Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

لەتیف فاتیح فەرەج


خوێندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و بارو دۆخه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی به‌ تایبه‌ت له‌ دوای ریفراندۆمه‌ شكستخواردوه‌كه‌ی 25ی 9و هه‌ڵاتنه‌ گه‌وره‌كه‌ی 16ی 10 ی ساڵی پار مرۆڤ ناچاری نیگه‌رانی و هه‌ڵوه‌سته‌ ده‌كات ، نیگه‌رانی له‌و هه‌موو هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌و ناجۆریه‌ی دووحزبه‌ زله‌كه‌ی كوردستان و هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دۆخی ئێستا به‌ره‌وكوێ‌ و چی بكرێت باشه‌ :

له‌ رابردودا به‌ تایبه‌ت له‌وماوه‌ زۆرو زه‌وه‌نده‌دا كه‌ دوو حزبه‌ زله‌كه‌ پارتی و یه‌كێتی حاكمی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان بوون ، ئه‌وه‌نده‌ی له‌ خه‌می ده‌سكه‌وتی حزبی و ته‌خشان و په‌خشانی زه‌وی و زارو دزینی نه‌وت و دروستكردنی به‌نزینخانه‌و مۆڵ و ئه‌وشتانه‌دا بوون ، ئه‌وه‌نده‌ له‌ خه‌می خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌دا نه‌بوون ، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی گروپی مافیای سته‌مكه‌رو خاوه‌سێن و تاڵانچی سه‌ر به‌وان هه‌بوو یان له‌ ژێر په‌رچه‌می ئه‌واندا ، بێ‌ ئه‌وه‌ی كه‌س بتوانێ‌ به‌ریان پێبگرێت ، رۆژ نه‌بوو عه‌ره‌ب و توركمان و ته‌نانه‌ت كوردیش دادو بێداد له‌ ده‌ست ئه‌و سته‌مكه‌رو خاوه‌سێنانه‌ نه‌هێننه‌ لای ئێمه‌وخه‌ڵكانی تر ، حوكمڕانی جوت حزبه‌كه‌ حوكمڕانی دۆشین و روتاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك بوو ، جوت حزب كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانیان وه‌ك مانگای هۆڵه‌ندی سه‌یر ده‌كرد ، خێرو بێره‌كه‌ی بۆ ئه‌وان وریخه‌كه‌شی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ ، ئه‌مه‌ تا رۆژی 15ی 10ی 2017 هه‌روابوو ، مێژوی 2003 بۆ 2017 مێژویه‌كی تا بڵێی ناجۆرو ناشرینه‌ .

له‌ دوای ئه‌و مێژوه‌شه‌وه‌ واته‌ له‌ دوای شكستی ریفراندۆم و به‌ تایبه‌ت 16ی 10ی 2017ه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك جارێكی تر سیماكانی ته‌عریب و عه‌ره‌باندن ده‌ركه‌وتونه‌ته‌وه‌ ، رۆژ نیه‌ ماڵه‌ 10 هه‌زاریه‌كان و ئه‌وانه‌ی قه‌ره‌بووی ماده‌ی 140یان وه‌رگرتووه‌ ، نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ، رۆژ نیه‌ گێچه‌ڵ به‌ هه‌ندێ‌ گوند و ئاوایی كورد نه‌كرێت كه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر زێدی باب و باپیریان ، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ هۆی بایكۆتی پارتیه‌كان و لیستی برایه‌تیه‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ ترین لیسته‌، په‌كی كه‌وتوه‌ ، پارێزگار به‌ وه‌كاله‌ت شاره‌كه‌ به‌ ڕێوه‌ ده‌بات و وه‌ك پێویست نوێنه‌ری هه‌موو پێكهاته‌كان نیه‌، دكتۆر نه‌جمه‌دینیش به‌ هه‌ر بیانویه‌ك بێت له‌ هه‌ولێره‌  ، رۆژ نیه‌ ترس و دڵه‌ راوكه‌ له‌ نێو خه‌ڵكه‌كه‌دا بڵاو نه‌كرێته‌وه‌ ، كه‌ركوك پێویستی به‌ ئاسایكردنه‌وه‌ ورێكخستنه‌وه‌ی ئیداری و به‌ڕێوه‌ بردێكی ته‌ندروست هه‌یه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌جگه‌ له‌ یه‌كێتی و پارتی لایه‌نه‌كانی تر به‌رنامه‌وپڕۆژه‌یان هه‌بێت . 

یه‌كه‌م : پڕۆژه‌و نه‌خشه‌ رێگه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 دابنه‌ ن و بیخه‌نه‌ به‌رده‌م حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقی ولای دادگای ئیتیحادیش شكات له‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌كانی ئه‌وبابه‌ته‌ بكه‌ن.

دووه‌م : داوای ئه‌وه‌ بكرێت ئه‌نجومه‌نی تازه‌ بۆ كه‌ركوك هه‌ڵبژێردرێت وبه‌ پێی رێژه‌ی پێكهاته‌كانیش مافی هه‌موولایه‌ك بدرێت .

سێیه‌م : كۆی پێشێلكاریو نادادیه‌كانی دوای 16ی 10 به‌ دواوه‌ بدرێته‌ حكومه‌ت و لایه‌نی به‌رپرس بۆ به‌ دوادا چوون و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ .

چواره‌م : داوا بكرێت ده‌ست به‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌ومۆڵ و به‌نزینخانه‌وشوێنانه‌دا بگیرێت كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رپرسان و بۆ ده‌سكه‌وتی شه‌خسی به‌ كار هاتوون .

695 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە