بۆ ده‌نگده‌ران كاتی ده‌نگدان گونجاوترین ده‌رفه‌ته‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر توڕه‌یی و گله‌یی و گازانده‌كی له‌ ده‌سه‌ڵاتی پێشوو هه‌بووبێت، ئه‌وا زۆر به‌ ئازادانه‌ده‌توانێت ئیراده‌ی خۆی به‌گه‌ڕ بخا و بچێته‌ سه‌رسندوقه‌كانی ده‌نگدان، تا له‌وێوه‌ به‌و ده‌نگه‌ی ده‌یدات و به‌و كارته‌ی ده‌خاته‌ ناو سندوقی ده‌نگدانه‌وه‌،   بڕیاری گۆڕانكاری یه‌كجاری و هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی ده‌م و چاوی تر به‌ عه‌قڵییه‌ت و تێڕوانین و فه‌لسه‌فه‌ی جیاوه‌ بدات بۆ خۆشكردنی ژیانی ئێستا و داهاتووی ئه‌م گه‌له‌، به‌ جۆرێك ببێته‌ هۆی قوتار بوون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوو و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی روونتر و پڕ له‌ ئۆمێد و هاتنه‌دی خه‌ونه‌كان.

ئاشكریه‌ له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ 3 مانگی تر كه‌ ده‌كاته‌ به‌رواری 12/5/2018 بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ خه‌ڵكی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ پێشوازییه‌كی گه‌رمی ئه‌و رۆژه‌ نین و هیچ گه‌رم و گوڕییه‌كیان لێ به‌دی ناكرێت له‌ چوونیان بۆ بنكه‌كانی تۆماری ده‌نگده‌ران تا ناویان له‌ سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆمار بكه‌ن،  تا دواجار كارتی ده‌نگدانیان پێ بدرێ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌نگده‌رێك له‌ رۆژی ده‌نگدان ئه‌م كارته‌ی لا نه‌بێت مافی ده‌نگدانی ده‌فه‌وتێت، دیاره‌ پاساو و هۆكار زۆرن بۆ ئه‌و ساردوسڕییه‌ی جه‌ماوه‌ر، له‌ گرنگترینی پاساوه‌كان نه‌بوونی متمانه‌یه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی و ناشیرین بوونی سیاسه‌ته‌ له‌لای ده‌نگده‌ران كه‌ له‌ ماوه‌ی بیست و شه‌ش ساڵی حوكمڕانی نه‌توانرا سیاسه‌ت وه‌كو خۆی موماره‌سه‌ بكرێت كه‌ بریتییه‌ له‌ ئیداره‌دانێكی سه‌ركه‌وتووانه‌ی وڵات و پێشكه‌شكردنی چاكترین خزمه‌تگوزاری به‌ هاوڵاتیان كه‌ ببێته‌ خۆشكردنی بژێوی ژیانیان و ئارام بوونی ده‌روونیان و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌ هه‌ر فشارێك كه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ریان.

تا ئێره‌ حه‌قیقه‌ته‌ن وایه‌ خه‌ڵكی به‌ تایبه‌تیش له‌م ساڵانه‌ی دوایی ژیانێكی كوله‌مه‌رگی و مه‌ژییه‌ و مه‌مره‌ ده‌باته‌ سه‌ر كه‌ خراپی دۆخی ئابووری و دارایی كه‌ ئه‌ویش به‌رهه‌می سیاسه‌ته‌ شكستخواردووه‌كه‌ی حزبه‌ فه‌رمانڕه‌واكانی هه‌رێمه‌، ته‌نگی به‌ هاووڵاتیان هه‌ڵچنیوه‌ و ته‌واو له‌ ژیان بێ ئومێدی كردوون و ئینتیماشیان بۆ خاك و وڵات له‌ لێواری كاڵ بوونه‌وه‌ و نه‌مانی یه‌كجارییه‌، بۆیه‌ ناوه‌ ناوه‌ له‌ هه‌واڵه‌كان گوێ بیستی ئه‌وه‌ ده‌بین به‌ داخه‌وه‌ كه‌ فڵان هاوڵاتی له‌ فلان شوێن له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌ جا به‌ خۆ خنكاندن بێت یان به‌ خۆكوژی بووبێت.

 هه‌روه‌ها به‌رده‌وام چوونی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و جێهێشتنی خاك و زێدی باوباپیره‌یان ئه‌مانه‌ش به‌رده‌وام هه‌واڵی گه‌رم و سه‌ردێڕی رۆژنامه‌كانن. جا سه‌ره‌ڕای راستی و حه‌قیقه‌تی ئه‌م دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی كه‌ باسمان كرد، به‌ڵام بابێین پرسیارێك له‌ خۆمان بكه‌ین ئایا به‌ ساردبوونه‌وه‌مان و نه‌چوونمان بۆ ده‌نگدان له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردن، كێ سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بێت؟ ئایا به‌ به‌مانه‌وه‌مان له‌ ماڵه‌وه‌ و ده‌نگ نه‌دانمان ئه‌م بارودۆخه‌ تاقه‌تپڕوكێنه‌ سه‌ختگیره‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێ؟ بێگومان له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێین هه‌رگیزا و هه‌رگیز نه‌خێر، چونكه‌ به‌مانه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران له‌ماڵه‌وه‌ و نه‌چوونیان بۆسه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، درێژه‌ به‌ مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌م و چاو و عه‌قڵییه‌ته‌ شكستخواردووانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ هه‌رێمی كوردستانیان  به‌م رۆژه‌ تاڵ و شووم و پڕ له‌ قه‌یرانه‌ گه‌یاندووه‌، جا هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا تاكه‌ تروسكایی و ئومێدێك هه‌بێت بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی ریشه‌یی ته‌نها و ته‌نها ده‌نگدانی ده‌نگده‌رانه‌، واته‌ سندوقی ده‌نگدان ئه‌م پرسه‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ و بالانسه‌كان ده‌گۆڕێت و دۆخه‌ سیاسییه‌كه‌ سه‌ره‌و خوار ده‌كات.

  كه‌واته‌ مادام ئه‌وه‌ بایه‌خ و گرنگی و هه‌ستیاری ده‌نگدان بێت،  پێویسته‌ هاوڵاتیان له‌ ئێستاوه‌ به‌ هیوا و دڵێكی پڕ له‌ حه‌سره‌ت و خۆزگه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی زوو هاتنی ئه‌و رۆژه‌ بكه‌ن، تا له‌ پرۆسه‌یه‌كی ئاوا دیموكرات و ئازاددا تۆله‌ی خۆیان له‌و حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ بكه‌نه‌وه‌ و ڕق و خه‌شم و بێزاری و ناڕه‌زایی و گله‌ییه‌كانیان له‌ رێی ده‌نگدانه‌كانییانه‌وه‌ وه‌رگێڕنه‌ سه‌ر واقیع و بیسه‌لمێنن كه‌ ئه‌وان به‌و ره‌وشه‌ ناله‌باره‌ی كه‌ هه‌رێم پێیدا گوزه‌ر ده‌كات رازی نینه‌ و خواستی گۆڕانی ریشه‌یی ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ ده‌نگده‌ران وریا بن و به‌ چه‌واشه‌ و به‌لێنه‌ درۆینییه‌كان و خۆ خۆشه‌ویست كردنی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و متمانه‌یان پێنه‌كه‌ن كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌یگرنه‌به‌ر له‌ زه‌وی و پاره‌ دابه‌ش كردن و سه‌ردان و هامۆشۆكردنی ماڵان، به‌ڵكو پێویسته‌ پاڵپشتی ئه‌و لیست و پاڵیوراوانه‌ بكه‌ن كه‌ جێی ئومێدی ئاینده‌ی ئه‌وانن،  تاكه‌ پێوه‌ریش بۆ ئه‌مه‌ په‌رێز پاكی و رابردووی لێوان لێو له‌ هه‌ڵوێستی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌ سه‌نگه‌ری به‌رگری كردن بوون له‌ ماف و داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ر.


704 جار خوێندراوەتەوە
24/02/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە