Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

لەتیف فاتیح فەرەج

 خۆی ده‌مێكه‌ جامه‌كه‌ پڕ بووه‌ و ده‌سه‌ڵاتیش له‌ بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بدات ، پینه‌و په‌ڕۆی ته‌واویشیان ناكات ، شه‌مه‌نه‌فه‌ری ئێمه‌ له‌ 2011 ه‌وه‌ به‌ هه‌ر هۆیه‌ك بێت پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌كه‌ ده‌ڕوات و پاشه‌و پاش له‌ گه‌ڕانه‌وه‌دایه‌ ، هۆیه‌كه‌ش هه‌ر ملهوڕی و حساب بۆ نه‌كردن بوو ، حساب نه‌كردن بۆ ئۆپۆزسیۆن ، بۆ هاواری خه‌ڵك ، بۆ ده‌رو دراوسێ‌ و دواتر بۆ جیهان ، ئه‌وه‌ش ئاكامه‌كه‌ی ، هیچ هۆیه‌ك نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی مالكی بكه‌ین به‌ دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆمان و میله‌تیش باجی ئه‌و دوژمنایه‌تیه‌ بدات ، شه‌ڕی داعشمان وه‌ك ته‌ڕواده‌ییه‌كان كرد ، واته‌ بۆ شكستی خۆمان ، ویستمان شكسته‌كان به‌ ریفراندۆم پینه‌ بكه‌ین ئه‌وه‌ش ئاكامی ریفراندۆمه‌كه‌، تا ئێستاش سه‌ركرده‌كان ئاماده‌ نین دان به‌ شكست و غلۆر بوونه‌وه‌ی خۆیاندا بنێن . 

جامه‌كه‌ پڕ بووه‌ و سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی له‌ بری گوێ‌ گرتن له‌ خه‌ڵكی خه‌مخۆری ئه‌زمونه‌كه‌ ، گوێ‌ له‌ سه‌رۆقادر ده‌گرن كه‌ ده‌یگوت خه‌ڵك سه‌گن برسیان كه‌ن دووتان ده‌كه‌ون ، ده‌بوو له‌ سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ سه‌رۆ سزا درابا ، نه‌ك گوێی لێبگیرێ‌ ، له‌ هه‌موو دنیادا كار له‌ به‌رانبه‌ر موچه‌دایه‌ ، ئێستا كه‌ پاره‌ بۆ سه‌رانی حزب هه‌یه‌ ، كه‌ هه‌ر مه‌كته‌ب سیاسیه‌ك تا ئێستاش جگه‌ له‌ موچه‌ 10 ملیۆن دینار مانگانه‌ ده‌خرێته‌ به‌ر ده‌ستی ، كه‌ تا ئێستاش سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و حزبه‌كانیان كێیان بووێ‌ بۆی ده‌ڕێژن و كێشیان نه‌وێ‌ برسی ده‌كه‌ن ، خه‌ڵكیش رۆژ به‌ ڕۆژ زیاتر حه‌وسه‌ڵه‌ی نامێنێ‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر موچه‌ نه‌بێت ژیان ده‌وه‌ستێ‌ .

ناكرێ‌ تۆ نه‌وت بفرۆشی و موچه‌ نه‌ده‌ی ، باج وه‌ربگریت و موچه‌ نه‌ده‌ی ، گرێبه‌ست له‌ ته‌ك كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كاندا بكه‌یت و موچه‌ نه‌ده‌ی ، خۆت له‌ و په‌ڕی كه‌یف و سه‌فادا بیت و موچه‌ نه‌ده‌ی ، داوای ده‌وام و كاریش له‌ خه‌ڵك بكه‌ی ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان بێت ، ئه‌و كاته‌ی هه‌موو خۆبه‌خشانه‌ نه‌مانهێشت سیستمی په‌روه‌رده‌ بكه‌وێت ، درێژه‌مان به‌ وتنه‌وه‌ی وانه‌ دا " من ئه‌و ده‌م دوو ساڵ خۆبه‌خش وانه‌م وته‌وه‌ " به‌ڵام ئێستا 2018یه‌ نه‌حكومه‌ت ساوایه‌و نه‌ بیانوو هه‌یه‌ بۆ نه‌بوونی پاره‌ ، كه‌واته‌كۆشكه‌ بلورینه‌كان له‌ مه‌ترسیدان ، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ ئێمه‌ هاوار ده‌كه‌ین و كه‌س گوێ‌ ناگرێت .
موچه‌ ئه‌وجا كارو خزمه‌ت ، ئه‌وه‌ راستیه‌كه‌یه‌ سبه‌ی هه‌ولێریش ده‌ڵێن بڕوخێ‌ دز .

629 جار خوێندراوەتەوە
25/03/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە