Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

شۆڕش ئه‌نوه‌ر


لەماوەی چوارساڵی رابردوودا كەچوارساڵی پڕ لەموعانات و دەردەسەری بوون بۆ زۆربەمان، لەلایەن حوكمرانانی كوردەوە چەند هەنگاوێك لەشێوەی چاكسازی نراون كەدەشێ‌ دیارترینیان بایۆمەتریەكە بێت ، یان هێنانی تیمێكی بیانی بێت بۆ وردبینیی كردنی داهاتی نەوت كەئەمەش گاڵتەجاریەكە مەگەر هەر لەحوكمرانانی كورد بوەشێتەوە ، بەڵام گرفت ئەوەیە بەشی هەرە گەورەی ئەو هەنگاوانەی حوكمڕانانی كورد لەجیاتی ئەوەی بەئاراستەی راستەقینەی چاكسازی بن كەچی دۆخەكەیان زیاتر پێكەنیناوی كردو دۆخەكەیان زیاتر ناهەموارتر كرد،  بەنمونە لەدوای ئەنجامدرانی پرۆسەی بایۆمەتری لەگەڵ ئەوەی ژمارەی موچوخۆران پەنجاهەزاركەسێك كەم دەكات بەڵام خەرجی موچەی موچەحۆران لەبەرامبەریدا زیاد دەكات!

باباسی ئەنجامی كارەكانی ئەو كۆمپانیا بیانیەش هەرنەكەین كەگوایە ئەركی وردبینی كردنی داهاتی نەوتیان پێ‌ سپێردراوە و زۆربەمان دەزانین كە هەرلەبنەرەتدا لەگەڵ ئەوەی كەهەرێمی كوردستان خۆی خاوەنی دەزگایەكی چاودێری وەكو پەرلەمان و هەروەها دەزگای دەستپاكیە ، ئەی بۆچی ئەم كارە بەدەزگا ناوەخۆییەكان ناسپێردرێت؟ 

لەئێستاشدا قسەی ئەوە هەیە كەلەزووترین كاتدا ئەوەی بەحكومەتی هەرێمی كوردستان ناو دەبرێت كۆببێتەوە بەمەبەستی چاوخشاندنەوە بەسیستەمی پاشەكەوتی موچە.

بەپشت بەستن بەئەنجامەكانی تری ئەو هەنگاوو پرۆسانەی كە لەماوەی  چوارساڵی رابردوو ئەم بەناو حكومەتە ئەنجامی داون، گەشبین نیم بەوەی كە هەر ئەنجامێكی دەستكاریكردنێكی سیستەمی پاشەكەوتی موچە خراپتر نابێت لە هەنگاوەكانی پێشوو تریان ، گومانم لەوە نیە كەچۆن هەرچی گەندەڵی و دزی و جەردەیی ئەم وڵاتە هەیە كە بەشێكیشیان بەقانونیش كردووە،  بەهەمان شێوەش بیانەوێ‌ دەستكاریكردنێكی تری زاڵمانەی سیستەمی پاشەكەوتكردنی موچە بكەن و سوك و رووقایمانەش بڵێن ئیتر سیستەمی پاشەكەوتی موچە وا نەماو ئیتر لەمەودوا ئەمە سیستەمی تازەی موچەی فەرمانبەرانە!

بۆیە هەرلەئێستاوە لانی كەم ئێمەی مامۆستایان و تەندروستكاران بادەنگمان بەرووی ستەمكارانی نیشتمان بەرزكەینەوەو بڵێین: وەها هەنگاووكارێمان قبوڵ و نیەو لەحاڵەتێكی وەهاشدا هەر بەردەوام دەبین لەبەردەوامیدان بەنارەزایەتیەكانمان و بەرخودانمان و ئیتر كاتی ئەوە هاتووە گوێمان لێ‌ بگرن و هەنگاوی راستەقینەو عادیلانە بنێن بەئاراستەی جێبەجێكردنی خواستە رەواكانمان.

1072 جار خوێندراوەتەوە
23/03/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە