Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

هێمن عه‌بدولقادر


ئێمه‌ ته‌نها ڕوخساره‌کانی یه‌کتر ده‌بینین :-

ژنه‌که‌ جوانه‌، پیاوه‌که‌ جوانه‌، هه‌ردووکیان پێده‌که‌نن، به‌ڵام که‌س عه‌زابه‌کانیان نابينيت، ئه‌وان هه‌میشه‌ له‌به‌رچاوی کۆمه‌ڵگادا خه‌ریکی نمایشی ساخته‌ن. 

ده‌شێ هه‌موو ئه‌و پێکه‌نینانه‌ ته‌نها ڕووکه‌شانه‌ بن بۆ فریودانی خۆیان و ئه‌وانی تر، ده‌شێ له‌ودیوی ئه‌و پێکه‌نینانه‌ فرمێسکی گه‌وره‌ گه‌وره‌ هه‌بن، له‌وانه‌یه‌ هه‌موو ژن و پیاوه‌کانی دنیا بترسن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌به‌ر جاوی خه‌ڵکدا پێنه‌که‌نن باوه‌ش نه‌که‌ن به‌یه‌کدا، سێڵفی نه‌گرن، یادی هاوسه‌رگیریان نه‌که‌نه‌وه‌ ره‌نگه‌ قسه‌ی خه‌ڵک بیانکوژێت. 

خه‌ڵکی یادی سی ساله‌ و چل ساڵه‌ی هاوسه‌رگیریان له‌ هه‌مان شوێن و له‌ هه‌مان کات و به‌ هه‌مان جل و به‌رگی گه‌نجیه‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌، هه‌مان ئه‌و میوانانه‌ بانگهێشت ده‌که‌ن که‌ له‌یه‌که‌م شه‌وی هاوسه‌رگیریان بانگهێشتیان کردبوون، 

ئۆشۆ ووتەنی:- 

وه‌لێ بیریان چۆته‌وه‌ ئه‌و (ده‌م)ه‌ی یه‌که‌م ماچیان پێکرد ئێستا تاقمی ددانی تیایه‌ ، هه‌موو شته‌کان ده‌گۆڕێن وه‌لێ نمایش و ساخته‌کاری هه‌رگیز ناگۆڕێت،

دکتۆر محمد خانی ووتی لە مەجلیسێک ئامادە بووین بۆ ژن مارە بڕین، کاتێک کوڕەکە هەستا  دەستی باوکی کچەکە ماچ بکات،
باوکی کچەکە بە کوڕەکەی ووت:- (لە شوێنی خۆت دانیشە ) باوکی کچەکە بە کوڕەکەی ووت:-
من دەستی تۆ ماچ ئەکەم بەس پیاوی چاک بە لەو سەرەوە بێ ڕێزی بە خۆت و بە کچەکەی من مەکە و کۆمەڵێک خێزان تووشی کێشە و ئاژاوە مەکە

جا پیاوی چاک بن،ژنی چاک بن، ئەگەر لە ترسی قسەی خەڵک، ئەگەر لە بەر خاتری قسەی خەڵک، ئەگەر لەبەر سێڵفی و ڕەسم گرتن ژن ئەهێنن و شوو ئەکەن پیاوی چاک بن، ژنی چاک بن، ئه وكاره هه ر مه كه ن باشتره.

هەموو تیۆرە کۆمەڵناسی و تاوانناسیەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە زۆرینەی ئەوانەی دە بنە تاوانبار و مرۆڤی ناپەسەند لە کۆمەڵگادا ئەوانەن کە لە منداڵیەوە لە سۆزی خێزان و دایک و باوک بێ بەشن. 

پیاوی چاک بن، ژنی چاک بن هاوسەرگیری  و مناڵ خستنەوە  یاری ماڵە باجێنە نیە  پؤستى فه يس بووك نيه بيسريته وه ژيان به ر پرسيارييه، هاوسه ر گيرى ته نها پيدانى  شير و  گه شه ى بايؤلؤجى ماسولكه نيه هاوسه ر گيرى ليبووردنه، سؤزه، به زه ييه و به رپرسياريتيه نه ك گالته جارى. 

نوقته‌ سه‌ری دێڕ ......

1016 جار خوێندراوەتەوە
11/04/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە