Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

مه‌جید ساڵح


دوای نزیكه‌ی 3 ساڵ له‌ شه‌هیدكردنی، هەڵەبجە رزگارکرا. واتە زیاتر لە 27 ساڵ و نیوە بە دەستی خۆمانەوەیە؛ کەچی هێشتا بۆ خەڵکی کۆستکەوتووی ئەو شارە هەر ئەڵێی یەکەم رۆژ.. بۆ؟

لە وڵامێکی سادەدا دەکرێ بڵێین چونکە خەڵکەکەی هەست ناکەن دادپەروەری دەرحەقیان پەیڕەوکراوە، نە لە رووی قەرەبووکردنەوەی مادی و مەعنەوەی و نە لە رووی بەسزا گەیاندنی تاوانباران و نە لە رووی پێزانین و هیشتنەوەی لە هزی کوردەواری و کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی.

زۆرێک لە گەلانی دنیا بەم دۆخەی هەڵەبجەدا تێپەڕیوون، بەڵام قوربانییەکانیان سەرەڕای کۆستەکەیان هەست بە دادپەروەری دەکەن. شارەزایانی بواری جینۆساید و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی چەند پرەنسیپێکیان بۆ چارەسەرکردنی قوربانیانی ئەو تاوانانە داناەوە ناویان ناوە "العداله‌ الانتقالییە". لە خوارەوە پرەنیسپەکان دەنووسم و بەراوردی دەکەم بە دۆخی هەڵەبجە، ئەو کاتە دەزانن کە بۆ خەڵکی هەڵەبجە هەردەم ناڕەحەت و ناڕازین لە دۆخەکە:

١. دادگایی کردنی سەجەم تۆمەتبارەکان، لە هەڵەبجە بەسێکی زۆری تاوانباران سزا نەدراون، بگرە لە لایەن دەسەڵاتی کوردییەوە کار ئاسانیان بۆ کراوە هەڵبێن و لە سزا دەربازیان بێ.

 ٢. هەڵوەشانەوەی سەرجەم ئەو دادگا و یاسا و دامودەزگایانەی کە بەشدار بون لە تاوانەکە.  هەڵەبجەییەکان دەزانن زۆر لە دامودەزگاکان وەکو خۆیان ماون و زۆرێک لە یاساکانیش هێشتا لە کوردستان کاریان پێ دەکرێ.

٣. قەرەبوکردنەوەی مادی مەعنەوەی سەرجەم زیان لێکەوتوەکان. هەڵەبجەییەکان لە چاو ئەو تاوانە گەورەییەی کە دەرحەقیان کراوە هیچیان بۆ نەکراوە، لە سەر ئاستی حکومەتی هەرێم، لە حکومەتی ناوەندی عێراق و نە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی.

٤. بە دیکۆمێنتکردن تاوانەکەو دروستکردنی مۆنیمێنتی تایبەت و ناونانی شەقام و قوتابخانەو دامەزراوە گشتیەکان بە شێوەیەک ئەو تاوانە بە یاد بهێنیتەوە. ئەمە زۆر بە کەمی و تەنها  لەسنوری شارەکەدا کراوە لە گەڵ یەک دوو پەیکەر و دار نەمامی تایبەت لە ئۆروپا. بەڵام لە شارەکانی دیکە و لە سەر ئاستی عێراق شتێکی وا نەکراوە.. بۆ نمونە دەکرا یەکێک لە شەقامەکانی بەغدا یان هەولێر یان دهۆک.. ناوبنرایە هەڵەبجە.

٥. بڵاوکردنەوەی ئەو تاوانانە لە مەنهەجی خوێندن لە سەرجەم قۆناغەکاندا. لە مەنهەجی خوێندنی هەرێمدا زۆر بە کەمی یادی هەڵەبجە کراوەتەوە، لە عێراقدا چەندین نەوە پێگەیشتن و هەر نازانن کیمیا برانی هەڵەبجە چییە و بۆ کراوە..

حکومەت و بەرپرسانی حکومەت لە جیاتی ئەوەی گۆرانی بێژی لوبنانی دەهێنن بۆ ئەوەی بەشان و باڵیاندا هەڵبدات، دەکرا بەو پارەیە دەیان لێکۆڵینەوەی زانستی و فیلمی سینەمایی ودراما .. بەرهەم بهێنرێ کە ئەو کۆستە لە هزری نەوەکاندا بهێڵێتەوە..

ئەرمەن و جولەکە بە هۆلۆلۆست و قوربانییەکانیان دەوڵەتیان بونیاد نا و ت ئێستاش بە دوای تاوانباراندا دەگەڕێن.. کەچی بەرپرسانی ئیمە کاتیان نییە لە یادەکەیدا بەشدار ببن.

757 جار خوێندراوەتەوە
16/03/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە