Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

محه‌مه‌د حه‌كیم



پێمباشبوو بەر لە دەستپێکردنی‌ هەڵمەتی‌ هەڵبژاردن، دوو سەرنجی‌ خۆم بخەمە خزمەت لیستەکانی‌ هەڵبژاردن و پاڵێوراوان بە گشتیی‌:

١. ڕاستە هەڵمەتی‌ هەڵبژاردن تای خۆی هەیە، بەریەکەوتنی‌ لیست و کاندیدەکان شتێکی ئاساییە، بەڵام من یەک داوام هەیە ئەم میللەتە عەودالی ڕاستیە و درۆی زۆر لەگەڵ کراوە، بۆیە هەرچیتان کردوە ڕاستگۆیانە و دوور لە بەڵێنی‌ ناراست و هەڵخەڵەتاندن و خۆلکردنە چاوی‌ دەنگدەر وهەڵڕشتنی‌ بەڵێنی‌ وا کە بە دڵنیاییەوە بە هەموو کورد جێبەجێ ناکرێ.چونکە بەخوا سەرفرازی‌ لە ڕاستگۆیدایە و
دواتر زەمەن خێرا تێدەپەڕێ و وهەموان یەکتر ئەبینینەوە !

٢. کاندیدەکان بەگشتی‌ و ئەوانەی‌ ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتی ،
تکایە هەرکام لە ئێوە کە دەنگ و متمانەی خەڵک وەردەگرێ، ئەو دەنگ و پۆستە وەک ئەمانەت سەیر بکا خۆتان لە گەندەڵیی بپپارێزن، زۆر ناشرینە لە نێو ڕیزەکانی‌ ئێوەدا دواتر نمونەی‌ گەندەڵ ئاماژە پێبدرێ و بدرێتە نێو چاوی‌ چاکخوازاندا وئیحراجبکرێن.

چونکە متمانەی‌ خەڵکی‌ هەموو سامانی‌ دونیا دەهێنێت، بزانن خەڵک بۆ دەنگتان دەداتێ ؟!
ئەوەندەش بەڵێن بدەن پێتان جێبەجێبکرێت !

لە گەڵ رێزوحورمەتم

له‌گه‌

997 جار خوێندراوەتەوە
03/04/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە