Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

هاوژین عومەر کەریم


بۆ ئەوەی لەم جەنجاڵی و فرەگوتارییەی هەرێمی کوردستاندا، سەر لە بارودۆخەکە دەربکەیت و هێزی ناڕاستەقینە و پیاوانی دەسەڵات لەوانی دیکە جیا بکەیتەوە.. بۆ ئەوەی بزانی چ هێزێک خێری بۆ ئەم میللــەتە دەوێت و کامە هێزیش سیاسەتکردن وەکو بزنس و چەتەیی و، حیزبیش بە مارکێتی سیاسیی تێگەیشتووە، ئەوا دیققەت لەم دێڕانەی خوارەوە بدە:

هەرکەسێک وتی ئەم هێزە سیاسییانەی هەرێمی کوردستان هیچ جیاوازییەکیان نییە و هەموویان وەکو یەکن و وەکو یەکیش بیردەکەنەوە، بە پارتی و یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و.. هتدەوە، بە ئیسلامیی و عەلمانییەوە، ئەوە بزانە یان مووچەخۆرێکی بندیوارە، یان سیاسییەکی شکستخواردووە، یان حیزبییەکی دۆڕاوە و حەز دەکات هەموانیش وەکو ئەو بدۆڕێن!

هەرکەسێک وتی هەڵبژاردن هیچ سوودێکی نییە و هیچیش لە بارودۆخ ناگۆڕێت و هەر یەکێتی و پارتی بە دەستڕۆیشتوویی و بکوژ و ببڕی کوردستان دەمێننەوە تا قیامەت، هەروەها کاری لەسەر بێهیواکردنی خەڵکیش دەکرد، ئەوە بزانە یان هاووڵاتییەکی ناهۆشیارە، یان پیاوی دەزگا هەواڵگرییەکانی دەسەڵاتە، یان هیچ شتێک بەم خاک و ئاوەوە نایبەستێتەوە و تەنها بە ناو کورد و کوردستانییە!

هەرکەسێک، یان هەرهێزێکی سیاسیی هەڵتۆقیو، بۆ بەدەستهێنانی دەنگی خەڵک و بردنەوەی کورسیی پەرلەمان، ویستی بەسەر پشتی هێزە ئۆپۆزیسیۆن و مەزڵومەکانی هەرێمدا بڕوات بۆ دەسەڵات، لەبری ئەوەی بە پشتی یەکێتی و پارتیدا سەرکەوێت و میدیای حیزبەکەی بۆ ئەوە تەرخان کرد، ئەوە بزانە بۆخۆی سەری لە ئاخوڕی دەسەڵاتدایە و خزمەتی تەواو بە بەرەی دەسەڵات دەکات لەسەر حیسابی خەڵک و هێزەکانی ناو بەرەی خەڵک و جەماوەر!

هەرتاکێکی کۆمەڵگە ئازادە لەوەی کێی لا پەسەندە و کێشی پێ پەسەند نییە، ئەندام و دۆست و لایەنگری چ هێزێکی سیاسییە، یان بە پێچەوانەوە، هەروەها ئازادیشە لەوەی بەشداریی پڕۆسەی دەنگدان دەکات یان نا، بەڵام ئەو شێوەگوتارانەی کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێدان، لە ماوەی ڕابردوودا و لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکان، بوونەتە گوتاری ئەو هێز و کەسانەی خزمەتی پڕۆژەی دەسەڵات لە هەرێم دەکەن و بۆ خۆیان بوونەتە بەشێک لە سیستمە شکستخواردووەکە و بارگاویی بوون پێی. هەرکەسێک ئەو دەستەواژانەی سەرەوەی دووبارە کردنەوە، ئەوە سڵی لێ بکەنەوە و متمانە بە لێدوانەکانی مەکەن و هێڵێکی بە سەردا بهێنن!

1699 جار خوێندراوەتەوە
02/03/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە